وەقفی یەتیمەکان کە هەموو کاتێک هەوڵ دەدات پشتگری لە یەتیمەکان بکات پێش لە جەژنی رەمەزان هاوکاری جلوبەرگ بە سەر ٥٠٠ یەتیم دابەش کرد.
وەقفی یەتیمەکان کە هاوکاریەکانی کە خێرخوازەکان پێیان داوە بە سەر یەتیمەکان دابەش دەکات بەردەوامە لە چالاکیەکانی خێرخوازی.
محەمەد عەلی ئایسوو ئەندامی دامەزراوی ئیستیشارەی وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکیەکانیان لێداونی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، منداڵانی یەتیم ئەمانەتێکی پێغەمبەر خودانە (صلی الله علیه و سلم) بۆ ئێمە.
"إن شاء الله هاوکاری جلوبەرگ بە یەتیمەکان دەکەین"
محەمەد عەلی ئایسوو وتی، "ئیتر گەشتینە رۆژەکانی کۆتایی مانگی رەمەزان. ٣ رۆژ بۆ کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان ماوە. ئێمەش بۆ پێدانی ئەو هاوکاریانەی خێرخوازەکان بە ئێمەیان داون بە یەتیمەکان تاکو لە جەژن مەغدوور نەبم لێرەین. إن شاء الله ئەمڕۆ هاوکاری جلوبەرگ بە سەر یەتیمەکان دابەش دەکەین."
"بە کۆی گشتی هاوکاری جلوبەرگمان بە سەر ٥٠٠ یەتیم دابەش کرد"
محەمەد عەلی ئایسوو لە بەردەوامی وتی، "خۆشحالی جەژن تەنها مافی ئەو منداڵانە نییە کە دایک و باوکیان هەیە بەلکو مافی هەمووی منداڵەکانە. چونکە ئەگەر منداڵێکی یەتیم تەماشای منداڵێک بکات کە جلوبەرگی جەژنانەی هەیە و ناڕاحەت بێت ئێمەش ناڕاحەت دەبین. بۆیە ئێمەش إن شاء الله ئەمڕۆ ئەو هاوکاریانەی خێرخوازەکان ئەنجامیان داون بە سەر ٣٠٠ یەتیم دابەش دەکەین. ئەمڕۆ و سبەینێ و رۆژی دیکە لە بەرنامەکەماندا چالاکیەکانی هاوکاری هەیە. بە کۆی گشتی هاوکاری جلوبەرگمان بە سەر ٥٠٠ یەتیم دابەش کردوە."
"خۆشحال کردنی منداڵەکان میراسێکی پێغەمبەرەکەمانە بۆ ئێمە بەجێ ماوە"
محەمەد عەلی ئایسوو لە کۆتایی وتی، "خۆشحال کردنی منداڵەکان میراسێکی پێغەمبەرەکەمانە بۆ ئێمە بەجێ ماوە. چونکە پێغەمبەرەکەمان سەبارەت بە یەتیمەکان چەندین قسەی جوانی هەیە. پێغەمبەرەکەمان لە حەدیسێکدا دەفەرموێ، یەتیمەکان ئەمانەتی منن و دەبێت خاوەنداری ئەوان بکەین. ئێمەش، ئوممەتی حەزرەتی موحەممەد ئەمانەتەکەی بە ئەمانەتی خۆمان دەزانین و بەردەوام دەبین لە رێگاکەی. إن شاء الله بەم بیرە خاوەنداری یەتیمەکان دەکەین و بەردەوام دەبین لە رێگاکەمان. خودا خێری خێرخوازەکان قبول بکات و ئێمەی لە دوعای یەتیمەکان بێ بەش نەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر کەمپێکی مەدەنییەکان لە ویلایەتی کیڤووی باکووری وڵاتی کۆنگۆ لانیکەم ١٢ کەس کوژران و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٦٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٧ هەزار و ٩٠٨ کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خانوویێک لە شاری تولکەرەم و گەنجێکی فەلەستینییان شەهید کرد و خانوویێکیان ڕوخاند.
بەهۆی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی ئەندۆنزیا ١٤ کەس گیانیان لە دەست دا.