لە دەرعا هێرش کرایە سەر سەربازانی سوریا: ٢ کەس کوژراون
لە ئەنجامی هێرشێکدا لە لادێکانی باکووری شاری دەرعای سوریا دوو سەربازی سوپای سوریا کوژران.
ئیدارەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی نەناسراو ٢ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی هێرشێکی کەسانی نەناسراو لە دێرەزۆر سەربازێک گیانی لەدەستدابوو و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە پاساو و بەهانە بێ بنەماکانی سەرکردەکانی رژێمی زایۆنی بۆ پاساوهێنانەوەی تاوان، کوشتار و دەستدرێژییە بەردەوامەکان دژی گەلی فەلەستین، شتێک نییە جگە لە درۆی چەواشەکارانە و هەوڵی ئاشکرا بۆ پەردەپۆشکردنی پێشێلکارییە بە ئەنقەستەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
لە ناوچەی وادی شەعیر لە نێوان شاری سەلفیت و گوندی لوبان ئەلشەرقییە لە کەناری ڕۆژئاوا، چەتەکانی جوولەکە بە بەرد هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلە فەلەستینییەکان.
بە وتەی شەهرام ئیرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران، هێزە تایبەتەکانی هێزی دەریایی ئێران دوو تانکەری ئێرانیان ڕزگار کردووە کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، لە کاتێکدا ئەو تیمانەی کە گوایە ئەرکی پاراستنی تانکەرەکانیان پێسپێردراوە خەوتبوون.