دوای سەرکەوتنی خۆڕاگرە قارەمانەکانی غەززە لە بەرامبەر سەهیۆنییەکانی داگیرکەر، هودا پار لە باتمان مەراسیمێکی پیرۆزبایی رێکخست.
رێککەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە واژۆ کرا و دوای سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان گەلی باتمان بۆ پیرۆزبایی هاتنە سەر شەقامەکان.
هودا پار لە یەکەمی ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقساوە بەردەوامە لە پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە و بە چالاکی و مەراسیمەکانی جۆراجۆر پشتگری خۆی بە تۆفای ئەقسا رادەگینێت.
دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی غەززە سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار مەراسیمێکی پیرۆزبایی رێکخست و پیرۆزبایی بەرخۆدانی غەززە کرد.
ئەڤیندار و خۆشەویستانی ئەقسا بە ئاڵاکانی فەلەستین و تەوحید هاتنە سەر شەقامەکان و پیرۆزباییان لە گەلی خۆڕاگری غەززە کرد.
داوود شاهید سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای باتمانی هودا پار لە میانەی بەشداری لە مەراسیمەکە وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی خۆڕاگرانی قارەمان کرد.
داوود شاهید جەختی لەوە کرد کە هیچ سوپایەک نەدۆڕاو نییە و وتی، "شایەد ئیسرائیل، یان ئەمریکا، یان ئیمپریالیزمی جیهانی خۆی وەک نەدۆڕاو نیشان دەدات. بەڵام دەبینن کە لە بەرامبەر سوپایەک کە شەهادەت بە سەعادەت، شەهادەت بە رزگاری، شەهادەت بە بەهشت دەزانێت و لە بەرامبەر مسوڵمانەکان زۆر بە ئاسانی شکەست دەخۆن. تەواوی دونیا شاهێدی ئەمەیە. بەداخەوە لەو قۆناغەدا رابەر و بەڕێوبەرانی ئوممەتی ئیسلام لەم تاقیبوونەوەیەدا رەزیل بوون. خوشک و برا غەززەییەکانمان عیزەتی ئوممەتی ئیسلامیان پاراست."
دواتر ئوغور ئاکسۆی سەرۆکی مەڵبەندی شارۆچکەی ناوەندی پارێزگای باتمان راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە نەک تەنها لە سەر مێزی دانوستان بەڵکو موجاهیدەکە فیداکارەکان بە خوێنی خۆیان ئەم سەرکەوتنەیان بەدەستهێنا.
ئاکسۆی ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر هەموو کاتێک ئاگربەست پێشێڵ دەکات و هۆشداری دایەوە کە دەبێت لە بەرامبەر سوپای داگیرکەر هەموو کاتێک لە حالەتی ئامادەباش بێت.
ناوبراو وتی، "دەبێت رێگە نەدرێت کە ئاگربەست ببێتە هۆی ئەوەی کە سوپای داگیرکەر ئامادەکاری بکات بۆ دووبارە هێرشکردنەوە. بۆ دووبارە ئاوادانکردنەوەی غەززە دەبێت تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەستبەکار بن؛ بۆ گەشتنی هاوکاری مرۆیی، گەشتنی ئامێرەکانی پزیشکی بە ناوچەکە و چارەسەرکردنی بریندارەکان دەبێت هەرچی زووە دەستبەکار بن."
ئاکسۆی لە بەردەوامی هۆشداری بە مسوڵمانەکانی جیهان دایەوە و وتی، "دەبێت جیهانی ئیسلام لە بەرامبەر پرۆژەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەری وریا بن کە دەیانەوێت خاکەکانی فەلەستین بە گشتی رادەستی داگیرکەران بکەن. سەربەخۆی فەلەستین، ئازادی مزگەوتی ئەقسا و پاراستنی مافەکانی گەلی فەلەستین دۆزی هاوبەشی تەواوی ئوممەتی ئیسلامە. لەمبارەیە دەبێت هاودەنگیێکی بەهێز لە دژی رژێمی داگیرکەر نیشان بدرێت و پشتگری لە تێکۆشانی شکۆمەندانەی گەلی فەلەستین بکرێت." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد راگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ بە نرخی ١٤٠ ملیۆن لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٣٣٦ هەزار خانەوادە دابەش کراوە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.