دەیان هەزار قورئاندۆست بە سەرکردایەتی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە بەردەم کونسوڵخانەی سوێد کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی بەناو سیاسەتمەدارێک کە لە سوێد لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا قورئانی پیرۆزیان سووتاندبوو.
بە سەرکردایەتی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان، بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی جەماوەری لە شاری ئیستانبوول لە پێش کۆنسۆڵخانەی سوێد بە دروشمی "خاوەنداری لە قورئان بکە" لە دژی رووداوی سووتاندنی قورئان بەڕێوەچوو.
لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییە جەماوەرییەکەدا کە لە بەردەم کونسوڵخانەی سوێد لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو، یاریدەدەرانی سەرۆکی گشتی هودا پار و کارگێڕانی پارتەکان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەدان هاووڵاتی ئامادەبوون.
هاووڵاتیانی قورئاندۆست بە قورئان و ئاڵای تەوحیدەوە بە دەستەوە گردبوونەوە؛ زۆرجار تەکبیر و دروشمی دەهێنا.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد. دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز مەحمود شاهین یاردەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار وتارێکی پێشکەش کرد. شاهین لە وتارەکەی باسی لەوە کرد کە پێویستە هەموو لایەنەکان ئەم هێرشە چەوتە ئیدانە بکەن و بە هەموو تواناکانیان دەستپێشخەری بکەن.
دواتر محەمەد ئەشین لە سەر ناوی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان پەیامەکەی خوێندەوە.
"ئەم هەڵوێستەی دەسەڵاتدارانی سوێد ئەو خاڵەی دەرخستووە کە لە دوژمنایەتیان لەگەڵ ئیسلامدا گەیشتوونەتە ئەو ئاستە"
محەمد ئەشین جەختی لەوە کرد کە قورئانی کەریم وەحی و کەلامی خودایە کە بە واسیتەی فەرشتەی بەڕێز حەزرەتی جەبرائیل نازل کراوە بە سەر حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) و دواتر وتی، "فەرمانەکان و حوکمەکانی قورئان بۆ تەواوی کات و شوێنەکانە. کاتێک قورئان دەستی بە نازل بوون کرد کافرەکان و زاڵمەکان دەستیان بە دوژمنی لە بەرامبەر قورئان و حوکمەکەی کرد و ئەوان بە شێوازی جیاواز دوژمنایەتییان کردووە، لەوانە لەناوبردن، سووتاندن، ڕێگریکردن لە گەیشتن بە پەیامەکەیان بە خەڵک. ئەو دوژمنیە تا رۆژگاری ئێمە بەردەوام بووە و بەردەوامیش دەبێت. ئەوە تێکۆشانی حەق-باتڵ، ئیمان-کوفر، زاڵم و مەزلوومە. لە ئەنجامی ئەو دوژمنیە دوێنێ رێگە درا کە کەسێکی گومڕاه لە پێش باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی سوێد قورئانی پیرۆز بسووتێنرێت. بەرپرسانی سوێد کە گوایە مەدەنین و بەو شتە ئیفتیخار دەکەن، لە شوێنی ئەوەی رێگری لەو ڕەزالەتە بکەن مۆڵەتیان داوە و پاسەوانیان بۆ دابین کردووە. ئەم هەڵوێستەی دەسەڵاتدارانی سوێد ئەو خاڵەی دەرخستووە کە لە دوژمنایەتیان لەگەڵ ئیسلامدا گەیشتوونەتە ئەو ئاستە. ئەم هەوڵانە درێژەپێدەری ئەو هێرش و دوژمنایەتییە سیستماتیکیانەیە کە چەندین سەدە بەردەوامە و لەم دواییانەدا دەوڵەتان لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا دژی ئیسلام و موسڵمانان ئەنجامیان داوە. ئەم جۆرە هێرشە بێباکانە بۆ سەر پیرۆزییەکانی موسڵمانان بە ناوی ئازادی بیرکردنەوە جێگای قبوڵ نییە و ئێمە قبوڵیان ناکەین. ئەم کارە چەوتە ئیدانە و نەفرەت دەکەین."
"پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەم کارە نەفرەت لێکراوانە هێرشێکی گەورەیە لە دژی ئاشتی و ئاسایشی جیهان"
محەمەد ئەشین لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە دەبێت هێرش بۆ سەر قورئانی پیرۆز کە رابەری ژیانی مسوڵمانەکانە و ئامادەن بە گیان و ماڵیان بەرگری لێ بکەن بێ وڵام نەمێنێتەوە و دواتر وتی، "ئەم قورئانە کەلامی خودایە و کتێبی پیرۆزی نزیکەی ٢ ملیار ئوممەتی ئیسلامە. بانگێشتی ئەو کەسانە دەکەین کە هێرش دەکەنە سەر ئیسلام و قورئانی پیرۆز؛ لە تەواوی قۆناغەکانی مێژوودا ئەو کەسانەی دوژمنیان لە بەرامبەر قورئان کردووە ئیفلاح نەبوونەتەوە و ئیتریش نابن. هیچ قازانجێک نەماوە بۆ ئەوەی کردوویانە. ئەو کەسانەی لە بەرامبەر قورئان شەڕ دەکەن، لە راستیدا شەڕ لە بەرامبەر خودا دەکەن، شەڕ لە بەرامبەر جەبرائیل و تەواوی فەرشتەکان دەکەن، شەڕ لە بەرامبەر حەزرەتی موحەممەد علیه السلام و تەواوی مسوڵمانەکان دەکەن. هەموو تاک و پێکهاتەیەکی عەقڵانی و پرەنسیپ، بەبێ گوێدانە ئایین و باوەڕ، پێویستە دەستپێشخەری بکات لە بەرامبەر ئەم هەوڵە ئیستفزازی و چەوتانەدا و هەنگاو بنێت بۆ کۆتاییهێنان بەم گەمژەییانەی و هاوشێوەکانی کە مرۆڤایەتی تووشی دڵەڕاوکێ دەکات. هێرشکردنە سەر پیرۆزی ئایینی؛ پێشێلکردنی یاسا و داب و نەریتی نێودەوڵەتی. پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەم کارە نەفرەت لێکراوانە هێرشێکی گەورەیە لە دژی ئاشتی و ئاسایشی جیهان. دنیای ئیسلامی و بە تایبەت تورکیا نابێت لە سویددا بێدەنگ بن بەرامبەر بەم نەفامی و عەقڵ هەڵکێشانە و نادادپەروەرەکان لە چوارچێوەیەکی شەرعیدا بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازە بەردەستەکان ئەو وەڵامەیان پێ بدرێتەوە کە شایەنیەتی."
"باشترین وەڵام بەرامبە رئەو جۆرە هێرشانە؛ جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی قورئانی کەریم لە ژیانەکەماندایە"
ئەشین لە بەردەوامی وتی، "ئیدارەیەک کە هێندە دوژمنایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکات، لەوانەش ڤیتۆی ئەندامێتی سوێد لە ناتۆ، کشانەوەی باڵیۆز بۆ ڕاوێژ، پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە وەڵامی پێویست بدرێت و ئاستەکەی پێی بزانرێت."
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی، "نابێت مومینێک لە دڵەکەیدا ئیمان هەبێت لە بەرامبەر ئەو سووکایەتیە بێ دەنگ بێت. ئێمە داوای پشتیوانی لەو کاردانەوەیانە دەکەین کە لە سەرانسەری جیهاندا لە دژی ئەم هێرشە وروژێنەرانە دژی پیرۆزەکانمان ڕوویانداوە. لە کۆتاییدا باشترین وەڵام بۆ ئەم جۆرە هێرشانە دەبێت ئەوە بێت کە قورئان زیاتر لە باوەش بگرین و بیخوێنینەوە و فێری تێگەیشتن لێی ببینین و فەرمانەکەی لە ژیانماندا جێبەجێ بکەین، لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."