مەحموود شاهین یاردەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ کارباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە پێکهاتبوو لە پارێزەرەکان سەردانی پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە دکتۆر محەمەد ئارسلان کرد کە لەبەر ئەوەی بیڕۆکەکەی لەبارەی "ئەتاتورکیزم و کەمالیزم" بەیان کردبوو بەند کرابوو.
سەرۆکایەتی کارباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤی هودا پار لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "لە بەر ئەوەی پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە دکتۆر محەمەد ئارسلان لە ئەنجامی ئازادی رادەبڕین باس لە فکرەکەی لەبارەی 'ئەتاتورکیزم و کەمالیزم' کردبوو بە شێوەیەکی نایاسایی بڕیاری بەندکردنی درابوو. ئەمڕۆ گروپێک پارێزەری ئەنجومەنی یاسایی حیزبەکەمان سەردانی ناوبراو لە زیندانی مەتریسی ١ی تیپی تی کرد. سەیر و سەمەرەیەکی یاسایی قبوڵنەکراوە کە دکتۆر محەمەد ئارسلان کە ڕەخنەکانی خۆی لەسەر کەمالیزم و هەندێک ڕێوڕەسم دەربڕی، بە تۆمەتی 'سوکایەتیکردنی گشتی بە یادەوەری ئەتاتورک' بە پشتبەستن بە یاسای ژمارە ٥٨١٦ دەستگیر کرا. لە بەرامبەر ئەم بێ یاسایییەی لە دژی دکتۆر محەمەد ئارسلان ئەنجام درا بێ دەنگ نابین و پشتگری یاسایی دەدەین و لە هەموو پلاتفۆرمێک لە دژی ئەم بێ یاسایییە دەوەستین."
یاسای پاراستی ئەتاتورک گۆڕاوە بە یاسای پاراستنی ئەتاتورکیستەکان
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە هیچ کەسایەتیێکی سیاسی نییە مشتومڕی لە سەر نەکرێت و دواتر هاتووە، "هیچ کەسایەتیێکی سیاسی بە تەنهایی ناتوانێت نوێنەرایەتی تەواوی کۆمەڵگای تورکیا بکات کە لە ژمارەیەکی زۆر پێکهاتە پێکهاتووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە سەپاندنی بەسەر هەموو کۆمەڵگای تورکیا لە رێگەی دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی ترەوە ستەمە. هەروەها ئەو یاسایەی پاراستنی ئەتاتورک کە مشتومڕی لە سەرە گۆڕاوە بە یاسای پاراستنی ئەتاتورکیستەکان. لە یەکەم ڕۆژەوە ئەو یاسایەی باسکراو هەموو کاتێک لە لایەن کەمالیستەکان وەک دارێک لە دژی ئەو کەسانە بە کار هێنراوە کە وەک ئەوان بیر ناکەن. ئەو یاسایە هێرشێکە لە بەرامبەر مافی ئازادی رادەربڕین و سوودی بۆ ئەو زەمینە هەیە کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا دووبەرەکیی لە تورکیا زیاد کردووە. بۆ کۆتایی هێنان بەو رەوشە لە وڵات و لە ناوبردنی ئەم هەوڵە بێ یاساییە دەبێت هەرچی زووە کۆتایی بە بەندکردنی دکتۆر محەمەد ئارسلان بهێنرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی ڕۆژانەی شوانەکان لە چیای قەرەژداغی باکوور ئامادە کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی ئەو دایکانە کرد کە بەهۆی ڕفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە دەستیان بە چالاکیی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر کردووە و راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شێخ یەحیا سەڤگیلی یەکێک لە زانایانی گەورەی سێرت کە لە باکوور ناودارە لە نەخۆشخانەی کە چارەسەری بۆی دەکرا کۆچی دوای کرد.