زریانی بەهێز لە ئەمریکا ژیانی پەکخست: زیاتر لە ٩٠٠ هەزار هاوبەش بێ کارەبا مانەوە
ئەو زریانە بەهێزەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەمریکای گرتووەتەوە، بووەتە هۆی پچڕانی بەرفراوانی کارەبا، لافاو و پەککەوتنی هاتوچۆ. زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ماڵ و شوێنی کار بێ کارەبا مانەوە.
بای بەهێز، لێزمەباران و بەفربارین کە بەشێکی بەرفراوانی ئەمریکایان گرتووەتەوە، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیان دروست کرد.
بەهۆی زریانەکەوە کە بە تایبەتی لە ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات کاریگەرییەکەی زیادی کردووە، تێکچوون لە تۆڕەکانی کارەبادا ڕوویدا.
لە سەرانسەری وڵاتدا زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ماڵ و شوێنی کار بەهۆی پچڕانی کارەباوە زیانیان بەرکەوتووە.
ویلایەتەکانی پێنسلڤانیا، مێریلاند و ڤێرجینیا لە نێو ئەو ویلایەتانەدا بوون کە زۆرترین پچڕانی کارەبایان تێدا تۆمار کراوە.
سەرەڕای پچڕانی کارەبا، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و بارانی بەخوڕ لە ناوچە کەناراوییەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی لافاو. لە نیوجێرسی باری نائاسایی ڕاگەیەندرا و لە هەندێک ناوچەی کەناراویی نیویۆرکیش ئۆتۆمبێلەکان ژێرئاو کەوتن. هەندێک ڕێگای وشکانی و پرد بە مەبەستی سەلامەتی بە ڕووی هاتوچۆدا داخران.
بەپێی داتاکانی فلایت ئاوێر (FlightAware)، ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرانسەری ئەمریکادا زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ گەشتی ئاسمانی دواکەوتوون و زیاتر لە ٤٠٠ گەشتیش هەڵوەشێندراونەتەوە.
بە تایبەتی لە فڕۆکەخانەکانی ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات هاتوچۆی ئاسمانی پەکی کەوتووە و بەهۆی بای بەهێزەوە لە هەندێک فڕۆکەخانە کارکردن سنووردار کراوە .(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا تاوەکو ئێستا ٥ هەزار و ٩٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٩٢.٨٢ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش (WTI) گەیشتە ٨٦.٣٠ دۆلار. بەم شێوەیە زنجیرەی دابەزینی چوار هەفتەیی لە بازاڕی نەوتدا کۆتایی هات.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و زریانەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیلەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.