زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکیەکانی بۆ هەڵبژاردن چووە پارێزگای ئەدەنە.
یاپجیئۆغلو لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە پێکهاتبوو لە ساڵح دەمیر کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی شاری گەورەی ئەدەنە، مەلەک گیرمەز کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی شارۆچکەی سەیهان سەردانی دوکاندارەکان کرد و گوێبیستی کێشە و دەردی دوکاندارەکان کرد و پرۆژەکانی حیزبەکەی لەبارەی شارەوانی پێشکەش کرد.
دوای سەردانەکان یاپجیئۆغلو لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی و پێشەوایانی گەل کۆبوویەوە.
یاپجیئۆغلو لە کۆبوونەوەکە وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە لە قۆناغێکدا کە هێرشەکان بۆ سەر غەززە بەردەوامە ناتوانن تەنها باس لە هەڵبژاردن بکەن.
یاپجیئۆغلو وتی، "بەڵێ، ئێمە ئێستا لەناو خۆشحالیی ئیفتاردایین بەڵام براکانمان لە غەززە کە بە فڕۆکە تەنها کاتژمێرێک دوورە مەرگ و ستەم بە سەریاندا دەبارێت. پاروویێک نان و ئاو نییە بۆ ئەوەی ئیفتار بکەن."
"مرۆڤەکان بۆ خۆراک و گەیشتن بە خواردن دەخنکێن"
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ کاتێک لە ئاسمانەوە هاوکاری بۆ غەززە ناردراوە هاوکارییەکان کەوتونەتە ناو ئاو و ١٢ کەس خنکاون و ٦ کەسیش بەهۆی قەڵەباڵغی گیانیان لە دەست داوە و دواتر وتی، "مرۆڤەکان بۆ خۆراک و گەیشتن بە خواردن دەخنکێن. کاتێک لە دەوروبەری بارهەڵگرەکانی هاوکاری کۆدەبن گولڵە باران دەکرێن. هەنێکیان بەهۆی برسێتی گیانیان لە دەست دەدەن. نزیکەی ٦ مانگە لەوێ ستەم بەردەوامە. ٢ ملیار جیهانی ئیسلام، ٨ ملیار مرۆڤ ناتوانن رێگری لەو ستەمە بکەن یانیش نایانەوێت رێگری بکەن."
"نزیکەی تەواوی مرۆڤەکان پرسی غەززە و فەلەستینیان لە رۆژەڤی خۆیان درێناون"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "زیاتر لە ٥ مانگە لەوێ ستەمێکی گەورە هەیە و ئەمە لە پێش چاوی کامێراکان ئەنجام دەدرێن. مرۆڤەکانی مەدەنی ناتوانن زۆر شت ئەنجام بدەن. دوعا دەکەین، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین، گردبوونەوە ئەنجام دەدەین، بانگێشت دەکەین. بەڵام نەمانتوانی کە ئەوان دەستبەکار بکەین. ئەوانەی کە دەبێت بە کردەوە رێگری بکەن وەک ئێمە بە زمانەکەیان موداخەلە دەکەن. ئەم رەوشەش بووە هۆی نائومێدی کەسانێک، نزیکەی تەواوی مرۆڤەکان پرسی غەززە و فەلەستینیان لە رۆژەڤی خۆیان دەرێناون. وەک ئەوەی کە ئیتر ستەم لەوێ کۆتایی هاتووە و براکانمان گەڕانەتەوە ژیانی ئاسایی خۆیان. براکانمان لەبیر کردووە."
"برا غەززەییەکانمان إن شاء الله لە شەڕ سەردەکەون"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی حەماس وتوویانە، "ئێمە بۆ رزگارکردنی مزگەوتی ئەقسا دەستبەکار بووین و بەدەلەکەی هەرچی بێت ئامادەیین بدەین. ئێمە ئیستا ٧٥ ساڵە ئارام ئارام بەدەل دەدەین بەڵام هیچ شتێک نەبوو. نەمانتوانی بەرەو پێشەوە بچین. نەمانتوانی ئەقسای رزگار بکەین. پێداگرین کە بەدەلەکە بەجارێکدا بدەین. ئەگەر لە شوێنێک ئازادیی مزگەوتی ئەقسا و لە شوێنی دیکە دەیان هەزار شەهید هەبێت ئەمە زۆر نییە."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "بۆ رێگری لە داگیرکردنی ئیستانبوول تەنها لە چەناق قەلعە ٢٥٠ هەزار کەس شەهید بوون. جەزائیر بۆ رزگاربوون لە داگیرکاری ٣.٥ ملیۆن شەهیدی داوە. لە ئەنجامدا داگیرکەران چوون. ئەو کەسەی زیاتر کەس دەکوژێت لە شەڕ سەرناکەوێت. ئەو کەسانەی بە پێداگری خۆڕاگری دەکەن، وەک خۆیان دەمێنن و بۆ بەهاکانیان بەدەل دەدەن سەر دەکەون. إن شاء الله براکانمان لەوێ لە شەڕ سەردەکەون. ئەمە دەستپێکی کۆتایی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییە. ئومێدوار بن، ئەوان شکەست دەخۆن بەڵام لەبیر نەکەن ئەگەر ئێمە شتێک ئەنجام نەدەین کاتێک براکانمان قازانج دەکەن ئێمە شکەست دەخۆین."
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە ٣١ی ئادار وتی، "هەڵبژاردنە شارەوانییەکان هەڵبژاردنی خزمەتە. لایەنەکان زۆر جار بە باسکردن لە هەڵەی رکابەرەکانی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. ئێمە ئەم شتەمان نەکردووە، ناکەین إن شاء الله. ئێمە هەوڵمان داوە باس لە خۆمان بکەین. هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت. خودا ئەنجامەکەمان بە خێر بکات. ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش بۆ گەلەکەمان، وڵاتەکەمان و جیهانی ئیسلام بکاتە وەسیلەی خێر، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولدی نەبی وتی، "ئوممەتێک کە عیزەتی ئیسلام نەپارێزێت لە ناو خەتەردایە. خودا مەجبوری ئێمە نییە. دەتوانێت دینەکەی بە کەسانێکی دیکە تەمسیل بکات."
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی، "پشتگری لە خوشک و برا فەلەستین و غەززەییەکان بە پێی شەرع و عەقل و مرۆڤایەتی واجبە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردووە پەیامەکەی بۆ بەرنامەی ئەمساڵ بڵاو کردەوە و دەستنیشانی کرد کە حەزرەتی موحەممەد رێبەری جیهاد، عەدالەت، مەرحەمەتە.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانیانی مسوڵمان وتی، "خوشک و براکانم، بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانتان لە مەیدانەکان، هیچ کات رانەوەستن. بەردەوام بن لە پشتگری کردن لە غەززە، تۆفانی ئەقسا و موجاهیدەکان."