سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار راگەیاند، لە ١٥-١٦ی شوبات لە دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس"وۆرکشۆپی کوردی" ساز دەکات.
مەحمود شاهین ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار سەبارەت بە وۆرکشۆپی کوردی کە بڕیارە لە لایەن سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار رێکبخرێت باسی لەوە کرد، لە وۆرکشۆپەکە بە شێوەیەکی فڕاوان باس لە پرسی کوردی دەکرێت و بۆ کۆمەڵگا باس لە رێگاچارەکانی پرسەکە دەکرێت.
شاهین وتی، "هەمووان ئەوە دەزانن کە چارەسەری دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد، کە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی کە زیاتر لە سەدەیەکە وەک نەتەوەیەک ئەزموونی دەکەین، نابێت دوا بخرێت. زۆر گرنگە کە مافەکانی کورد وەک نەتەوەیەک گەرەنتی بکرێت و ئەو شکۆیەی کە شایەنییەتی بگەڕێتەوە. ڕۆشنبیری، هونەر، ئەدەب، مافە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، بەتایبەتی زمان، دەبێت بە بێ هیچ مەرجێک دابین بکرێن."
"هودا پار بە یەکێک لە ئەرکەکانی خۆی دەزانێت کە کوردەکان تەواوی مافەکانیان بەدەستبهێنن و وەرگرتنی دەستپێشخەری بە ئەرکی خۆی دەزانێت"
شاهین باسی لەوە کرد کە هودا پار چارەسەرکردنی پرسی کوردی یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی وڵات دەزانێت و وتی، "لەم قۆناغەی کە وڵاتەکەمان و جوگرافیە قەدیمە ئیسلامییەکەمان تێدا تێپەڕ دەبێت بۆ ئەوەی باس لە تەواوی لایەنەکانی پرسی کوردی بکرێت و تەواوی لایەنە نەرێنییەکان لاببرێن دەرفەتێکی گەورە بە دەست هاتووە. بەیانەکانی ئەرێنی راستەخۆی یان ناراستەخۆی تەواوی لایەنەکان لەم بارەیە هیواکان زیاتر دەکات.
هودا پار لە یەکەم ڕۆژەوە لە هەموو دەرفەتێک باس لەوە دەکات کە چارەسەرکردنی پرسی کوردی یەکێکە لە گرنگترین پرسەکانی وڵات. هودا پار بە یەکێک لە ئەرکەکانی خۆی دەزانێت کە کوردەکان تەواوی مافەکان سیاسی، نەژادی، دینی و کۆمەڵایەتی خۆیان بەدەستبهێنن و وەرگرتنی دەستپێشخەری لەمبارەیە بە ئەرکی خۆی دەزانێت."
"تەواوی ئەو کەسانەی لەمبارەیە قسەیان هەیە، ئەوانەی دەڵێن منیش بۆ چارەسەری ئامادەم بانگێشتی وۆرکشۆپەکەمان دەکەین"
شاهین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە باس لە پرسی کوردی دەکەن و وتی، "لە ئەنجامدا لە ١٥-١٦ی شوبات سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس لە دیاربەکر وۆرکشۆپی کوردی ساز دەکات. لە وۆرکشۆپەکە باس لە پرسی کوردی و رێگاچارەکانی پرسەکە دەکەین. تەواوی ئەو کەسانەی لەمبارەیە قسەیان هەیە، ئەوانەی دەڵێن منیش بۆ چارەسەری ئامادەم بانگێشتی وۆرکشۆپەکەمان دەکەین. داوا لە خودا دەکەین کە ببێتە وەسیلەی چارەسەری دادپەروەرانە و وەسیلەی خێر بۆ وڵات و میللەتەکەمان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا باسی لەوە کرد کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری پێویستە پاڵپشتی لە سوریا بکرێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای باتمان-دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."