لە پارێزگای سەمسووری کوردستانی باکوور براکانی دووانە بە ناوەکانی ئۆغوز ئەمیر و خەلیل ئونسال و دوو برای دووانەی دیکە بە ناوەکانی محەمەد سالح و حوسێن کالکان قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەن و دەبنە تەشویقێک بۆ هاوتەمەنەکانی خۆیان.
براکانی دووانە بە ناوەکانی ئۆغوز ئەمیر و خەلیل ئونسال تەمەن ١١ ساڵە و دوو برای دووانەی دیکە بە ناوەکانی محەمەد سالح و حسێن کالکان تەمەن ١٢ ساڵە هەم دەچنە قوتابخانە هەمیش هەوڵ دەدەن کەلامی خودا قورئانی پیرۆز لەبەر بکەن.
ئۆغوز ئەمیر ئونسال باسی لەوە کرد، "تەمەنم ١٢ ساڵە و لەگەڵ برا دووانەکەم هاتمە ئێرە. نزیکەی ساڵێکە لێرەم. بە پشتگری دایک و باوکم تا خۆلی ١٠م هاتین. إن شاء الله تا مانگی حوزەیران لەبەر کردنی قورئانی تەواو دەکەم و مۆڵەتەکەم وەردەگرم. ئامانجمان ئەوەیە، کەلامی خودا لەبەر بکەین و بگەینە شوێنەکانی باشتر. ئەو منداڵانەی لە دەرەوەن وەکو ئێمە شانسدار نین چونکە ئێمە کەلامی خودا لەبەر دەکەین. لە کاتی لەبەر کردنی قورئان زۆرترین سورەی کە تووشی دوژواری بووم سورەی یوسف بوو. ئەو کەسانەی قورئان لەبەر بکەن و ببنە حافظ لە رۆژی قیامەت تاج لە سەری دایک و باوکەکەی دادەنرێت. بۆیە دەمەوێت هەموو کەس ببنە حافظ."
"ئەگەر هەنێک جار تووشی دژواری ببەینیش ئێرە شوێنێکی زۆر جوانە"
خەلیل ئونسال باسی لەوە کرد، "خۆلی ١١م کەمێک ماوە کۆتای بێت. شوێنێکی زۆر جوانە. ئەگەر هەنێک جار تووشی دژواری ببەینیش ئێرە شوێنێکی زۆر جوانە. شەو لێرە دەمینین. کەسانێک دەچنە ماڵ بەڵام شەو لێرە مانەوە خۆشترە. بەیانی کاتژمێر ٠٥.٠٠ دەست بە خوێندن دەکەین و دوای نوێژی بەیانی خواردن دەخۆین و دەستی بە دەرسەکان دەکەین. پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ، 'بە خێرترین ئێوە ئەو کەسەیە فێری قورئان دەبێت و فێر دەکات.' ئێمەش بۆ ئەوەی ببەینە لایقی ئەو موژدەیە دەخوێنین."
محەمەد سالح کالکان وتی، "تەمەنم ١٢ ساڵە. لەگەڵ براکەم لێرە قورئان لەبەر دەکەین. ئێمە کاتێک ببەینە حافظ دەتوانین بۆ ٤٠ کەس لە خانەوادەکەمان ببیەنە شەفاعەتچی. حافظ بوون شتێکی دژوار نییە. پێم وایە هەموو کەس دەتوانن ببنە حافظ."
"گەورەترین ئەرکی مسوڵمانەکان ژیان بە پێی قورئان و ژیاندن بە پێی قورئانی پیرۆزە"
عومەر ئونساڵ باوکی منداڵەکان باسی لەوە کرد، "خودا حافظ بوونی منداڵەکانیان نیشانی هەموو دایک و باوکێک بدات. گەورەترین ئەرکی مسوڵمانەکان خوێندن و تێگەشتن و ژیان بە پێی قورئان و ژیاندن بە پێی قورئانی پیرۆزە. بۆیە ئێمەش منداڵەکانمان ناردە شوێنی لەبەر کردنی قورئان. الحمد لله هەردوویان سەرکەوتوون و ئێستا گەشتوونە خۆلی ١٤م. ئەگەر خودا بکاتە نەسیب لە مانگی حوزەیران بەژداری تاقیکردنەوەی لەبەر کردنی قورئان دەبن. یەکێک لە جوانترین دیاریەکانی کە منداڵەکان دەتوانن بە دایک و باوکیان بدەن لەبەر کردنی قورئانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ٥٥ی گۆڤاری "کەلها ئامەد" بە سەرناوی "دووبارە خوێندنەوەی مێژووی کوردەکان" بڵاو کرایەوە.
سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی هودا پار باسی لەوە کرد، دەبێت تەواوی ڕێگریەکان لە بەرامبەر پەروەردە بوون بە زمانی دایک لا بدرێت و شوێنی ئینیستتیۆتەکانی زمانەکانی زیندوو کۆلێژەکانی ئەدەبیات و زمانی کوردی بکرێتەوە.
لە گوندی بەیازتۆپراقی پارێزگای بینگۆل لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوە چوو.