ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ شەهید
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٩٨ بریندار.
رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی کرد بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا خەڵکی سیڤیل شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەندێکیان لە لایەن داگیرکەری زایۆنی دەستبەسەر کراون و تەرمی ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٩ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٤٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٩٨ بریندار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیساری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا مارۆش شیڤکۆڤیچ، ڕایگەیاند کە دژی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکان بۆ سەپاندنی باجی گومرگی تا ڕێژەی لەسەدا ٣٥، و داوای لە ئیدارەی واشنتۆن کرد پابەند بێت بە ڕێژەی پێناسەی لەسەدا ١٥ کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە تەنگەی هورمز ٢ نەوتهەڵگر بەر مین کەوتن و تەقینەوە.
عەمید حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند: "لە ڕووی چەکی هێرشبەر و بەرگرییەوە دۆخمان لە هی ئەمریکا زۆر باشترە."