لە دیاربەکر پانێلی "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" بەڕێوە دەچێت و باس لە فەلەستین، غەززە و تۆفانی ئەقسا دەکرێت.
پانێلەکە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن إتحاد العلماء، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئیسلامی دیاربەکر، وەقفی زانایانی مەدرسە، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر، دەزگای پەروەردەیی و هاودەنگی سوفا، پلاتفۆرمی شەهید عەلی حەیدەر بەنگی و قودسی ئازاد رێکخراوە و ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
پانێلەکە لە ناوەندی گشتی إتحاد العلماء بەڕێوە دەچێت و فەوزی بەرهوم وتەبێژ و ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس، یاریدەدەری پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین ئەندامی شاندی پەروەردەیی زانکۆی ئارتوقی مێردین، پرۆفسیۆر دکتۆر مەتین ییغیت ئەندامی شاندی پەروەردەیی زانکۆی دیجلەی دیاربەکر، دکتۆر ئیلهان باران ئەندامی شاندی پەروەردەیی زانکۆی دیجلە و دۆچەند دکتۆر عبدالرحمان ئەنساری ئەندامی شاندی پەروەردەیی زانکۆی ئارتوقی وەک وتاربێژ بەشداری لە بەرنامەکە دەکەن.
پانێلەکە بە شێوەی راستەخۆ لە کەناڵی رەهبەر تیڤی پێشکەش دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری قەسری شیرین پارێزگای کرماشان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.
لە دیاربەکر رێپێوانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا بەڕێوەچوو. فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس لە میانەی بەشداری لە رێپێوانەکە جەختی لەوە کرد، تێکۆشان تا کاتی ئازادی گشتی فەلەستین بەردەوام دەبێت.
لە دیاربەکر پانێلی "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامی هەفتەی جیهانی قودس رێکخرابوو. لە وتارەکانی کە پێشکەش کران چەندین پەیامی گرنگ درا.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سبەینێ لە دیاربەکر رێپێوانێک بە تەوەری "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" رێکدەخات.