لە دیاربەکر بەرنامەی "ئەستێرەکانی کە رێگاکەمان رۆناک دەکەن" بەڕێوە چوو کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ئەنجامی مانگی تشرینی دووەم مانگی سەحابیەکان ئامادە کرابوو.
وقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە مانگی تشرینی دووەم وەکو مانگی سەحابیەکان رایگەیاندووە هەموو ساڵێک لەو مانگەدا لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای وڵات بەرنامە لە بارەی ژیانی سەحابی و یارانی پێغەمبەر ئامادە دەکات.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا لە دیاربەکر بەرنامەیەک ئامادە کرا. بەرنامەکە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوەندی کەلتوور و کۆنگرەی سەزائی کاراکۆچ لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە پێشکەشوانی محەمەد گولسەڤەر بەڕێوەچوو و بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن مەتین باغجی دەستی پێ کرد.
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سەبارەت بە عەسری سەعادەت و سەحابیەکان چەند بەرهەمێکیان پێشکەش کرد.
دواتر عەدنان ئاکگۆنول سەرۆکی گشتیی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتار سڵاودانەوەی پێشکەش کرد و باس لە ڕۆڵی سەحابیەکان لە مێژووی ئیسلامدا کرد.
ناوبراو لە سەرەتای وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هاتنی پێغەمبەرەکەمان بەو دونیایە، دونیا جیاواز بووە و لە ئەنجامی هەوڵ و جەهدی پێغەمبەرەکەمان زوڵم و توغیان و شیرک لە ناو بڕا و یارانی پێغەمبەریش بە ئیمان بە پێغەمبەر بووە یار و هاوڕێی پێغەمبەر.
"ئەوان شەو و ڕۆژ بە گیانیان لە بەرامبەر شیرک و کوفر و جەهالەت راوەستان"
ئاکگۆنول باس لە ئامانجەکەیان لە راگەیاندنی مانگی تشرینی دووەم وەکو مانگی سەحابیەکان وتی، "ئامانجمان ئەوەیە کە بزانین نەوەیەک کە شوێن پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) دەکەون چۆن گوێڕایەڵی دەبن و دەڕۆن، هەروەها پشکی خۆمان لەم گەوهەرە شایستەی ئەوان وەربگرین. ئەوان لەگەڵ پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام شەو و ڕۆژ بە گیانیان لە بەرامبەر شیرک و کوفر و جەهالەت راوەستان. مۆرێکی وایان لەسەر مێژوو بەجێهێشتووە کە کاریگەرییەکەی تا کۆتایی زەمان خۆی دەردەخات."
دوای پێشکەش کردنی سروودەکان نووسەر و لێکۆلینەر دکتۆر سەرتاچ تەکدال باس لە ژیانی زەیب بنتی عەلی رضی الله عنها کرد.
تەکدال ئاماژەی بەوە کرد کە ٢٧ سەحابی پێغەمبەر لە دیاربەکر بە خاک سپێردراون و دواتر وتی، "ئەو ٢٧ سەحابیە دەزانرێت کە لە دیاربەکرن. هەروەها ٥٠٠ سەحابیی دیکە هەن کە نازانرێن لە کوێن و لە حیجازەوە تا ئێرە هاتوون و بوونە وەسیلە کە ئێمە بە ئیسلام موشەڕەف بین. ئێمە زۆر قەرزداری ئەوانین. خانەوادەی خۆیان بەجێ هشت و بۆ ئەوەی ئێمە بە ئیسلام موشەڕەف بین فیداکاریێکی گەورەیان ئەنجام دا. تەنها یاد کردنی ئەوان نە بەلکو ناسینی ئەوانیش ئەرک و بەرپرسیارێتیێکی گەورەیە لە ئەستۆمان."
"حەزرەتی زەینەب بنتی عەلی کەسایەتێکی بەخشەندە و عالیمە بوو"
ناوبراو لە بەرامبەر باس لە کەسایەتی حەزرەتی زەینەب بنتی عەلی رضی الله عنها کرد و وتی، "حەزرەتی زەینەب بە ژیان و تێکۆشانەکەی بە تایبەت بۆ ئافرەتەکانی مسوڵمان نموونەیەکی گەورەیە. ئەو، لە ڕووی پێگەیشتن و فریو نەدان بە زینەی دونیا زۆر لە دایکی حەزرەتی فاتیمە دەچوو. چونکە یەکێک لە کێشەکانی گەورەی رۆژگاری ئێمە تەقلید، ریا، زیادەڕەوی و زینەی دونیایە. لە ڕاستیدا کاتێک بیر لە حەزرەتی زەینەب دەکەینەوە وەک ئەو سەردەمە، کەسانێک کە بەدوای غەنیمەتدا بوون و دڵیان بە کۆیلەکردنی موڵک و ماڵ و موڵک بوو، بوونە هۆی ڕوودانی ڕووداوی کەربەلا."
تەکدال وتی، "حەزرەتی زەینەب و سەحابیەکانی کە لە کەربەلا بوون تەنها بوونە بە خەڵکی عەقیدە بەرامبەر بەو کەسانەی ئەهلی غەنیمەت بوون. بە ئامانجی عەقیدەوە ڕۆیشتن بەبێ ئەوەی بە غەنیمەتەکانی جیهان فریو بدرێن، تەنها بیریان لە بەرز کردنی کەلامی ئیلاهی دەکردەوە. خۆڕاگری و خەباتی ئەوان نموونەی بۆ ئێمەی ئەمڕۆ دانا. زانا و کەسایەتییەکی ئافرەتی بەخشندە بوو. زانایەک بوو وتارەکانی بۆ ئافرەتان بە تایبەتی لە بواری تەفسیردا دەکرد. ئەمە نموونەیەکە بۆ هەموو ئافرەتانی موسڵمان. ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئافرەتانی موسڵمان بایەخ بە زانست بدەن."
"ئەو بۆ دۆزی ئیسلام هاوسەر و ماڵ و تەواوی خانەوادەکەی بە شێوەیەکی فیداکارانە بەجێ هشت"
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە حەزرەتی زەینەب بۆ دۆزی ئیسلام هاوسەر و ماڵ و تەواوی خانەوادەکەی بە شێوەیەکی فیداکارانە بەجێ هشت و دواتر وتی، "ئەو لەگەڵ عبدالله بن جەعفەر هاوسەرگیری کردبوو. کاتێک چووە کەربەلا هاوسەر و خانەوادەکەی بەجێ هشت و بەشداری لەو تێکۆشانە کرد؛ نموونەیەکی گەورەی فیداکاری نیشان دا بۆ ئەوەی ئیسلام بە زیندووی بمێنێتەوە و دۆزی زیندوو بمێنێتەوە و بیگوازێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئەمڕۆ نموونەیەکە کە ئەو نیشان داوە کە هەم پیاوە موسڵمانەکانمان پێویستە ژنەکانیان بنێرن بۆ خزمەتکردن بۆ ئەو مەبەستە، هەروەها ژنان هەرگیز نابێت لەم خاڵەدا شەقوایان هەبێت لەکاتێکدا پیاوان بۆ دۆزی ئیسلامی خەبات دەکەن."
دکتۆر سەرتاچ تەکدال لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەقەبی حەزرەتی زەینەب "ام المصائب" بوو و دواتر وتی، "حەزرەتی زەینەب کاتێک ٥-٦ ساڵە بوو باپیرەکەی حەزرەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و دوای ٦ مانگ دایکەکەی لە دەست دا و دواتر باوکەکەی حەزرەتی عەلی و دوای ماوەیەکی براکەی حەزرەتی حەسەن شەهید بوون و دواتر براکەی حەزرەتی حوسێن لەگەڵ ٢ منداڵەکەی لە رووداوی کەربەلا شەهید بوون. لەقەبی 'ام المصائب"یان بە حەزرەتی زەینەب داوە کە بە واتای دایکی موسیبەتەکانە. لەگەڵ ئەو رەوشە نەکەوتە ژێر ئەسارەتی موسیبەتەکان و تێکۆشانی تا رۆژگای ئێمە گواستەوە."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."