٣١ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
٣١ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی گوندی باشباغلار تێپەڕی کە لایەن پەکەکە دوای رووداوەکانی سێواس ئەنجام درا.
لە ٥ی تەمووزی ١٩٩٣ لە لایەن پەکەکە کۆمەڵکوژیێکی وەحشیانە لە گوندی باشباغلار ئەنجام درا. ٣١ ساڵ بە سەر ئەو ڕووداوە تێپەڕی کە ئەو کۆمەڵکوژیە یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵکوژیەکانی مەدەنی لە مێژووی کۆماری تورکیا.
کۆمەڵکوژیەکە لە ٥ی تەمووزی ١٩٩٣ ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەستی پێ کرد و تا ٢٢:٠٠ بەردەوام بوو. ڕێگای هاتوچۆ بۆ گوند داخرا و خەتی تەلەفۆن پچرێندرا. شەو کاتژمێر ٠١:٠٠ بنکەی جەندرمەی گوندی باشپنار ئاگادار کرا بەڵام گرنگیان پێ نەدا.
بەیانی کاتژمێر ٠٥:٠٠ یەکێک لە هاوڵاتیان کە پەنای بۆ گوندی دراوسێیان بردبوو کوڕەکەی کە لە ئیستەنبوڵ بۆ ئاگادەر دەکات و ئەویش قایمقایمی شارۆچکەی ئەگین (کەمالیە) ئاگادار دەکات، بەم شێوەیە دەوڵەت سەبارەت بە رووداوەکە ئاگادار دەبێت.
قوتابخانەی گوند و مزگەوت و ژوورەکانی گوند و ماڵی مامۆستای ئایینی گوند و ماڵی مامۆستای قوتابخانە و بە سەدان ئاژەل و ٥ ئۆتۆمبێل و ١٩١ ماڵ بە چەکەکانی سووتاندن و بۆمبەکانی دەستی و دینامیت و مادەکانی کیمیەوی سووتاندن خاپوور کران.
ئەو کەسانەی لە گوندی باشباغلار ٣٣ کەسیان شەهید کرد ناو بە ناو دیاریش نەبێت بەلام دیارە کام بیرۆکە ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجام داوە و بە ئاشکرا دیار بوو کە ئەو کۆمەڵکوژیە وەکو وڵامی ڕووداوی هۆتێلی مادماکی شاری سێواس بوو کە لە ٢ی تەمووز ئەنجام درابوو. چونکە بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە دوای کاتژمێرێک و نیو پرۆپانگاندا تەقەیان کردە سەر هاوڵاتیان و وتیان "تۆڵەی سێواس کرا."
دوای ئاگادار بوونی پارێزگاری ئەو کات بکەرەکان دەست بە سەر کران. بەڵام ئەو جار لە لایەن دادگا ئازاد کران. لە سەرەتا ئەو دۆزەی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی باشباغلار ئامادە کرابوو کۆتای پێ هێنرا. دواتر دۆسیەی دۆزەکە گواسترا بۆ ئیزمیر. دوای ٢٤ دانیشتن هیچ سەرئەنجامێکی ئەو دادگایە نەبوو.
ئەو شتەی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە، وەکو ئەوەی قساسی ٣٣ کەسی ڕووداوی سێواس سەتێنرا بێت ٣٣ مرۆڤی بێ تاوان شەهید کران.
٣ ڕۆژ دوای ڕووداوی هۆتێلی مادماکی شاری سێواس لە گوندی باشباغلار ٢٨ کەس بە گولڵە شەهید کران و ٥ کەس بە ناوی نەزیفە بالتاجی و کوڕەکەی ابراهیم بالتاجی تەمەن ١٣ ساڵە و نورالدین ئایدن و شاکر ئایدنلی و سلێمان ئۆرهان سووتێنرا و بەم شێوەیە کوژران.
لە بەر ئەوەی خوێنی مەزلومەکان بەهەدەر چوو ئازاری خانەوادەی مەزلومەکان دوو بەرامبەر بوو... کەسوکاری شەهیدەکان و ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکە بە زیندووی ڕزگار بوون باسیان لەوە دەکەن کە داوای دادپەروەری دەکەن و تا ئێستا تۆڵەی خوێنەکانیان نەکرایتەوە.
ئازاری ئەو کۆمەڵکوژیە وەکو ڕۆژی یەکەم تازەیە و هەموو ساڵێک یادی ئەو کۆمەڵکوژیە دەکرێت.
ڕۆژی کۆمەڵکوژی هەلیکۆپتێری ئەمریکا لە سەر ئاسمانی باشباغلار بینرا
یەکێک لە شتەکانی سەرنج ڕاکێش سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکە دوای ٢٥ ساڵ لە لایەن سەرۆکی دەزگای گوندەکە باس کرا. موحەمەد عەلی دیککایا سەرۆکی دەزگای گوندی باشباغلار ڕۆژی ڕووداوەکە لە ٥ی تەمووزی ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ ئەوەی باری نائاسایی لە ناوچەکە نەبوو بەڵام هەلیکۆپتێری ئەمریکا لە سەر ئاسمانی گوندی باشباغلار بینرا.
دیککایا باسی لەوە کرد، دەبێت لێپرسیەنەوە سەبارەت بە ڕووداوەکە دووبارە لە لایەن دەزگای لێکۆلینەوەی دەوڵەت کە سەر بە سەرۆکایەتی کۆماریە دەست پێ بکات، وتی: پێمان وایە ڕووداوەکانی سێواس و باشباغلار پێکەوە پلانیان دارێژرابێت. دەیانویست شەڕی عەلەوی-سونی دروست بکەن. لە سەر تەرمەکانمان ٣ ڕاگەیەندراو بە جێ هێشترابوو. لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرابوو "تۆڵەی سێواس و دێرسیم کرا." لە ٥ی تەمووزی ١٩٩٣ چی کاری هێزی چەکوشی ئەمریکا لە سەر ئاسمانی باشباغلار هەبوو؟ لەگەڵ ئەوەی باشباغلار لە دەرەوەی شوێنی باری نائاسایی بوو بەڵم هەلیکۆپتێری هێزی چەکوشی ئەمریکا لە ئاسمانی باشباغلار بوو.
ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژیان ئەنجام دا گوندەکەیان زۆر جوان دەناسین
ئەو هێرشە هێرشێکی جیاواز بوو. وەکو ئەوەی ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجام دان پێشتر چەند جار هاتبوون بۆ گوندەکە. چونکە تەواوی گەڕەک و هاوڵاتیانی گوندیان دەناسی، هەروها ماڵی ئەو مێوانانەی لە ئیستەنبوڵ بۆ پشوو هاتبوون گوند هەموویان دەست نیشان کران و دەیان وت "ئێوە لە قەرەگومرکی ئیستەنبوڵ هاتنە ئێرە."
شاهێدانی کۆمەڵکوژیەکە باس لەو ڕووداوەکە دەکەن
یەکێک لە هاوڵاتیانی گوند سەبارەت بە کۆمەڵکوژیە دەڵێت: دەمان ویست نوێژی عیشا بکەین کە نەوەکەم هات. وتی، ئانارکیستەکان هاتوە بۆ گوند. منیش بە خێرایی دەرگاکەم داخست. کاتێک دەرگاکەم داخست منیان بینی. هاتن و وتیان دەرگاکە بکەوە. بەڵام دەرگاکەم نەکردەوە و ئەوانیش چوون. ئێمە نوێژەکەمان کرد و دەستمان بە دوعا کرد. لە پەنجەرە بینیمان دەرگای دراوسێکەمان شکاند و چوونە ژوورەوە و پیاوەکانیان بردن بۆ دەرەوە. دواتر هاتن بۆ ماڵی ئێمە و دەرگای ماڵەکەمان شکاند و هاتنە ژوور، وتیان پیاو لە ماڵ هەیە. کاتێک وتیان نەخێر پیاو لە ماڵ نییە، ئەوانیش لە ناو ماڵ گەڕان. ئەو کات لە لای من پارە هەبوو، ئەو پارەیە لە لای ئەوان درێژم کرد، گومانم دەکرد پارەکە بگرن و بچن بەڵام پارەکەیان گرت و من و بووک و نەوەکەمیان برد بۆ دەرەوە. کاتێک چووینە دەرەوە بینیمان لە ناو ماڵەکەم بۆمبڕێژ دەکەن. دواتر ماڵیان سووتاند.
یەکێک لە ئافرەتانی گوند دەڵێت: چەکدارەکان لە پێش دەرگا ناوی هاوڵاتیان گوند دەوت و دەیاوت وەڕە. وتیان "سەلیم پاتۆ، ئەتۆ وەڕە. ڕەجەب، ئەتۆ وەڕە." وتیان "ڕاستەخۆ بچنە مزگەوت." من لە ژوور لە پێش پەنجەرە ڕاوەستابووم. چەند چەکدار لە ناو شەقامەکان ڕاوەستان. بانگێشتی ئ،ج،یان کرد. ئەو پیاوە لە گوندێکی دراوسێمان دەژیا. لە گوندەکەمان کار دەکرد. کاتێک ئەو شتەم بینی سەرسام بووم. دواتر ئێمە ئافرەت و منداڵەکانیان کۆ کرد. لە پێش ڕووبار کۆمان کرد. چەکدارێکی کوڕ و یەکێکی کچ لە لای ئێمە ڕاوەستان. پیاوەکانیش لە لای تر کۆیان کرد.
یەکێک لە هاوڵاتیانی گوند دەڵێت: دەیانویست ئێمەیان بکوژن بەڵام خودا ئێمەی پاراست. کاتێک ئێمەیان کۆ کرد شتێکیان لە لای ئێمە بەجێ هێشت، نەمان دزانی چییە. بەڵام دواتر زانیمان بۆمبە. دوای چوونی ئێمە تەقیوە. پیاوەکانی گوند لە لای تر بە گولڵە کوژران. چەکداران دروشمیان دەیوت و ئەو کۆمەڵکوژیەی وەحشیانەیان ئەنجام دا. هاواری ئافرەت و منداڵەکان و سووتانی گوند بۆیان وەکو ئاهەنگێک بوو.
ئەو کۆمەڵکوژیە یەکەم کۆمەڵکوژی پەکەکە نەبوو
پەکەکە چەندین کۆمەڵکوژی لە بەرامبەر مرۆڤەکانی بێ تاوان ئەنجام داوە و بەردەوامە لە ئەنجام دان. هەنێک لە کۆمەڵکوژیەکان پەکەکە بریتین:
کۆمەڵکوژی گوندی خەرزکێ عەرەبۆ (پنارجق) لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٨٧: ٣٠ کەس کوژران کە ١٦یان منداڵ و ٦یان ئافرەت بوو. کۆمەڵکوژی گوندی گەرێ (چەڤریملی) لە ١٠ حوزەیرانی ١٩٩٠: ٢٧ کەس کوژران کە ١٢یان منداڵ و ٧یان ئافرەت بوون. کۆمەڵکوژی گوندی سوسا (یۆلاچ) لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢: ١٠ مسوڵمان لە ناو مزگەوت شەهید کران. کۆمەڵکوژی تەتوان: پەکەکە دوای ڕاگرتنی پاسێک ١٣ سەرنشینی پاسەکەیان کوشت. کۆمەڵکوژی سوندز لە ١٨ی تەمووزی ١٩٩٣: ٢٤ کەس کوژران کە ١٤یان منداڵ بوون. کۆمەڵکوژی سەور لە ١ی مانگی یەکی ١٩٩٤: ٢١ کەس کوژران کە ١١یان منداڵ بوون. کۆمەڵکوژیەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤: ٨ کەس کوژران. کۆمەڵکوژی دوروملی لە ١٧ی مایسی ٢٠١٦: ١٦ کەس کوژران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا باسی لەوە کرد کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری پێویستە پاڵپشتی لە سوریا بکرێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای باتمان-دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."