زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەبارەت بە پرسی کوردی وتی، "بە دروستکردنی ئەدەبی برایەتی ڕازی مەبن، یاسای برایەتی جێبەجێ بکەن. با هەمووان هاوڵاتی یەکسان بن. ناسنامەی کورد لە دەستووردا بە فەرمی بناسرێت و یاسای برایەتی بنیات بنرێت بۆ ئەوەی پێکەوە بڕۆن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو بەردەوامە لە گەشت لە پارێزگاکانی وڵات. لە ئەنجامی سەردانەکاندا یاپجیئۆغلو چووە پارێزگای رحا و لە شارۆچگە هەوەنگ لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و پێشەوایانی گەل کۆبوویەوە.
یاپجیئۆغلو کە وتارێکی پێشکەش کرد باس لە چەند گرنگ وەکو پرسی کوردی و گەشەپیدانەکانی کۆتایی سوریا کرد.
پرسی کوردی
یاپجیئۆغلو باسی لەوە کرد کە لە بەرنامەی حیزبەکەیان بە شێوەیەکی درێژ باس لە پرسی کوردی کراوە و ئەوان پرسەکە وەکو پرسی کوردی ناو دەدەن و ناڵێن کێشەی کورد، چونکە ئەم پێناسەیە کوردەکان وەکو کێشە نیشان دەدات.
یاپجیئۆغلو باسی لەوە کرد کە پرسەکە لە قۆناغی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیەکان دەستی پێ کرد و دوای دامەزراندی کۆماری تورکیا گەورەتر بووە.
"دەبێت لە دەستوور بە شێوەیەکی فەرمی ناسنامەی کورد بناسرێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "لە ئەنجامدا بووە یەکێک لە گەورەترین و دەردناکرین کێشەی وڵات کە دەبێت هەرچی زووە چارەسەر بکرێت. چەند ساڵ پێشتر حکوومەت دەستی بە پرۆسەیەک کرد. بەڵام بەداخەوە پرۆسەکە بە شکەست کۆتایی هات. بەڵام ئێستا حکوومەت دەڵێت کە پرسێک بە ناوی پرسی کوردی نییە. بەڵام ئێمە دەڵێین کە هەیە، هێشتا چارەسەر نەکراوە و دەبێت چارەسەر بکرێت. رێگای چارەسەری زۆر ئاسانە، ئەو شتەی پێت خۆش نییە بۆ براکەتیش ئەنجام نەدە. هەرچی بۆ خۆت دەوێ بۆ براکەتیش بخوازە. ئەو کات یەکسان دەبین و تەواو. ئەگەر دەوڵەت پرسەکە تەنها وەکو پرسێکی ئاسایش و توندیتیژی دەبینێت ئەوە تیروانینێکی هەڵەیە. توندوتیژی ئەنجامێکە هۆکار نییە. لێرە پرسێک هەیە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت و ئەمڕۆ ئەو کەسانەی چەکدار قانع بکەن کە چەکەکانیان دانێن بەڵام لەبەر ئەوەی پرسەکە چارەسەر نەکراوە سبەینێ کەسانێکی دیکە دێن و چەک هەڵدەگرن. ئەو کات پرسەکە دووبارە چارەسەرنەکراو دەمینێت. بۆیە بانگێشتی ئەو کەسانە دەکەم کە دەسەڵات لە دەستیاندایە! بە دروستکردنی ئەدەبی برایەتی ڕازی مەبن، یاسای برایەتی جێبەجێ بکەن. با هەمووان هاوڵاتی یەکسان بن.
شایەد داخوازەکانی جیاواز هەبن. وەکو نموونە کەسێک داوای فیدڕاسیۆن بکات. با بکات و بتوانێت بکات و بە شێوەیەکی ئازانە بتوانێت ئەم داواکەی بە زمان بهێنێت. هەروەها کەسانێک دەتوانن داوای سەربەخۆبوون بکەن. با بکەن... ئەگەر ئەو داواکەی بە توندوتیژی ناکات با بتوانێت باس لە فکرەکەی بکات. رێگە بدەن مرۆڤەکان بە شێوەیەکی ئازاد باس لە فکر و تیروانینی خۆیان بکەن. ئێمە دەڵێین کە دەبێت ناسنامەی کورد لە دەستووردا بە فەرمی بناسرێت و یاسای برایەتی بنیات بنرێت بۆ ئەوەی پێکەوە بڕۆن."
پرسی سوریا
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١١ کاتێک رووداوەکان لە سوریا دەستیان پێ کرد بانگێشتیان کردووە کە دەستی بە چالاکیەکانی دیپلۆماتیک بکرێت بۆ ئەوەی شەڕ رووی نەدات و دواتر وتی، "شایەد حکوومەت ئەو کات وای بیر کردبوو، 'ئەگەر پشتگری لە حکوومەت بکەین، لە ماوەی ٣ مانگدا رژێم دەڕوخێت و سیستەمێکی نوێ دێت و گەل ئاسوودە دەبن.' ئێستا بووە ١١ ساڵ و رژێم لە شوێنی خۆیەتی. ئێمە ئەو کات وتمان کە بۆ خودا لە رێگاکانی سیاسی پرسەکە چارەسەر بکەن. ئەو کات شایەد چەندین هەزار کەس کوژرابوون، دەیانگوت، 'هەزاران کەس کوژراون چۆن لە سەر مێزێک دانیشین.؟' وتمان، 'ئەگەر ئەمڕۆ دانوستان نەکەن کاتێک ژمارەی کوژراوەکان ببێتە دەیان هەزار کەس دەستی بە دانوستان دەکەن، ئەگەر دانوستان نەکەن کاتێک سەدان هەزار کەس بکوژرێن دانوستان دەکەن،. ئەم پرسە تەنها بە دانوستان چارەسەر دەبێت، رێگایەکی دیکە نییە.' هیچ کەس بە کوشتن تەواو نابێت. شەڕی ناوخۆ و ئاڵۆزی سوودی بۆ کێ هەبوو؟ سوودی بۆ عەرەب و کورد و ئەرمەنی و سوریانی و ناسووریەکانی سوریا نەبوو. سوودی بۆ کێ هەبوو؟ سوودی بۆ رووسیا هەبوو. هێزەکەی لەوێ پتەوتر کرد. سوودی بۆ ئەمریکا هەبوو و هاتە و لەوێ نیشتەجێ بوو. سوودی بۆ بازرگانەکانی چەک هەبوو. مرۆڤەکانی پەریشان دەستیان بە کوشتنی یەکتر کرد. خوێن دەستی بە ڕژان کرد. سەدان هەزار کەس کوژران و چەندین ملیۆن کەس ئاوارە بوون."
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "لە سوریا ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ لە بیر و باوەڕی و نەژادەکانی جیاواز پێکەوە دەژین. پێویستە ئیدارەیەکی نوێ لە سوریا دابمەزرێت، کە هەمووان لەوێ خۆیان ببینن، کە هیچ کەسێک تووشی نادادپەروەری و شکست نەبێت، بۆ پاراستنی ئەم ئیدارەیە هەموو ئەو کەسانەی دەتوانن قسە بکەن و دەسەڵاتیان هەبێت، بە تایبەت وڵاتانی دەوروبەر، خۆیان بخەنە سەر قورسایی لەسەر ئەم کارە. بەڵام بە داخەوە بناغەی سیاسەتی دەرەوە ئەوەیە؛ 'هەر کەسێک هێزی لەوەی دیکە زیاتر بێت.' ئەم قائیدەیە دەسپێنرێت. 'دۆستەکانی بەردەوامی و دوژمنی بەردەوامی نییە؛ سوودی بەردەوامی و هەمیشەیی هەیە.' ئەوە رەفتارێکی نامرۆڤانەیە. هەموو شتێک بە سەری ئەو کەسە دێت کە بێ کەس و غەریبترە. خۆزگە پێش لەوەی رووداوەکە رووی بگاتە ئەم ئاستە لایەنی کەم وڵاتانی ناوچەکە ئەم بانگێشتەمان ببیستایە و دانوستان ئەنجام درابووایە.'
لە کۆتایی بەرنامەکەدا یاپجیئۆغڵو و بەشداربووان وێنەیەکی یادگارییان گرت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."