وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر رێپێوانێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس رێکخست.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە دەستپێکی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقساوە بەردەوامە لە رێکخستنی چالاکییەکانی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا رێپێوانێک بە بەشداری هەزاران کەس رێکخست.
رێپێوانەکە لە چواڕێیانی فرات دەستی پێکرد و لە چواڕێیانی کایاپنار حالی نوێی کۆتایی هات.
دوای رێپێوانەکە بەیاننامەیەکی میدیایی بڵاو کرا. بەیاننامەکە لە لایەن جەمیل جاهید ئونسال بەڕێوبەری گشتی وەقفی یەتیمەکان لەسەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر خوێندرا.
"لە غەززە ١٥ مانگە جینۆسایدی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە"
جەمیل جاهید ئونسال بە ئایەتی "مەگین ئەوانەی باوەڕیان بە خوا هەیە و ئاکارچاکن و زۆر یادی خوایان کردووە و پاش ئەوەی چەوسێنرانەوە، هەر تۆڵەی خۆیان کردەوە. ناهەقانیش زۆر پێ ناچێ دەوە دەگەن کە سەرەنجام کێوە دەچن." دەستی بە پەیامەکەی کرد و دواتر وتی:
"ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە منداڵەکان، ئافرەتەکان و بێتاوانەکان ناپارێزرێن. کەشتینە ئاستی بێ دەنگی لە بەرامبەر ئێش، ئازار، ستەم، وەحشەت و جینۆساید و کۆتایی هاتنی مرۆڤایەتی. تەواوی بەهاکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن. لە غەززە ١٥ مانگە جینۆسایدی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە. هەرچەند جیهانی مرۆڤایەتی لە بەرامبەرستەمی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ دەنگ بێت ستەم ئەوەندە زیاتر دەبێت. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٥٠ هەزار خوشک و برامان شەهید بوونەتەوە. ٢ لە ٣ی شەهیدەکان ئافرەت و منداڵن. ژمارەی بریندارەکان گەشتووە نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس. تەرمی دەیان هەزار کەس لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندایە. دەیان هەزار برامان لە زیندانەکانی سەهیۆنییەکان بەندکراون، تووشی وەحشیترین ئەشکەنجە دەبن."
"لە هیچ قۆناغێکی مێژوودا ئەوەندە پشتگری لە جینۆسایدکار نەکەراوە"
ئونسال ئاماژەی بەوە کرد کە ٧٥ ساڵە گەلێکی مەزلووم لە لایەن سەهیۆنییەکان دەکوژرێن، دەست بەسەر خاکەکانیاندا دەگیرێت، خانووکانیان غەسب دەکرێت، مسوڵمانەکان فەلەستینییەکان ناچاری کۆچ بۆ وڵاتانی دیکە دەکرێت و جەختی لەوە کرد کە لە ئەنجامدا حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا کرد.
ئونسال وتی، "ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا بووە هۆکار کە ئەو داگیرکەرییەی سەدەیەکە نابینرێت ببینرێت. رووی راستی ئەکتێرەکانی نێودەوڵەتی و دەوڵەتەکان پێشانی دونیا داوە. لە هیچ قۆناغێکی مێژوودا ئەوەندە پشتگری لە جینۆسایدکار نەکەراوە. هێزەکانی ئیپریالیستی ڕۆژئاوا کاتێک بابەت مسوڵمانەکان بێت تەواوی بەهاکانیان کە ئیدعا دەکەن وەک مافەکانی مرۆڤ، مافی منداڵەکان، مافی ئافرەتەکان، پاراستنی مەدەنییەکان و ئازادی پێشێل دەکەن. سیستەمی نێودەوڵەتی لە رووی ئەخلاقی و فیکری و فیعلی ڕوخا... دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ڕوخا... لە هەموویان خراپتر، تەواوی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر ئەم رژێمەی قاتیل و هێزەکانی ئیمپریالیست خۆی کەڕ، کوێر و لال کردووە."
"دەبێت تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە یەکێتی هێز دروست بکەن و 'هاوپەیمانی قودس' دامەزرێنن"
ئونسال لە بەردەوامی وتی، "هەموو ڕۆژێک لە خێمەکان ئاگر دەردەکەوێت، مرۆڤەکانی بێ تاوان بە زیندوویی دەسووتێن و شەهید دەبن. لە ئەنجامی بۆردومانەکانی قاتیلەکان خانووکان دەڕوخێن. هەموو ڕۆژێک ئافرەت، منداڵ، پیر و مرۆڤەکانی بێ تاوان دەکوژرێن. سەهیۆنییەکان رێگری لە رزگارکردنی مرۆڤەکانی کە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خواردووە دەکەن. مرۆڤەکان لە ژێر باڵەخانەکاندا بە زیندوویی دەمێنن و گیانیان لەدەست دەدەن. گوێ لە هاواری غەززە، هاواری منداڵان، هاواری دایکان، هاوکاری بێ تاوانەکان بگرن. با ئیتر منداڵەکان نەخرێنە ناو گۆڕەکان، فرمێسکی دایکەکان کۆتایی بێت، تۆڵەی بێ تاوانەکان بکرێت. هەنگاو بۆ رێگری جینۆسایدی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بهاوێژن."
ئونسال باسی لەوە کرد، بەهۆی هێرشەکان تەواوی نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لەکارکەوتوون و دواتر وتی، "بەهۆی مەرجەکانی دژواری زستان شارە خێمەکان لە ژێر ئاوەکاندا دەمێنن. منداڵ و کۆرپەکان بەهۆی سەرما شەهید دەبن. دەرمان نییە، خۆراک نییە، شوێنی حەوانەوە نییە، نەخۆشخانە نییە، قوتاخابخانە نییە، پزیشک نییە، مامۆستا نییە، قوتابی نییە. غەززە گۆڕاوە بە گۆڕستانێکی کراوە. سەهیۆنییەکان بە سوود وەرگرتن لە غەفلەتی جیهانی ئیسلامی و دووبەرەکی ڕۆژ بە ڕۆژ داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین زیاتر دەکەن. داگیرکاری بە فەلەستین سنووردار نەماوە."
ئونسال باسی لەوە کرد، رژێمی داگیرکەر کە لە دوای خەیالی "خاکە بەڵێندراوەکان" دەچێت دەستی بە هێرش سەر فەلەستین، لوبنان و سوریا کردووە و دواتر نۆرەی تورکیا دێت و وتی، "ئەو خاڵەی کە سیاسەتی فراوانخوازی و داگیرکەری رژێمی داگیرکەر دەگاتە ئەوێ، ئەم شارانە دەبن کە ئێمە لێی دەژین. ئێستا تەواوی پلانەکان لەمبارەیە دادەڕێژن. تورکیا ناچارە لەم بارەیە دەستبەکار بێت. تەواوی وڵاتانی خاوەن ویجدان بە تایبەت تورکیا دەبێت ئەم هێزە دامەزرێنن. دەبێت لە دژی ئەم ستەمە بێ دەنگ نەبن. دەبێت تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە یەکێتی هێز دروست بکەن و 'هاوپەیمانی قودس' دامەزرێنن."
"دەبێت پڕۆژە یاسای لەبارەی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتی تورکیا کە خاوەن دووهاوڵاتین کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە هەرچی زووە بکرێتە یاسا"
ئونسال لە بەردەوامی بانگێشتی گەلانی ئازادی جیهان و رابەرانی دەوڵەتەکانی کە لە ڕیزی مەزلوومەکاندانە کرد و وتی:
"- بۆ رێگری لە جینۆسایدی غەززە دەبێت وڵاتانی ئیسلام و دەوڵەتانی خاوەن ویجدان هەرچی زووە دەستبەکار بن؛ ئەرکی ئیسلامی، سیاسی، سەربازی و مرۆڤی خۆیان بەجێ بهێنن.
- دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەوڵەتەکان تەواوی ئامرازەکانی فشار بەکار بهێنن و رێگری لە کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی سەهیۆنی بهێنن، لە دژی سیاسەتەکانی فڕاوانخوازی و داگیرکاری سەهیۆنییەکان هاوپەیمانی پێکبهێنن و هەنگاو بهاوێژن.
- دەبێت پشتگری سەربازی، لۆجیستیک و تێکنۆلۆژی بە بەرخۆدان بکرێت، پشگری لە مەرجەکانی حەماس لەبارەی ئاگربەست لە غەززە بکرێت.
- لە ئەنجامی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دەبێت گوشار بخرێتە سەر هاوپەیمانی خراپەکاری سەهیۆنی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە، کشانەوەی داگیرکەران لە غەززە، ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی غەززە و جێبەجێکردنی پراکتیکی ئەو بڕیارانەی کە باسی لێوە دەکرێت سەبارەت بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.
- دەبێت تاک پارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت، بۆ کێشانەوەی سەهیۆنییەکان لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو هەنگاو بهاوێژرێت.
- دەبێت پشتگری لە یەمەن، عێراق، ئێران و لوبنان بکرێت کە وڵامی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەدات، بایکۆت کردنی کاڵاکانی کە پشتگری لە سەهیۆنییەکانی جینۆسایدکار دەکات بەردەوام بێت.
- دەبێت پڕۆژە یاسای لەبارەی سەهیۆنییەکانی هاوڵاتی تورکیا کە خاوەن دووهاوڵاتین کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە هەرچی زووە بکرێتە یاسا.
- تا کاێک رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕێژێتە ناو دەریا و لە سەر نەخشە بسڕێتەوە بە پێداگری بەردەوام دەبین لە پشتگری لە قودس. سڵاو لە گەلی قارەمانی غەززە، رابەرانی بە عیزەت، شەهید یەحیا سینوار، ئیسماعیل هەنییە و هەزاران قارەمانی دیکە بێت. سڵاو لە موجاهیدەکان بێت کە لە دژی سەهیۆنییەکان خۆڕاگری دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."
لە ناوچەی کایاپناری پارێزگای دیاربەکر لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو باڵەخانەیەک منداڵێکی ٨ مانگە گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوون.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار راگەیاند، لە ١٥-١٦ی شوبات لە دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس"وۆرکشۆپی کوردی" ساز دەکات.