لە ئیتالیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٩١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن و بە کۆی گشتی ژمارەی مردووکان گەشتە ٩ هەزار و ١٣٤ کەس.
مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە شاری ووهانی چین دەرکەوت و دەستی بە بڵاو بوون لە دونیا کرد بەردەوامە. لەگەڵ تەواوی رێگریەکان ناتوانرێت رێگری لە ڤایرۆسەکە بکرێت و وڵاتەکانی زلهێزیش لە تێکۆشان لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە بێ چارە مانەوە.
لە سەرانسەری جیهان ٥٧٥ هەزار و ٧٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢٦ هەزار و ٤٠٧ کەسیش مردوون. هەروها زۆرترین مردن لە ئیتالیا رووی داوە. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٩١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن و ژمارەی مردووکان گەشتە ٩ هەزار و ١٣٤ کەس و بە کۆی گشتی ٨٦ هەزار و ٤٩٨ هەزار حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە.
لە کاتی تێکۆشان لە بەرامبەر ڤایرۆسی زۆرترین کەسانێک کە لە ژێر خەتەردانە کارمەندانی تەندروستین.
لە ئێتالیا تا ئێستا بە کۆی گشتی ٤٦ پزیشک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی چین تاوەکو ئێستا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە نەخۆشخانەی نەسڕ کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بوبوو تەرمی ٢٨٣ کەس دۆزرایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە کە ٢٠٠ رۆژە بەردەوامە ٣٤ هەزار و ١٨٣ کەس شەهید بوونەتەوە.
لە وڵاتی مالیزیا لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٩٠مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی هێزەکانی دەریایی مالیزیا ٢ هەلیکۆپتێری سەرباز لە ئاسمان پێکیادادا.