نیشتەجێگای کۆنی شارۆچکەی حەسکیف کە مێژووکەی تا ١٢ هەزار ساڵ دەچێت بە گشتی لە ژێر ئاوەکانی بەنداو دا مایەوە.
بەنداوی ئلیسوو کە لە تورکیا دوای بەنداوی ئاتاتورک گەورەترین بەنداوە بووە هۆکار کە مێژوو و کەلتووری چەندین هەزار ساڵەی حەسکیف لە ژێر ئاوەکانی بەنداودا بمێنێت.
ئاوی بەنداوەکە ١٠٨ مەتر بەرز بووە و حەجمی ئاوەکە گەشتوە ٦.٥ مەتری چوارگۆشە. هەروەها بەنداوەکە بۆ دروست کردنی کارەبا بە کار دەهێنرێت و دەتوانێت ٤ ملیار و ١٢٠ ملیۆن کیلۆڤات کارەبا لە کاتژمێرێکدا دروست بکات و باس لەوە دەکرێت، ساڵانە ٢.٥ ملیار لیرەی تورکی سوودی بۆ ئابووری وڵات دەبێت.
دوای گرتنی دەرگاکانی بەنداوەکە ئاوی بەنداو رۆژ بە رۆژ زیاتر بوو و بەشێکی گەورەی مێژوو لە ژێر ئاوەکاندا ماوە.
ئەشکەوتانی چەندین هەزار ساڵەی حەسکیف پڕ بوون لە ئاو. نزیکەی ٢٠٠ نیشتەجێگای پارێزگاکانی سێرت و مێردین و شرنەخ و ئێلح لە ژێر ئاوەکاندا ما.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر کەمپێکی مەدەنییەکان لە ویلایەتی کیڤووی باکووری وڵاتی کۆنگۆ لانیکەم ١٢ کەس کوژران و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٦٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٩٠٨ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانوویێک لە شاری تولکەرەم و گەنجێکی فەلەستینییان شەهید کرد و خانوویێکیان ڕوخاند.
بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی ئەندۆنزیا ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا.