لە ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە سلێمانی چەند ناوەندێکی نزیک لە پەکەکە داخران.
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە ٣١ی مانگی ١٢ چەندین ناوەندی کولتووری، رێکخراو و میدیاییان کە نزیک بوون بە پەکەکە دەناسرێن داخست.
دەستنیشان کرا، ناوەندەکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، کۆمپانیای نوگار و مارزیا، کۆمپانیای گزینگ کە بۆ ژن تیڤی کاردەکات داخراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داخستنەکان ئەو سەنتەر و دامەزراوانەشی تێدایە کە مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری عێراق.
پێشتر ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق لە ٦ی ئاب بە هۆی بوونی پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە بڕیاری داخستنی حیزبەکانی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدی، بەرەی تێکۆشانی دیموکراسی و پارتی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان/ تەڤگەری ئازادی دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."
لە ناوچەی کایاپناری پارێزگای دیاربەکر لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو باڵەخانەیەک منداڵێکی ٨ مانگە گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوون.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار راگەیاند، لە ١٥-١٦ی شوبات لە دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس"وۆرکشۆپی کوردی" ساز دەکات.