چوارەمین کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە تەنگەی هورمز تەقیەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بە شێوەیەکی نایاسایی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیبوو، دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتبوو، تەقیەوە و ئاگری گرت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە لە ڕێگایەکی بێ مۆڵەتەوە بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕی، خۆی کێشا بە مینێکی دەریایی و تەقیەوە و ئاگری گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لە تانکەری تەقینەوەکە، دوو تانکەری دیکەش ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ کەنداوی فارس دوای ئەوەی تانکەرەکەیان بەر مینێک کەوتووە و هۆشداریی ڕادیۆیییان لە ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی تەنگەی هورمز سەر بە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەرگرتووە.
سێ کەشتی نەوتهەڵگر دوای ئەوەی پێشتر لە ڕۆژەکەدا بەر مینەکان کەوتبوون و بەهۆی تەقینەوەکە ئاگریان گرت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گڕکانی کیلاویا (Kilauea) لە هاوایی کە لە ڕیزی چالاکترین گڕکانەکانی جیهاندایە، جارێکی دیکە گڕتاوی فڕێدایە دەرەوە. لەو گڕکانەدا کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە بۆ جاری ٥٧ـەمین دەتەقێتەوە، گڕتاوەکان گەیشتنە بەرزیی نزیکەی ٢٠٠ مەتر.
دۆرسون ئۆزبەک، سەرۆکی گالاتاسەرای لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە زانیویانە حکومەتی نەتانیاهۆ بەهۆی ئەو لافیتانەی هاندەران بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە فەڵەستین بەرزیان کردبووەوە، سکاڵای لە یانەکەیان لای یوفا تۆمار کردووە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تا ٧ مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێن، هیچ هەنگاوێک نانرێت و هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت.