ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش ٢٨ی نیسان رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە مەیدانی نەورۆزی دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر رێکدەخات.
ئەنجومەنی ئامادەکاری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە چالاکییەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن.
مەناف ئادیەمان سەرۆکی ئەنجومەنەکە سەبارەت بە بەرنامەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو بە ئایەتی، "بێ سۆ پێغەمبەری خودا سەرمەشقی چاکە بۆ ئێوە و بۆ هەر کەسێ کە بە خودا و ڕۆژی سەڵا هیوادارە و هەر خەریکی یادی خوایە." دەستی بە پەیامەکەی کرد و دواتر وتی، "گەلی ئەڤیندارێن پێغەمبەر! بە هاتنی مانگی نیسان دووبارە گەشتین قۆناغی مەولدی پێغەمبەر. کاتێک مانگی نیسان دێت کەشوهەوایەکی خۆش دروست دەبێت. ئێمەش وەک ئەڤیندارانی پێغەمبەر لە ناو جۆش و خرۆشی هاتنی مەولدی پێغەمبەردایین."
"تەوەری بەرنامەکە وەک 'رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد' دەستنیشان کراوە"
ئادیەمان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش وەقفەکە لە ژمارەیەکی زۆر شار بەرنامەی مەولد رێکدەخات و دواتر وتی، "ئەمساڵیش لە مانگی نیساندا لە چەندین ناوەند بەرنامەی گردبوونەوەی مەولدی پێغەمبەر رێکدەخەین. بەرنامەکە ئەمساڵ بە غەمگینیی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی غەززە بەڕێوە دەچێت. خودا بە ناوی قەهار ئەم زاڵمانە قەهر بکات و لەناویان ببات."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "ئەم رەوشە جارێکی دیکە نیشانمان دەدات کە چەندە پێویستیمان بە تێگەشتن لە حەزرەتی موحەممەد هەیە. کۆتایی هاتنی ئەم جینۆساید، کۆمەڵکوژی و ئێشانە، و رزگاری و سەلامەتی و یەکێتی ئوممەت تەنها بە تێگەشتن لە پێغەمبەری ئەکرەم (صلی الله علیه و سلم) و خوێندنی سوننەتەکەی و ژیان بە پێی سوننەتەکەی مومکین دەبێت. بەم وەسیلەیە ئەمساڵ تەوەری بەرنامەکەمان 'رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد' دەستنیشان کراوە."
"بانگێشتی گەلی ئەڤیندارێن پێغەمبەر دەکەین کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن"
ئادیەمان لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە هیوادارن گەلێکی زۆر بەشداری لە گردبوونەوەکە بکەن و تا ئەو رۆژە کاتەکەیان بە سەڵەوات بە سەر پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) تێپەڕێنن و زۆر ئیکرام و ئیحسان ئەنجام بدەن و دواتر وتی، "تەواوی رێکار و سەردانەکانی پێغەمبەر بۆ بەرنامەکە ئەنجام دراون. لە ئەنجامدا پلانمان داڕێژتووە لە ٢٨ی نیسان رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٣:٣٠ لە مەیدانی نەورۆزی دیاربەکر بەرنامەکە رێکبخەین. بەم وەسیلەیە هەر لە ئێستاوە بانگێشتی گەلەکەمان کە ئەڤیندارێن پێغەمبەرن دەکەین کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادەکرابوو بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوو و ئافرەتانی بەشداربوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولدی نەبی وتی، "ئوممەتێک کە عیزەتی ئیسلام نەپارێزێت لە ناو خەتەردایە. خودا مەجبوری ئێمە نییە. دەتوانێت دینەکەی بە کەسانێکی دیکە تەمسیل بکات."
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی، "پشتگری لە خوشک و برا فەلەستین و غەززەییەکان بە پێی شەرع و عەقل و مرۆڤایەتی واجبە."