سوپای پاسدارانی ئێران تەقەی هۆشداری لە فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی دەکات
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تەقەی هۆشداری لە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ی ئەمریکی لە نزیک دوورگەی هەنگام لە کەنداوی فارس کرد و فڕۆکەکەی ناچار کرد پاشەکشە بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، "هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران تەقەی هۆشدارییان ئاراستەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف ١٦ی ئەمریکی لە نزیک دوورگەی هەنگام لە کەنداوی فارس کردووە و بەو هۆیەوە فڕۆکەکە ناچار بووە لە خاکی ئێران بکشێتەوە.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئاسمانی ئێران نزیک بووەتەوە لە کاتێکدا ڕووپۆشی ئاسمانی بۆ کەشتییە بازرگانییەکان دابین دەکات کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن.
سوپای ئێران هۆشداری دا لەوەی هەوڵەکان بۆ پێشێلکردنی ڕێساکانی ترانزێتی ئێران لە گەرووی هورمز جێگەی قبوڵکردن نییە و پێشێلکاری زیاتر دەتوانێت لێکەوتەی جیددی هەبێت بۆ هەردوو سەرپێچیکاران و ئەو هێزە چەکدارانەی کە پشتیوانیان دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی سعودیەدا لە پارێزگای تائیز لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات، ١١ کەس کوژراون کە زۆربەیان منداڵ بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، تاوانی تیرۆرکردنی دکتۆر خالید حوسێن هاشم ئەبوونەدا (ئەبوموسعەب)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و جێگری وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی غەززە و هاوسەرەکەی عەبیر محەممەد ئیسماعیل ئەبوونەدای ئیدانە کرد.
ئەو ڕێکخستنەی لە ئیتاڵیا بەکارهێنانی بورقە و نیقاب تەواو داپۆشەری دەموچاوی لە قوتابخانەکاندا قەدەغە دەکات، لە هەردوو ئەنجوومەنی پەرلەماندا تێپەڕی.