شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "سەرەڕای لێدوانی وەزارەتی بازرگانی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر پچڕاوە، بەڵام ئیدعای جددی هەیە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی فەلەستینەوە بەردەوامە. پێویستە تورکیا ناڕەزایەتی کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرێت!"
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی رۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
"دەبێت وڵاتانی ناوچەکە داواکاری و بەرژەوەندییەکانی لوبنان و فەلەستین لە بەرامبەر ئەمریکا بپارێزن"
شاهزادە دەمیر سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و بەردەوامبوونی دانوستانەکان راگەیاند، "رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئامانجگرتنی شوێنە نیشتەجێبوونەکان لە غەززە و لوبنان بەردەوامە لە کۆمەڵکوژکردنی هەزاران کەسی مەدەنی. لە کاتێکدا هێرشی توندوتیژ لە باکووری غەززە کە لە ژێر گەمارۆدایە ئەنجام دەدرێت، لە لایەک نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس بەهۆی برسێتی و پەتاکانەوە مەترسی مردنیان لەسەرە. لە بەرامبەردا ئەمریکا بە مێزی بەناو ئاگربەستەوە، بە هانای رژێمی داگیرکەرەوە هاتووە کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و نەیتوانیوە هیچ پێشکەوتنێک لە دژی هێزەکانی خۆڕاگری لە غەززە و لوبنان بەدەست بهێنێت. ئەمریکا لەبری ئەو ڕەشنووسەی کە پێشتر لەلایەن خۆیەوە خراوەتەڕوو و لەلایەن حەماسەوە پەسەند کراوە پێشنیاری رێککەوتنێکی نوێ دەکات کە خزمەت بە سیاسەتی فراوانخوازی رژێمی داگیرکەر دەکات. هەر سەپاندنێک کە ئامانجی چەکداماڵینی هێزەکانی بەرخۆدان بێت و داوای کشانەوەی بێ مەرجی رژێمی داگیرکەر نەکات، پێویستە ڕەتبکرێتەوە و دەبێت وڵاتانی ناوچەکە داواکاری و بەرژەوەندییەکانی لوبنان و فەلەستین لە بەرامبەر ئەمریکا بپارێزن."
"پێویستە تورکیا ناڕەزایەتی کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرێت"
دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە ئیدعاکانی بەردەوامبوونی بارزگانی لە نێوان تورکیا و رژێمی داگیرکەر وتی، "لە کاتێکدا ئەو جینۆسایدە دڕندانەیە کە رژیمی داگیرکەر لە ناوەڕاستی جیهانی ئیسلامیدا ئەنجامی دەدات بەردەوامە، بەداخەوە هەندێک تۆمەتی قورس لەبارەی تورکیا لە ڕۆژەڤی وڵاتدایە. سەرەڕای لێدوانی وەزارەتی بازرگانی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر پچڕاوە، بەڵام ئیدعای جددی هەیە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگەی فەلەستینەوە بەردەوامە. کۆمپانیای زیم، کۆمپانیای کەشتیوانی سەر بە رژێمی سەهیۆنی کە لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانەوە سزای بەسەردا سەپێنراوە و هەروەها تەقەمەنی سەربازیش بۆ داگیرکەران دەگوازێتەوە، گەشتی ڕێکوپێک لە بەندەرەکانی تورکیاوە رێکدەخات. ناڕەزایەتییەکان بۆ ڕەخنەگرتن لەو سیاسەتانە بە زۆر سەرکوت دەکرێن و هاووڵاتییان بە ناڕەوا دەسبەسەر دەکرێن. لە کۆتاییدا لە دژی ئەو هاوڵاتیانەی کە ناڕەزایەتییان دەبڕی لە بەرامبەر کۆمپانیای زیم لە بەندەری ئەمبارلی کە بڕیاربوو بەرەو حەیفا بچێت تەقە بە ئاسمانەوە کرا. پێویستە تورکیا ناڕەزایەتی کۆمەڵگا لەبەرچاو بگرێت. ئەگەر رژێمی سەهیۆنی هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر هەموو ناوچەکە بە تورکیاشەوە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، لەسەر چ بنەمایەک پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم رژێمە بەردەوامە؟"
دەمیر لە کۆتاییدا بانگێشتی کردنەوەی رێوڕەوی مرۆیی لە باکووری غەززە کرد کە لە ژێر گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەردایە و وتی، "لە کاتێکدا ئیسپانیا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیای سەهیۆنی گاردیانی ئێڵ تی دی ئیسرائیل سەبارەت بە کڕینی نزیکەی ٦.٥ ملیۆن یۆرۆ تەقەمەنی هەڵوەشاندەوە، جیهانی ئیسلامی سەرەڕای ئەو کۆمەڵکوژییەی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شاهیدییان کردووە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ داگیرکەران بەردەوامە. ئاشکراکردنی ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی بۆب وودوارد سەبارەت بە دانوستانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە غەززە لەگەڵ فەرمانڕەواکانی عەرەب بەڵگەیەکی ڕوونی ئەم خیانەتەیە. دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ناوچەکە کە ئاواتەخوازن رژێمی سەهیۆنی شکست بە حەماس ببات و بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنن کە هیچ بۆ غەززە ناکەن، بەرپرسیارن لەو کۆمەڵکوژییەی کە ماوەی ساڵێکە بەردەوامە. بانگهێشتی کۆمەڵگای موسڵمان و هەموو کەسانی بە ویژدان لە جیهانی ئیسلامیدا دەکەین کە پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و لوبنان بکەن کە لە ژێر ئینسافی رژێمی داگیرکەردا ماونەتەوە و ڕۆژەڤێک بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بە تایبەت بۆ باکووری گەمارۆدراوی غەززە دابنێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بەشداری لە دانیشتنی دادگای نارین گوران کرد کە دوای ١٩ ڕۆژ بێ سەروشوێن بوون تەرمەکەی دۆزرابوو.
لە شاری شنگالی پارێزگای نەینەوای باشووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.
سەرۆکایەتی کاروباری یاسایی و مافەکانی مرۆیی هودا پار بانگێشتی کرد ئەو گەنجانەی کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کەشتی کاتریننا کە گەیشتە بەندەری حەیدەرپاشا و لەم ناڕەزایەتییەدا دەستبەسەر کرابوون، بە زووترین کات ئازاد بکرێن و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرۆسەیە دەکەن.