باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی لە پاکستان داڕما: ٣ کوژراو و ١٤ بریندار
لە ویلایەتی سند لە باشووری پاکستان باڵەخانەیەکی لە قۆناغی دروستکردندا داڕما و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جیۆ نیوز، باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی کە لە قۆناغی دروستکردندا بوو لە شاری کەراچی لە ویلایەتی سندی باشووری پاکستان داڕما.
بەرپرسانی گەڕان و فریاگوزاری ڕایانگەیاند، بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەکە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بریندار بوون.
پۆلیس بڵاویکردەوە، ١٠ کەس کە خاوەنی بیناکە و بەڵێندەر و بەرپرسەکانی تێدایە، تۆمەتبارکراون بە "کوشتن لەڕێگەی کەمتەرخەمی" و تاوانی دیکە، هەروەها ٤ کەسیان دەستگیرکراون.
موراد عەلی شاهـ، سەرۆک وەزیری سند ڕایگەیاند، بیناکە ڕێگەی پێدراوە تەنها یەک نهۆمی هەبێت، بەڵام بە شەش نهۆم دروستکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا تاوەکو ئێستا ٥ هەزار و ٩٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٩٢.٨٢ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش (WTI) گەیشتە ٨٦.٣٠ دۆلار. بەم شێوەیە زنجیرەی دابەزینی چوار هەفتەیی لە بازاڕی نەوتدا کۆتایی هات.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زریانەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیلەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەش کە لە ٧ی ئابدا لە مەککە لە نێوان تورکیا، پاکستان و عەرەبستانی سعوودیە واژۆ کرابوو، بە بڕیارێک کە بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە، بە فەرمی پەسەند کرا.