مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر خودا لە هەولێر بەڕێوەچوو کە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف ئامادە کرابوو.
لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان وەکو هەموو ساڵێک ئەمساڵیش مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری خودا بەڕێوە چوو.
مەراسیمی یاد کردن لە پێش قەڵای هەولێر بەڕێوە چوو و هاوڵاتیان باسیان لە خۆشحالیی خۆیان کرد بەهۆی ئەم پیرۆزباییە.
مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر یەکەم جار لە سەرەدەمی موزەفەرەدین کۆکبەری دەستی پێ کردوە و تا ئێستا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس لە کوردستان و تەواوی وڵاتانی ئیسلام بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمەکە لە کوردستان وەکو جەژن پیرۆز دەکرێت و پیرۆزبایی لە دایک بوونی پێغەمبەر دەکرێت.
"گەل پێغەمبەری خودایان وەکو رێگای رزگاری و سەعادەتی دونیا و ئاخیرەت دەبینن"
عبدالصمد یالچن نوێنەری هودا پار لە هەولێر سەبارەت بە بەرنامەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "ئەو مەراسیمە پێش لە هەموو شتێک نیشانەی رێز، خۆشەویستی هاوڵاتیان بە پێغەمبەری خوایە. دونیا هەر چەند بگۆڕێت، سیاسەت هەرچەند بگۆڕێت گەل پێغەمبەری خودایان وەکو رێگای رزگاری و سەعادەتی دونیا و ئاخیرەت دەبینن. ئەو رێوڕەسمە لە سەردەمی ئەیوبیەکان، لە کاتی دەسەڵاتداری سوڵتان موزەرفەرەدین تا ئێستا هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت. لەو کاتەدا تا ئێستا لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان مەراسیم ئامادە دەکرێت. ساڵی رابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆنا مەراسیمێکی ئەوەندە گەورە ئامادە نەکرا. ئەمساڵیش وەکو ساڵەکانی رابردوو نییە ژمارەی بەشداربووان کەمە. مەراسیمەکە وەکو جەژن پیرۆز دەکرێت. هاوڵاتیان ئەو رۆژە وەکو جەژن دەبینن."
"دەبێت وەکو پێغەمبەرەکەمان رەحمەت بین"
یەکێک لە هاوڵاتیان بە ناوی خدر خەتیب وتی، "گەلەک خۆشحالین هەموو ساڵێک لە شاری هەولێر خەلکێکی زۆر لەو رۆژە دێنە ناو شاران و تەعبیر لە خۆشەویستی دەکەن. بە خوا گەلەک دڵخۆشین لەبەر ئەوەی هەموو ساڵێک خەلکێکی هەولێر خاسەتەن و هەرێمی کوردستان عومومەن دێتە ناو شار و مزگەوتەکان و سەلەوات دێنن."
مامۆستا قاسم وتی، "هەر وەکو دەبینن خەلک لە هەولێر زۆر خۆشحالە بە یادی رۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه و سلم). ئەوە نیشانەی مەحەبەتی و شوێنکەوتووی پێغەمبەرە. خودای گەورە دەفەرموێ 'و ما ارسلناک الا رحمتا للعالمین' پێغەمبەری خودا رەحمەت بووە بۆ تەواوی جیهان. پێویستە ئێمەش وەکو مسوڵمان کە شوێنکەوتووی پێغەمبەرین ببەین رەحمەت بۆ هەموو خەلک. لە هەر جێگایەک بین مەنفەعەت و سوودمان هەبێت بۆ خەلک و نەبینە زەحمەت. هەروەها سیمای مسوڵمانەتیمان هەبێت لە جلوبەرگ و قسە کردندا. هەروەها دەبێت سوونەتەکانی جێبەجێ بکەین."
"خەلکی کوردستان پێغەمبەری خودایان لە رووح و دایک و باوک و منداڵی خۆیان خۆشتر دەوێ"
هاوڵاتیێکی دیکە بە ناوی رزگار خالد کەریم وتی، "خۆشحال و شادومانین بەوەی جەنابتان موقابەلەتان لەگەڵمان دەکات. خوشحال و شادومانین کە ئەمساڵیش یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر دەکەین. ملەتی کورد مەشهوورە بە ئەتباعی صلاح الدین ایوبی. صلاح الدینیشی لە سەر سوننەتی پێغەمبەر بووە (صلی الله علیه و سلم). هەموو کوردستان بە تایبەتی شاری هەولێر پێغەمبەری خودایان لە رووح و دایک و باوک و منداڵی خۆیان خۆشتر دەوێ. داواکارم، تا پێیان دەکرێتن دەست بگرن بە رێبازی پێغەمبەر."
"لە راستیدا ئەم دیمەنانە دیمەنی دڵخۆشکەرن"
هاوڵاتیێکی دیکە بە ناوی شیروان وتی، "بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری خودا جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی جیهان دەکەم و مسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتی شاری هەولێر. لە راستیدا ئەم دیمەنانە دیمەنی دڵخۆشکەرن. لە بەر عەشقی پێغەمبەری خودا، ئەو پێغەمبەرەی کە خودای گەورە لەبارەی دەفەرموێ، 'و رفعنا لک ذکرک.'، 'و ما ارسلناک الا رحمتا للعالمین.' بە راستی پێغەمبەری خودا رەحمەت بووە بۆ هەموو عالەم، بۆ ئینس، بۆ جین. پێویست ئێمەش رەحمەت بین وەکو مسوڵمان."
"دەبێت تەواوی ژین و دونیامان لە خزمەت پێغەمبەردا بێت"
هاوڵاتیێکی دیکە بە ناوی مامۆستا عەلی وتی، "پێ خۆشحالم ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە خزمەت پێغەمبەری خودایین. پێغەمبەری خودامان بە گەورە داناوە. پێغەمبەری خودا تاجی سەرمانە، پێشەوامانە، سەرکردە و رابەرمانە. بەڵام ئەوەندە کیفایەت نییە. دەبێت ژیانمان هەمووی لە خزمەت پێغەمبەری خودادا بێت، لە بارەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، عەمەلی. خودای گەورە دەفەرموێ، ئەگەر پێغەمبەری خوداتان خۆشدەوێ دەبێ لە سەر مەنهەج و بەرنامەی پێغەمبەری خودا بن. بۆیە دەبێت تەواوی ژین و دونیامان لە خزمەت پێغەمبەردا بێت. پێغەمبەری خودا چۆن ژیاوە، چۆن لە خزمەت قورئان بووە."
هاوڵاتیێکی دیکە بە ناوی مامۆستا فریاد سورچی وتی، "خۆشحالین بەوەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری خودا پیرۆز دەکەین. پیرۆزبایی لە تەواوی مسوڵمانان و بە تایبەتی کوردستان دەکەین. هەموو ساڵێک بە خۆشحالیەوە هەولێر، یەعنی شاری سوڵتان موزەفەرەدین کەرنەوالێکی وها گەورە ساز دەکات. ئەوە بۆ دەربڕێنی خۆشی و شادیە و نیشانەی وەفایە بە پێغەمبەری خودا. هیوادارین هەردەم شاری هەولێر ئەو لۆگۆ جوانەی خۆی بزر نەکات. ئەو وێنە جوانەی خۆی هەموو ساڵێک دووبارە بکات. چاکترین مەولوود زیندوو کردنەوەی ئەخلاق و سوننەتی پێغەمبەری خودایە. دەبێت بە فیعل نیشان بدەین کە ئێمە ئوممەتی پێغەمبەری خودایین (صلی الله و علیه و سلم)."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.