لە تەنگەی هورمز ٢ نەوتهەڵگر تەقیەوە
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە تەنگەی هورمز ٢ نەوتهەڵگر بەر مین کەوتن و تەقینەوە.
ناوەندی کاروباری ڕاگەیاندی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باکووری بەندەری حەسەب دوو نەوتهەڵگر بەر مین کەوتن و تەقینەوە.
یەکێک لە کەشتییەکان نەوتهەڵگری گەورە بوو کە زیاتر لە ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو و دوای تەقینەوەکە ئاگری گرت.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە ئەو کەشتیانە سیستەمی گەشتیاریان داخستبوو و بە پشتبەستن بە ئەمریکا هەوڵیان دەدا لە ڕێوڕەوە نایاساییەکان تێپەڕن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیساری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا مارۆش شیڤکۆڤیچ، ڕایگەیاند کە دژی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکان بۆ سەپاندنی باجی گومرگی تا ڕێژەی لەسەدا ٣٥، و داوای لە ئیدارەی واشنتۆن کرد پابەند بێت بە ڕێژەی پێناسەی لەسەدا ١٥ کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٧٢ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٩٨ بریندار.
عەمید حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند: "لە ڕووی چەکی هێرشبەر و بەرگرییەوە دۆخمان لە هی ئەمریکا زۆر باشترە."