زریان و لافاو لە بەرازیل دەدات: ٨ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زریانەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیلەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بارانبارین و زریانێکی زۆر کە کاریگەری لەسەر باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل هەبووە و بووەهۆی گیانلەدەستدانی ٨ کەس.
باران و زریانێکی زۆر باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیلی گرتەوە و بووە هۆی پچڕانی کارەبا.
لە شارە جیاوازەکانی ویلایەتی پارانا، نزیکەی ١٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زریانێکی توند زیانێکی زۆری بە دامەزراوەکانی بازنەی نێودەوڵەتی زیلمار بیکس گەیاند کە چالاکییەکانی وەرزشی ماتۆڕ تێیدا بەڕێوەدەچێت.
لە شارەوانی مۆنتی ئەلیگری دو سول لە ویلایەتی ساوپاولۆ، ڕاماڵینی خاک ڕووی دا.
ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕە یەک ساڵانەکەی بەهۆی ئەوەی ماڵەکەیان لە ژێر خاکدا مایەوە، گیانیان لەدەستدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا تاوەکو ئێستا ٥ هەزار و ٩٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٩٢.٨٢ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش (WTI) گەیشتە ٨٦.٣٠ دۆلار. بەم شێوەیە زنجیرەی دابەزینی چوار هەفتەیی لە بازاڕی نەوتدا کۆتایی هات.
ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەش کە لە ٧ی ئابدا لە مەککە لە نێوان تورکیا، پاکستان و عەرەبستانی سعوودیە واژۆ کرابوو، بە بڕیارێک کە بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە، بە فەرمی پەسەند کرا.