زانایانی ئەندامی إتحاد العلماء کە بەشداریان لە گردبوونەوەی رێزگرتن لە قورئانی پیرۆز لە دیاربەکر کردبوون باسیان لەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی دوژمنانی ئیسلام لەناو بردنی قورئانی پیرۆزە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ ئیدانەکردنی هێرشی سەر قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەوروپا، لە دیاربەکر گردبوونەوەیەکی "رێزگرتن لە قورئان" ئامادە کردەوە.
مەلا وحیدالدین کایا ئەندامی إتحاد العلماء، مەلا بەشیر شیمشەک ئەندامی إتحاد العلماء و مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی دەستەی کاگێڕی إتحاد العلماء کە بەشداریان لە گردبوونەوەکە کردبوو لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەوالەکانی ئیلکە دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دوژمنانی قورئان لەبەر ئەوەی لە هۆشداری مسوڵمانەکان دەترسن ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدەن.
"قورئان وەک خۆر وایە، بە فووکردن ناکوژێتەوە"
مەلا وحیدالدین کایا ئەندامی إتحاد العلماء باسی لەوە کرد کە قورئان نوورە و ئەوانەی چاوەکانیان لە بەرامبەر ئەم رۆناکیە دادەخەن تەنها خۆیان لە ناو تاریکی دەهێڵن و دواتر وتی، "قورئان وەحیی خودایە، ئاسمانییە، دەستوری ئەهلی ئیمانە. قورئان نوورە، هیدایەتە. ئەوانەی لە دژی قورئان راوەستاون هەوڵ دەدەن نوورەکەی بکوژێنن. بەڵام خودا لە سورەتی الصف دەفەرموێ کە نوورەکەی تەواو دەکات. قورئان وەک خۆر وایە، بە فووکردن ناکوژێتەوە. ئەوانەی چاویان لە بەرامبەر ئەم نوورە دادەخەن با بزانن کە تەنها خۆیان لە ناو تاریکی دەهێڵن. مرۆڤەکانی بێ دین کە دین و خودا و پێغەمبەرەکەی نازانن تەنها وەکو شەمشەمەکوێرە لە نوور/رۆشنایی دەترسن. بۆیە کاتێک باس لە نووری قورئان دەکرێت ئەوانەی بەهۆی رۆشنایی قورئان نابینن دەترسن و دەلەرزن."
"خوای گەورە ئەو کەسانە قەهر بکات کە دژایەتی قورئان دەکەن"
مەلا وحیدالدین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە ئەوان هەوڵ دەدەن مسوڵمانەکان هۆشیار نەبن بەڵام مسوڵمانەکان هۆشیار بوونەتەوە و دواتر وتی، "کاتێک دەبینن مسوڵمانەکان بە هۆش دێن دەترسن چونکە دەزانن ئەو کات کەسێک ناتوانێت رێگری لە مسوڵمانەکان بکات. بۆیە گوایە قورئان ئازار دەدەن. چونکە دەزانن کە ئەگەر قورئان لە سەر زەوی حاکم بێت تەواوی رەزالەت و پیسیەکەیان دەردەکەوێت. خوای گەورە ئەو کەسانە قەهر بکات کە دژایەتی قورئان دەکەن. وە خوای گەورە یارمەتی ئەو مسوڵمانانە بدات کە قورئان دەخوێننەوە و تێدەگەن و هەوڵ دەدەن قورئان لەسەر زەوی حاکم بێت."
"ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو رۆژێک دەبێت بەرگری و خاوەنداری لە قورئان بکرێت"
مەلا بەشیر شیمشەک ئەندامی إتحاد العلماء باسی لەوە کرد کە دوای ئەم هێرشانە دەبێت مسوڵمانەکان زیاتر بەرگری و خاوەنداری لە قورئان بکەن و دواتر وتی، "ئەمڕۆ بۆ دیاربەکر، بۆ شەرەفی دیاربەکر رۆژێکی جوانە. چونکە ئەمڕۆ گەلی ئامەد، گەلی باتمان، گەلی مێردین و تەواوی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەمان لە دیاربەکر خاوەنداری لە قورئانی کەریم دەکەن. ئەوە زۆر گرنگە. چونکە رۆژ بە رۆژ سووکایەتی و هێرش سەر قورئان زیاتر دەبێت. قورئانەکەمان پارچە دەکرێت و دەسووتێنرێت. قورئان نامووسی مسوڵمانەکانە. قورئان هیدایەتی مسوڵمانانە. ئەمڕۆ زیاتر لە هەموو رۆژێک دەبێت بەرگری و خاوەنداری لە قورئان بکرێت."
"ئەمە شەڕی خاچپەرستانە لە بەرامبەر مسوڵمانەکان"
شیمشەک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە شەڕی خاچپەرستەکانە لە بەرامبەر مسوڵمانان و دواتر وتی، "لە رابردوودا کافرەکان هەوڵیان دەدا بە هێرشەکانی خاچپەرستی مسوڵمانەکان بە دیل بگرن. ئەمڕۆ ئەو شەڕە لە دژی مەعنەویات و کەلتوور و مەدەنیەتەکەمان ئەنجام دەدەن. هەوڵ دەدەن بەم شێوەیە گەلی مسوڵمان کوێر و کەڕ بکەن و لە خودا دوور بخەن. دەیانەوێت ئەو پەتانە بدڕێنن کە مسوڵمانان دەکەنە وەک جەستەیەکی بەهێز. ئەم شتەش تەنها بە دوور خستنی ئێمە لە قورئان مومکین دەبێت. بۆیە ئەم شەڕەی لە دژی قورئان ئەنجام دەدرێت لە دژی مسوڵمانەکانە. دەبێت ئیتر مسوڵمانەکان هەستن و بەرگری لە قورئانی کەریم بکەن. قورئان ئەمانەتی خودا و پێغەمبەرەکەمانە (صلی الله علیه و سلم). قورئان ژیان، دونیا و ئاخیرەتەکەمانە. ئەگەر ئەمڕۆ بە ڕووسپیی ئەم تاقیکردنەوەیە تەواو نەکەین سبەینێ لەکن پەروەردگارمان ناتوانین وڵام بدەینەوە. خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی لەم قورئانە پرسیارمان لێدەکەن. "چیت بۆ ئەم قورئانە کرد؟" پرسیار دەکەن. إن شاء الله ئەم گۆڕەپانە شاهیدمان بێت. دەڵێین خوایە ئێمە لە گۆڕەپانی دیاربەکر کۆبووینەوە و ناڕەزایی خۆمان لە کافرەکان و ئەوەی کردوویانە دەربڕی، هیوادارین ئەم کۆبوونەوە و گردبوونەوەیە ببێتە ئامرازێک بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە دژی ئیسلام. خودا بکاتە وەسیلەی خێرەکان."
"قورئان موعجیزەی بەردەوامی پێغەمبەرەکەمانە علیه السلام"
مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی دەستەی کارگێڕی إتحاد العلماء باسی لەوە کرد کە جیاوازی موعجیزەی قورئان لە موعجیزەکانی دیکە بەردەوامی بوونیە و دواتر وتی، "قورئان کتێبی خودایە. خودا پێش قورئانی کەریمیش بۆ پێغەمبەرەکانی کتێب ناردووە. کۆتا کتێب قورئانی کەریمە. قورئانی کەریم تەواوی ئەو کتێبانە نەخس کردووە و تا دواڕۆژ باقی دەبێت. قورئان هیدایەتە. قورئان موعجیزەی بەردەوامی پێغەمبەرەکەمانە علیه السلام. موعجیزەکانی دیکە تەنها لە کاتی خۆیان هەبوون بەڵام قورئان بەردەوامی دەبێت. هەروەها موعجیزەیەکی دیکەی قورئان ئەوەیە کە پارێزراوە. خودا لە سورەتی هیجر دەفەرموێ کە قورئان دەپارێزێت. قورئان دوژمنی زۆری هەبوو، هەر لەو ڕۆژەوە کە دابەزیوە دوژمنی هەبووە. ئەوان نایانەوێت قورئان تەحریف بکەن، بەڵکو هەوڵ دەدەن بەتەواوی لەناوی بەرن. بەڵام هیچ شتێک گرنگ نییە لەناوبردنی، نەیانتوانی یەک پیت بگۆڕن. لەوەتەی دابەزیوە قورئان وەک خۆی ماوەتەوە. بۆیە ئەگەر کەسێک بە دڵسۆزی و بێلایەنانە قورئان بخوێنێتەوە، هەرچەند دوژمنی هەبێت، تەسلیمی قورئان دەبێت. ئەمەش چەندین جار شایەتحاڵی ئەوە بووە. بۆیە زۆر ئەستەمە بۆ کەسێکی بێباوەڕ شەڕی قورئان بکات. ئێستاش زۆر کەس کە دێن هێرش بکەنە سەر قورئان مسوڵمان دەبن. ئەوانەی پشکنین بۆ ئایینەکان دەکەن و قورئان دەخوێننەوە بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە لەسەری تەسلیم دەبن."
"رەنگە ئەوان هەنگاو بنێنە سەر قورئان، بەڵام ئەو نەوەکانی دوای ئەوان دێن قورئان لە باوەش دەگرن"
مەلا عبدالقدوس لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە قورئانی کەریم تا دواڕۆژ باقی دەبێتەوە و دواتر وتی، "لە هەموو حاڵەتێکدا دوژمنایەتی ئیسلام کرا. بەڵێ، رەنگە زۆر موسڵمانیان شەهید کردبێت، بەڵێ، رەنگە زۆر مسوڵمانیان بە جاهل هێشتبێتەوە، بەڵام نەیانتوانی ئەم قورئانە هەڵبوەشێننەوە. هەر بۆیە ناوبەناو کینەی خۆیان بە فڕێدانیان بۆ سەر زەوی و سووتاندنیان و پێکردنیان نیشان دەدەن. ئەمەش نیشانەی شکستی ئەوانە. بە ئیزنی خوای گەورە قورئان تا ڕۆژی قیامەت دەبێت. رەنگە ئەوان هەنگاو بنێنە سەر قورئان، بەڵام ئەو نەوەکانی دوای ئەوان، قورئان لە باوەش دەگرن و بە ئیزنی خوا هەمیشە قورئان سەردەکەوێت. ئەوانەی خۆیان بە قورئانەوە دەچەسپێنن، ڕزگاریان دەبێت. ئەوانەی دوژمنایەتی دەکەن ڕیسوا و زەلیل دەبن. بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت و داوای دەکەین لە گەلەکەمان، ئوممەتی ئیسلامی، ئەوەیە کە ئێوە بە کردار لەسەری قورئان بپارێزن. لەوانەیە ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر قورئان هەنگاوی بۆ بنێن و بیسووتێنن، بەڵام کاتێک گەنج و کچانی ئێمە نوێژەکانیان ئەنجام نادەن و جل و بەرگی قێزەونانە لەبەر دەکەن، هەنگاو دەنێنە سەر ئایەتەکانی قورئان و دەیانسوتێنن. بۆیە ئەوەی ئێمە لە گەلی مسوڵمان و ئوممەتی ئیسلامیمان دەوێت ئەوەیە کە یەکسەر بگەڕێنەوە بۆ قورئان و قورئان لە دڵ و ژیان و پێکهاتە و دەوڵەتەکانیاندا زیندوو بکەنەوە. با سەرەتا لە دڵیاندا قورئان حاکم بکەن و دواتر لە حاڵەتەکانیاندا. بە ئیزنی خوای گەورە ئەوکات شەرەف و عیزەتی ئیسلام و ئومەتەکەی دەگەڕێتەوە. کافرەکان هەمیشە ڕیسوا و نائومێد دەبن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.