لە دیاربەکر یاسین بۆرو و حوسێن داکاک و حەسەن گۆکگۆز و ڕیاز گونەش و توران یاڤاش کە لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە لایەن پەکەکە/هەدەپەیەکان کوژران لە سەر گۆڕیان بە ڕەحمەت یاد کران.
لە دیاربەکر یاسین بۆرو و حوسێن داکاک و حەسەن گۆکگۆز و ڕیاز گونەش و توران یاڤاش کە لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە/هەدەپەیەکان لە دیاربەکر بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران لە سەر گۆڕیان بە ڕەحمەت یاد کران.
ڕێوڕەسمی یاد کردن لە لایەن پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان ئامادە کرا و لە سەر گۆڕی شەهیدەکان لە گۆڕستانی یەنیکۆیی دیاربەکر بەڕێوە چوو.
وەداد تورغوت یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار و عوسمان ئاکتاش سەرۆک پارێزگای دیاربەکری هودا پار و کەسوکارەکانی شەهیدەکان و هاوڕێکانیان و هاوڵاتیان بەژداری ڕێوڕەسمی یاد کردن بوون.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن قوتابیێکی إتحاد العلماء دەستی پێ کرد و بۆ شەهیدەکان دوعا کرا.
دوای بەرنامەکە کەسوکاری شەهیدەکان باس لە هەست و ڕامانیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم کرد.
ئۆزتەکین داکاک باوکی شەهید حوسێن داکاک باسی لەوە کرد، هێرشەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم هێرش بۆ سەر ئیسلام بوو و لەو قۆناغەدا پەکەکەکان مزگەوت و قورئانەکانیان سووتاند و مرۆڤەکانی ڕیشدار کوشت.
داکاک باسی لەوە کرد: خودا پاداشتی ئەو کەسانە دەدات کە لەو ڕێگای بە شەرەفدا دەڕوان. دادگای بەندە چی دەبێت؟ ئێمە چاوەڕوانی دادپەروەری خوداین. بە ئیزنی خودا ئەو کەسانەی قازانج دەکات ئێمەین. ئەگەر خودا بکاتە قسمەت لە ئاخیرەت لەگەڵ شەهیدەکانمان دیدار دەکەین. لە دونیا دادپەروەری جێبەجێ نەکرا. ئەگەر ٥٠ ساڵیش تێپەڕبێت حەسەرەتمان بە منداڵەکانمان کۆتای ناهێت. خودای گەورە شەهادەتیان قبول بکات.
"تورکیا بە خێری ئەو شەهیدانە هۆشیار بووە"
مەلاحەت یاڤاش هاوسەری شەهید توران یاڤاش باسی لەوە کرد: واز لە دۆزەکەمان ناهێنین. دۆزەکەمان بۆ خودایە. دوعاکەمان لەگەڵ مسوڵمانەکانە. خودا ئەوان بپارێزێت. دەمانەوێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت. هەرکی ئەو ستەمە ئەنجام داوە با سزا بدرێت. تەواوی تورکیا بە خێری ئەو شەهیدانە هۆشیار بووە. خودا ئێمەی لە خێر و بەرەکەتی شەهیدەکان بێ بەش نەکات.
"ئەگەر فەرمانی دەستوەرداری بە پۆلیسەکان درابووایە دەبوا کە ئەو ڕووداوانە ڕووی نەدات"
زەریفە داکاک دایکی حوسێن داکاک باسی لەوە کرد: ئەو کەسەی بانگێشتی کوشتنیان کرد صلاح الدین دەمیرتاشە. دەمیرتاش بانگێشتی تەواوی دزەکان و چەتەکان و وەحشیەکان کرد تاکو بهێنە ناو شەقامەکان و منداڵەکانی ئێمەیان کوشت. هێرشکارەکان لە زیندانن بەڵام پارێزگاری ساڵی ٢٠١٤ و بەڕێوبەران لە دەرەوەن. ئەگەر فەرمانی دەستوەرداری بە پۆلیسەکان درابووایە دەبوا کە ئەو ڕووداوانە ڕووی نەدات. دەبێت سەبارەت بەو کەسانە لێپرسینەوە دەستی پێ بکات. تاوانباری سەرەکی ئەوانن. منداڵەکانی کە گەورە و پەروەردەمان کرد بوونە قوربانی وەحشیەکان.
"کوڕەکەم پێش لەوەی شەهید بکرێت هەست دەکرد کە شەهید دەبێت"
دایکی شەهید حوسێن لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: حوسێن لە تەمەنی ٣ ساڵی دەستی بە ڕۆشتن بە مزگەوت کرد. مزگەوت نزیکی ماڵەکەمان بوو. دوای دەست پێ کردن بە قوتابخانە لە تەمەنی ١٢-١٣ ساڵیدا دەستی بە فێر بوونی زانست کرد. لە مزگەوت فێری زانست دەبوو. خاوەنی ئەخلاق و ڕەوشتێکی زۆر جوان بوو. کوڕەکەم پێش لەوەی شەهید بکرێت هەست دەکرد کە شەهید دەبێت. هەموو جارێک بۆ گەنجەکان باس لە ئیسلام دەکرد. کاتێک بۆیان باس لە ئیسلام نەدەکرد دەیوت حیسابی ئەوە بە خودا دەدات. زۆر گەنج بە وەسیلەی ئەو ئیسلامیان ناسی.
قیمەت گونەش دایکی شەهید ڕیاز گونەش وتی: ئەو کەسانەی منداڵەکەمان کوشتوە حەوالەی خودا دەکەین. دادپەروەری هیچ کات جێبەجێ نەکرا. کوڕەکەم خاوەنی ئەخلاقێکی زۆر جوان بوو.
فاتیمە یاڤاش کچی شەهید توران یاڤاش سەبارەت بە باوکی باسی لەوە کرد، زۆر غەمگینیم. بەڵام ئەگەر باوکم لێرە بووایە خۆشحال دەبووم. بەڵام لەو شوێنەی ئێستا ئەو لێیە زۆر خۆشحالە. چونکە لە بەهشتە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."