سکرتێری گشتیی هودا پار: دەبێت وەک کۆمەڵگا رێگری لە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران بکرێت
شەهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار لە راگەیەندراوێک دەست نیشانی کرد کە دەبێت وەک کۆمەڵگا رێگری لە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران بکرێت.
لە تورکیا رۆژ بە رۆژ دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران زیاتر دەبێت کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی لە وڵاتەکانیان هەڵاتوون و پەنایان بە تورکیا بردووە.
شەهزادە دەمیر سەبارەت بە زیادبوونی دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران و رێگری لەو دوژمنییە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
"لە تورکیا کەسانێک بە تایبەتی هان بە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران دەدەن"
دەمیر لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە داوا دەکەین کە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران زیاتر نەبێت و دواتر وتی، "دەزانین کە لە تورکیا کەسانێک بە تایبەتی هان بە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران دەدەن. ئەوان دەیانەوێت دوژمنایەتی بەرامبەر پەنابەران بکەنە خاڵی لاوازی تورکیا. هەموومان دەزانین کە ئەوە زیانێکی گەورەی بۆ تورکیا، گەل، باوەڕی و گرنگیەکانمان دەبێت. تورکیا رەفتارێکی مرۆڤانەی ئەنجام دا و چەندین ملیۆن برای پەنابەری قبول کرد و دەرگاکەی بە روویان کردەوە. ئەوە رەفتارێکە دەتوانێت تورکیای لە تەواوی دونیا بکاتە وەکو نموونەیەک. ئەوە رەوشێکە دەبێت پێی سەرفراز بین و بەرگری لێ بکەین. هەروەها دەبێت هەوڵ بۆ گەڕانەوەی پەنابەران هەبێت. پێویستە وەک وڵاتێک بۆ سەقامگیرکردنی وڵاتەکانیان، چارەسەرکردنی کێشەکانیان، دەستەبەرکردنی ئارامی و گەڕانەوەی سەلامەتیان، خەباتێک بکرێت. وەک چۆن لە ڕووی مرۆڤایەتییەوە پەنابەرانمان پاراستووە، پێویستە بەرپرسیارێتی گەڕانەوەیان لە ئەستۆ بگرین."
"دەبێت رێگە بەو کەسانە نەدرێت بە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران سیاسەت دەکەن"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت رێگە بەو کەسانە نەدرێت کە بە دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران سیاسەت دەکەن و دواتر وتی، "بەڵام هەندێ پێکهاتە و پارت و ڕێکخراوی ناحکوومیش لە تورکیا هەن کە هەوڵدەدەن سیاسەت لەسەر بنەمای دژە پەنابەران و نەژادپەرستی و خاڵی شکاندن دابڕێژن کە هەرگیز ناتوانین قبولی بکەین و هەوڵدەدەن سیاسەتەکانیان لەسەر ئەمە بنیات بنێن. ئەو شتەی ئەوانە ئەنجام دەدەن کارێکی زۆر خەتەرناکە. دەبێت رێگە بە هیچ کەس نەدرێت کە کارێکی بەم شێوەیە بکات کە وەکو تاوان لە بەرامبەر مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت. دەبێت لە تورکیا سیاسەت لە سەر بناغەی مرۆڤایەتی، بەها و برایەتی دروست بکرێت. داڕشتنی سیاسەت لەسەر خاڵە هەستیارەکانی وەک جوداخوازی و پەراوێزخستن و نەژادپەرستی و دوژمنایەتی و ڕق و کینە هیچ سوودێکی بۆ ئەم وڵاتە و ئەو خەڵکە نابێت کە ئەو سیاسەتە گڵاوە دادەنێن. پێویستە لێی دوور بخرێتەوە."
"بەو پێیەی پرۆسەی هەڵبژاردنە، بە دڵنیاییەوە کەسانێک دەبن کە هەوڵی خراپکردنی ئەم پرسە دەدات"
شەهزادە دەمیر لە کۆتاییدا وتی، "بێگومان بۆ ئەوەی ڕێگری لەم کارە بکەین، ئێمە وەک وڵات بەرپرسیارێتی زیادەمان لەسەر شانە. ئەو کەسانەی هەوڵی ئەنجامدانی ئەم سیاسەتە دەدەن نابێت دەرفەتیان پێ بدرێت. پێویستە ڕێگەچارەی یاسایی پەرەپێبدرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکرێت و عەقڵی ساغی کۆمەڵایەتی دابمەزرێت و پێکەوە لێکتێگەیشتنێک لەدژی ئەوان پەرەپێبدەین. ئەگینا ڕەنگە ڕووبەڕووی بارودۆخی وەک شڵەژان لە تورکیا و سەرهەڵدانی ڕووداوی جیاواز و سەرهەڵدانی ناسەقامگیری لە قۆناغی داهاتوودا ببینەوە. ئەمانە شتگەلێک نین کە ڕوویان نەداوە. شتێکە هەمیشە دەتوانێت ڕووبدات. لە ڕاستیدا پێشتر هەندێک ڕووداو لە ئەنقەرە ئاڵتنداغ ڕوویانداوە. ژمارەیەک ڕووداو لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات ڕوویانداوە. بە تایبەتی کە پرۆسەی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنە، بە دڵنیاییەوە کەسانێک دەبن کە ئەم بابەتە دەخڕێت و هەوڵی خراپکردنی ئەم پرسە دەدات. پێشتر لە سۆشیال میدیا سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە. وەک کۆمەڵگا دەبێت ڕێگری لە دوژمنایەتی بەرامبەر پەنابەران بکەین و پەرە بە عەقڵی ساغ بدەین."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عومەر ئادیگوزەل پەیامنێری ئیلکها کە بۆ بەشداری لە فلۆتیلای جیهانی سومود لە تونس بوو باس لە قۆناغەکە و ئەو شتانەی روویان دا کرد.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."