شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە وەک پرسی کورد و پڕۆژەیاسای هودا پار بۆ سزادانەوەی جینۆسایدکارانی هاوڵاتیی تورکیا کرد.
دەمیر سەبارەت بە پرسی کورد و هەوڵەکانی دەستپێ کردنی قۆناغێکی نوێی چارەسەری وتی، "گەشەپێدانەکانی کۆتایی بووە هۆی دروست بوونی پرسیاری 'ئایا قۆناغێکی نوێی چارەسەری دەستپێ دەکات؟' لە لای کۆمەڵگا. سەرەتا ئەمە دەڵێین: هەرکەسێک بیر لە ئایندەی وڵات بکاتەوە و باشترینی دەوێت هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت. فەرق ناکات ئەوانەی تووشی نەخۆشی ڕەگەزپەرستی بوون کە مەزهەبی شەیتان و ڕێکخراوە فاشیستەکان بە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان لە دەرەوەی وڵات، هەڵوێستێکی نەرێنییان هەبێت لەسەر ئەم بابەتە. تا ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت، گەشەسەندنی وڵات پەک دەکەوێت؛ تورکیا ناتوانێت ئەو هەڵوێستە وەربگرێت کە پێویستە لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی بیگرێتەبەر."
"پرسی کورد شتێکی دیکەیە و کێشەی پەکەکە شتێکی دیکەیە"
دەمیر لە بەردەوامی وتی، "بۆ هێنانەدی چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسی کورد پێویستە هەنگاو بنرێت لەسەر بنەمای دادپەروەری و یاسا. بە هەندێک ڕێسا کە پاراستنی بەشەکی مافە بنەڕەتییەکان دابین دەکەن، ناتوانرێت چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ ئەو پرسە بەدەست بهێنرێت. باسکردنی ئەمانە وەک لوتفێک لە ڕوانگەیەکی دادپەروەرییەوە گونجاو نییە. ئیسلام ئەو چیمەنتۆیە کە ئەم جوگرافیایە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نابێت ڕوانگەی برایەتی ئیسلامی پشتگوێ بخرێت.
بۆ ئاسایی بوونەتەوەی سیاسەتی وڵات زۆر گرنگە کە رێکخراوەکە چەک دانێت. بەڵام چارەسەرکردنی پرسی کورد کە سەدەیەکە بەردەوام دەبێت، و گەیشتن بە داخوازی ڕەوای کورد وەک مەسەلەی موزایەدە لەگەڵ ڕێکخراوێکی چەکدار، بنبەستێکی سیاسییە و لە رووی یاساییەوە دروست نییە. پرسی کورد شتێکی دیکەیە و کێشەی پەکەکە شتێکی دیکەیە. جگە لەوەش هیچ لایەنێکی سیاسی بە تەنیا نوێنەری هەموو کوردەکان نییە. هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە چارەسەرکردنی تەنها یەک لایەنی سیاسی واتە دووبارەکردنەوەی ئەو هەڵانەی پێشتر کراوە. ئەم ڕێبازە دەبێتە هۆی ئەوەی چارەسەرەکە شکست بهێنێت. بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک هودا پار، ئەوە دەردەبڕین کە ئامادەین بەرپرسیارێتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەی ماف و دادپەروەریدا لە ئەستۆ بگرین و هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردن بدەین."
"بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی پرسی کورد و دامەزراندنی بە تەواوی برایەتی ئیسلامی پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت"
دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بەوەی کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەتوانرێت چی بکرێت وتی، "ڕەنگە زۆر هەنگاوی گرنگ وەک دروستکردنی دەستوورێکی نوێ، دروستکردنی دەستوورێکی مەدەنی یان دامەزراندنی ئاشتی و برایەتی دروست نەبن و ژینگەیەکی لەو شێوەیە لە سەدەیەکدا جارێک ڕوونەدات. بۆیە ئەگەر باوەڕی ئەوە بکرێت کە ئەمرۆ دەکرێت ژینگەیەکی لەو شێوەیە دروست بکرێت، ئەگەر باوەڕی ئەوە بکرێت کە زەمینەیەکی وا لەڕووی ژمێریاری پەرلەمانی و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ڕای گشتییەوە دروست بووە، نابێت بەفیڕۆ بدرێت. بۆ چارەسەری ڕیشەیی پرسی کورد و دامەزراندنی بە تەواوی دادپەروەری و برایەتی ئیسلامی پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت، بێ گوێدانە ئەوەی ئەم هەنگاوانە دەستووری بن، یاسایی بن یان دەوڵەتی بن، لە هەر بوارێکدا. پێویستە بە لێکتێگەیشتنێکی ڕیشەیی هەموو ئەو شتانەی کە ١٠٠ ساڵە بووەتە بەربەست لە بەردەم برایەتیدا نەهێڵرێت و ڕێگری لەو جۆرە کێشانە بکرێت کە جارێکی دیکە بێنە ئەم وڵاتە."
"پێویستە خێرا هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی ئەو سەهیۆنیانەی خاوەن دوو ڕەگەزنامەن و بەشدارییان لە جینۆسایددا کردوون ئەو سزایەیان کە شایەنیانە پێیان بدرێت"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە پڕۆژەی یاسای هودا پار کە پێشکەشیان بە پەڕلەمان کردووە بۆ ئەوەی سزا بەو کەسانە بدرێت کە هاوڵاتیی تورکیان و بەشداریان لە جینۆساید کردوون وتی، "تۆڕی تیرۆریستی ئیسرائیل بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامە و دیپۆرتکردنەوەی بنەماڵەی ئەو کەسانەی داوە کە گوایە تیرۆریستن. هەموومان دەزانین ئەو کەسانەی کە بە تیرۆریست پێناسەی دەکەن، برا موسڵمانەکانمانن کە ئازادیخوازن و دژی داگیرکاری دەجەنگن. بۆیە شەرمەزارییە بۆ هەموو مرۆڤایەتی کە ئەو کەسانەی بەرگری لە مافەکانی خۆیان دەکەن و دژایەتی داگیرکاری و جینۆساید دەکەن وەک تیرۆریست پێشکەش بکرێن و وەک تیرۆریست قبوڵ بکرێن و ڕەگەزنامەیان لێ هەڵدەوەشێتەوە و دیپۆرت بکرێنەوە. ئێمە وەک وڵات پێویستمان بەوەیە کە لەمەوە فێربین و خێرا هەنگاو بنێن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی ئەو سەهیۆنیانەی کە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە و بەشدارییان لە کۆمەڵکوژیەکەدا کردوون، تا دادگایی بکرێن و ئەو سزایەی کە شایەنیەییانە بەسەردا بسەپێندرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا باسی لەوە کرد کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری پێویستە پاڵپشتی لە سوریا بکرێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای باتمان-دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."