إتحاد العلماء بەشداری لە پرسەی شەهید ساجد دەکات

شاندێکی إتحاد العلماء بەشداری لە پرسەی شەهید ساجد پیشگین کرد کە لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ لە ئەدەنە شەهید بوبوو.
رۆژی شەممە لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر بارەگای هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە ساڵح دەمیر سەرۆکی هودا پار لە پارێزگای ئەدەنە بریندار بوبوو و ساجد پیشگین سکرتێری هودا پار لە ئەدەنە شەهید بوبوو.
شاندێکی إتحاد العلماء بەشداری لە پرسەی شەهید ساجد کرد کە لە ئەدەنە بەڕێوە دەچێت. زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری ئیستانبوول و فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین پێشوازی لە شاندەکە کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء، مەلا محەمەد شەنلیک، مەلا عبدالقدوس یالچن، مەلا محەمەد ئۆزەر، مەلا وحید الدین کایا، مەلا عبدالرحمان ئۆزئەکینجی ئەندامی إتحاد العلماء.
دوای سەردانەکە مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و باس لە گرنگی شەهادەت لە ئیسلامدا کرد.
قلچئەرسلان ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی شەهادەتی مسوڵمانێکی موتەقی و سەمیمی زۆر غەمگین بوونەتەوە و دواتر وتی، "پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) لە حەدیسێکدا دەفەرموێت کە خودا مۆلەت بە شەهید دەدات کە شەفاعەت بە ٧٠ کەس لە خانەوادەکەی بکات. برا شەهیدەکەمان کاتێک نوێژی دەکرد شەهید کرا. لە مێژوودا شایەد رووداوێکی بەم شێوەیە رووی نەدابێت. ٧٠ کەس لە یارانی پێغەمبەر لە ئەنجامی خیانەتێک شەهید کران. سەهیۆنیەکانی داگیرکەر لە فەلەستین کاتێک نوێژ دەکرا ئەم جۆرە کۆمەڵکوژیان ئەنجام دا. کەسێکی ٧٠-٧٢ ساڵە بە تەنهایی کاتێک ئەو ٢ دوو مسوڵمانە نوێژیان دەکرد بە چەقۆ هێرشی کردووە سەریان."
"شوێنی ئەو کەسانەی لە بەرامبەر ئیسلام و مسوڵمان کیندارن دۆزەخە"
مەلا ئەنوەر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە خودا پاداشتی شەهیدەکان دەدات و دواتر وتی، "ئەگەر تەواوی مال و موڵکی دونیا بە شەهید بدرێت نایانەوێت کە دووبارە بگەڕێتەوە دونیا. بۆیە شوێنی ئەو کەسانەی لە بەرامبەر ئیسلام و مسوڵمان کیندارن دۆزەخە. إن شاء الله خودا لە هەم لە دونیا هەمیش لە ئاخرەت دۆزەخ نیشانیان دەدات. شەهادەتی هاوڕێکەمان یاسین بۆرو لە تەواوی تورکیا دەنگی بەرز کرد. هەروەها شەهادەتی ئایتاج باران. شەهادەتی شەهید ساجد إن شاء الله زیاتر دەنگی دەدات. سەرۆک کۆماری تورکیا، یاریدەدەرانی سەرۆک و وەزیران و نزیکەی هەموو کەس بەرتەکیان نیشان دا. بەهۆی ئەو رووداوە غەمگینین بەڵام ئەوانەی شایەنی شەهادەتن شەهید دەبن. سروشتی ئەم ئەم دۆزە ئەمەیە. بەهشتی خودا ئەوەندە جوانە کە هیچ چاوێک نەیبیوە و لە هیچ دڵێکدا تەئەسور نەکردووە. بەهشتی خودا ئەرزان نییە. ئوستاد بەدیعوزەمان دەڵێت کە 'بەهشت ئەرزان نییە و دۆزەخیش بێ هۆکار نییە.' خودا بەهشتی بۆ بەندەکانی ساڵح دروست کردووە. خودا گەورە دەفەرموێت کە ئێوە گومان دەکەن بێ ئەوەی جیهاد بکەن بچنە بەهشت."
"هەرکەسێک بەڕاستی شەهیدبوونی بوێت ئەگەر لە جێگاکەیدا بمرێت، خوا پاداشتی دەداتەوە"
قلچئەرسلان جەختی لەوە کرد کە دەبێت مسوڵمانەکان بۆ حاکم کردنی دینی خودا خمزەت بکەن و وتی، "دونیا شوێنی خزمەتە. تووشی ئەزیەت و کێشە دەبێت و لە لای خودا پاداشتەکەی وەردەگرێت. یارانی پێغەمبەر کە شەهید نەدەبوون زۆر غەمگین دەبوون. ئێمەش لەو سەردەمەدا لە لایێک شوکری خودا دەکەین و خۆشحالین و لە لایێک غەمگینین. الحمد لله کۆمەڵگاکەمان بە راستی شوێنکەوتووی پێغەمبەر و یارانی پێغەمبەرن. هاوڕێکان باس لەوە دەکەن کە براکەمان ساجد عاشقی شەهادەت بوو. پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ، 'هەرکەسێک بەڕاستی شەهیدبوونی بوێت ئەگەر لە جێگاکەیدا بمرێت، خوا پاداشتی دەداتەوە.' باوەڕ دەکەین کە خودا دینەکەی حاکم دەکات و إن شاء الله پشکی ئێمەش دەبێت. لەم دواییانەدا دوای هەڵبژاردن لە کاتی باسکردنی دۆستەکانمان و دۆزی خۆمان، باوەڕم وابوو خوای گەورە هەندێک ئەرکمان بەسەردا دەسەپێنێت، بەڵام پێویستە سەبرمان هەبێت. پێویستە تەقوا و کردەوە و عیبادەتمان زیاد بکەین. دەبێت بەرەو خودا بچین. خوای گەورە دەفەرموێت ئەگەر بەرەو من بڕۆن، بە خێرایی دێم بۆ لات. ئەو فەرمان دەکات. خوای گەورە بە نوسرەتی خۆی یارمەتیمان دەدات. خوای گەورە لە شەفاعەتی ئەم برایە بێبەشمان نەکات. با شەفاعەتمان بۆ بکات. إن شاء الله پێکەوە لە بەهەشتدا ئێمە دەکاتە دراوسێی پێغەمبەری خودا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.