شەشەمین ساڵوەگەری کۆچی دوای محەمەد سودان کە یەکێک لە زانایان و موفەکیر و پێشەوایانی ئیرشاد بوو، یادەکەی بەرز ڕاگیرا.
شەشەمین ساڵوەگەری کۆچی دوای محەمەد سودان کە یەکێک لە زانایان و موفەکیر و پێشەوایانی ئیرشاد کە یەکێک لە پێشەوایانی جەماعەتی حزب الله-یە، یادەکەی بەرز ڕاگیرا.
محەمەد سودان کە خاوەنی ئەخلاقێکی جوان بوو، ژیانەکەی تەرخانی ئیسلام کردبوو، لە تورکیا وەکو یەکێک لە پێشەوایانی نمونەی خزمەتکاری ئیسلامی دەناسرێت.
محەمەد سودان کێیە؟
محەمەد سودان لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی دەرجیمتی شارۆچکەی لیجێ سەر بە پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو. کوڕی حاجی سەبری سودان بوو کە یەکێک لە پیشەوایانی ناوچەکە بوو. محەمەد سودان پەروەردەی سەرەتایەکەی لە لای باوکی تەواو کرد. منداڵیەکەی لە ناو خانەوادەیەکی دیندار بە خوێندنی زانست تێپەڕاند.
محەمەد سودان کە کاری ئیسلامی زۆری هەبوو، بۆ چوونی وا بوو کە دەبێت چالاکیەکانی ئیسلامی وەکو جەماعەت بەڕێوە بچێت. بۆیە لە ساڵەکانی ٧٠ 'یەکێتی تەلەبەی نەتەوەی تورکی' ناسی کە کاریگەریەکەی لە ئانادۆلی و کوردستان هەبوو. محەمەد سودان خۆجە کە بەردەوام بوو لە کار کردن لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە، شەو و ڕۆژ بۆ دروست کردنی گەنجایەتیێکی ئیسلامی کاری دەکرد.
سودان خۆجە کە لە منداڵی لە شارۆچکەی دارا هێنێ (گەنج)ی پارێزگای بینگۆل نشتەجێ بوو، لە تەمەنی گەنجایەتی دەستی بە کاری دوکانداری کرد. سودان خۆجە لەگەڵ کاری دوکانداری بەردەوام بوو لە خوێندنی زانست و بانگەوازی ئیسلامی.
ناسینەکەی لەگەڵ حوسێن وەلیئۆغلو
لە کاتێک کە لە تورکیا شەڕ لە نێوان چەپەکان و ڕاستەکان زۆر بوو، لەو قۆناغەدا گروپێک گەنجی مسوڵمان بە دوای ئەوە بوون کە چۆن دەتوانن باشتر خزمەتی ئیسلام بکەن. لە ١٩٨٠ لە ئەنجامی هەوڵەکانی ئیرشادی و بانگەوازی حوسێن وەلیئۆغلو ڕێبەری جەماعەتی حزب الله لە شارۆچکەی دارا هێنێ (گەنج) کۆر ئامادە کرا. محەمەد سودان خۆجە کە بەژداری ئەو کۆرە بوو لەو بەروارە ئیتر لەگەڵ ڕێبەری جەماعەتی حزب الله بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی ئیسلامی.
سودان خۆجە لە ساڵی ١٩٨٧ لە دیاربەکر نیشتەجێ بوو، لەوێ دەستی بە دوکانداری کرد. محەمەد سودان ڕەوشی مادیەی باش بوو، دوای کاتێک وازی لە دوکانداری هێنا و بە تەواوی دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کرد. لە شاری دیاربەکر و چەندین شاری تر بۆ وتنی دەرسی قورئان بە دەیان هەزار منداڵ بۆتە پێشەنگ. هەولەکانی لە ماوەیەکی کورتدا لە کوردستانی تورکیا بڵاو بوو. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا بە دەیان هەزار منداڵ و گەنج فێری قورئان بوون. ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان وازیان لە کارەکانی خراپ هێنا و ڕوویان کردە ئیسلام.
محەمەد سودان خۆجە بەهۆی چالاکیەکانی لە ساڵی ١٩٩٣ دەوڵەت بۆ دەست بە سەر کردنی دەستی بە دوا گەڕان کرد و لەو بەروارە ئیتر بە نهێنی بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی. سودان خۆجە بە ناچاری دیاربەکری بە جێ هێشت و لە چەند پارێزگای تر نشتەجێ بوو.
١٠ ساڵ لە زیندان
لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ئەستەمبۆڵ دەست بە سەر کرا و دوای ٣-٤ هەفتە گواسترایەوە بۆ ئاسایشی دیاربەکر کە وەکو ناوەندی ئەشکەنجەدان ناودار بوو. بە نایاسایی ٤ مانگ لە ژێر چاودێری ئاسایش دەست بە سەر بوو، لەوێ تووشی چەندین جۆرەی ئەشکەنجەدان بوو. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ زیندانی کرا و لە لایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت ١٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بوونی وەرگرت. سودان خوجە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ لە زیندانی تیپی E و تیپی Dی دیاربەکر و لە زیندانی تیپی Mی بینگۆل مایەوە. سودان خۆجەی کە لە زیندان بەردەوام بوو لە فێر بوونی زانست و تەفەکور و عیبادەت، لە ساڵی ٢٠١١ ئازاد کرا.
کۆچی دوایەکەی
سودان خۆجە دوای ئازاد بوون چوو بۆ حەج. لەبەر ئەوەی لە مەککە نەخۆش بوو بۆ ماوەیەک لەوێ چارەسەری بۆ دەکرا.
لە مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٤ دکتۆرەکان دەست نیشانیان کرد نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر و فڕاوانی دەمارەکانی دڵی هەیە. محەمەد سودان خۆجە لە ١٠ی نیسانی ساڵی ٢٠١٤ لە کاتژمێر ٠١:٣٠ لە نەخۆشخانەی دیجلەی دیاربەکر کۆچی دوای کرد.
محەمەد سودان خۆجە زانای تەفسیر و فقهـ و حەدیس و مێژوو بوو، هەروەها خێزاندار و باوکی ٩ منداڵ بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر کەمپێکی مەدەنییەکان لە ویلایەتی کیڤووی باکووری وڵاتی کۆنگۆ لانیکەم ١٢ کەس کوژران و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٦٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٩٠٨ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانوویێک لە شاری تولکەرەم و گەنجێکی فەلەستینییان شەهید کرد و خانوویێکیان ڕوخاند.
بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی ئەندۆنزیا ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا.