حەماس: تیرۆرکردنی ئەبوونەدا تاوانێکی دیکەیە دژی کۆمەڵگەی پەروەردەیی غەززە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، تاوانی تیرۆرکردنی دکتۆر خالید حوسێن هاشم ئەبوونەدا (ئەبوموسعەب)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی غەززە و هاوسەرەکەی عەبیر محەممەد ئیسماعیل ئەبوونەدای ئیدانە کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە، تاوانی تیرۆرکردنەی سوپای تیرۆریستی رژێمی داگیرکەر شەوی ڕابردوو بە ئامانجگرتنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ڕۆژئاوای شاری دێر ئەلبەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززە دژی دکتۆر خالید ئەبوونەدا و هاوسەرەکەی ئەنجامیدا، تاوانێکی دیکەیە کە دەخرێتە سەر کارنامەی پڕ لە تاوانی رژێمی داگیرکەر لە ئامانجگرتنی مەدەنییەکان، کادرانی پەروەردەیی، یەکە و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان لە کەرتی غەززە.
بزووتنەوەکە جەختی کردەوە، بەردەوامیی سیاسەتی تیرۆری ڕێکخراو و ئامانجگرتنی ماڵانی مەدەنی، پێشێلکاریی بەردەوامی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆیی و سەرجەم نەریت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.
حەماس زیادی کرد، ئەنجوومەنی بەناو "ئاشتی"ش بەهۆی بێدەنگی و توانانیبوونی لە ڕاگرتنی پەلامارەکان و بەردەوامیی دابینکردنی داپۆشین و پشتیوانی بۆ رژێمی داگیرکەر، بەرپرسیارێتیی سیاسی و ئەخلاقیی بەردەوامیی ئەم تاوانانەی لە ئەستۆدایە؛ بابەتێک کە رژێمی داگیرکەری هان داوە بۆ توندترکردنی سیاسەتی تیرۆر و ئامانجگرتنی مەدەنییەکان و ماڵە ئارامەکانیان.
بزووتنەوەکە ڕایگەیاند، ئامانجگرتنی کادرانی پەروەردەیی و کەسایەتییە مەدەنییەکان لەلایەن رژێمی داگیرکەری تیرۆریستەوە، تاوانێکی دڵتەزێنە کە ڕووخساری ناشیرینی داگیرکەرانی ئاشکرا کردووە و دەربڕی بەردەوامیی سیاسەتە فاشیستییەکانیانە دژی سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی فەلەستین و دامەزراوە مەدەنییەکانی.
حەماس ئاماژەی بەوە کرد، دکتۆر خالید ئەبوونەدا جێی شانازی بوو لە گۆڕەپانی نیشتمانی و پەروەردەییدا کە ساڵانی تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردن بە سیستەمی پەروەردەیی و گەشەپێدانی، هەروەها لە بەهێزکردنی خۆڕاگریی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکانی کەرتی غەززە لەو بارودۆخە نائاساییەی ژیانی گەلی فەلەستینی گرتبووەوە، ڕۆڵی هەبوو. بە شەهیدبوونی، کۆمەڵگەی فەلەستین و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کەسایەتییەکیان لەدەست دا کە بە دڵسۆزی و فیداکاری لە خزمەتکردنی نیشتمان و ڕۆڵەکانی ناسرابوو.
بزووتنەوەکە جەختی کردەوە، ئەم تاوانە هەرگیز ناتوانێت ئیرادەی گەلی فەلەستین بشکێنێت یان لە پابەندبوون بە مافە ڕەواکانی پەشیمانی بکاتەوە و خوێنی قوربانیان و شەهیدان هەر وەک گەواهیدەرێک دەمێنێتەوە بۆ ئازارە مرۆییەکانی گەلی فەلەستین.
حەماس هەروەها پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆی بە بنەماڵەی ئەم دوو شەهیدە، گەلی فەلەستین و کۆمەڵگەی پەروەردەیی و فێرکاری دەربڕی و لە خوای گەورە داوای کرد ئەوان بخاتە بەر ڕەحمەتی بەرفراوانی خۆی، لە ڕیزی شەهیداندا وەریان بگرێت و بە کەسوکار و خۆشەویستانیان ئارامی و دڵنەوایی ببەخشێت.
بزووتنەوەکە هەروەها بۆ شەهید دکتۆر خالید ئەبوونەدا و هاوسەرەکەی ڕەحمەتی خوایی و جێگەیەک لە بەهەشتی بەرینی خواست.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەو ڕێکخستنەی لە ئیتاڵیا بەکارهێنانی بورقە و نیقاب تەواو داپۆشەری دەموچاوی لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات، لە هەردوو ئەنجوومەنی پەرلەماندا تێپەڕی.
ئەو زریانە بەهێزەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەمریکای گرتووەتەوە، بووەتە هۆی پچڕانی بەرفراوانی کارەبا، لافاو و پەککەوتنی هاتوچۆ. زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ماڵ و شوێنی کار بێ کارەبا مانەوە.
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا تاوەکو ئێستا ٥ هەزار و ٩٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.