لە دیاربەکر دوای نوێژی هەینی بۆ شەهید محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی قەسامی نوێژی مردووی غیابی ئەنجام درا.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی قەسامی راگەیاندبوو.
دوای راگەیاندنی شەهادەتی فەرماندەکانی قەسامی حەماس بانگیشتی ئوممەتی ئیسلام کرد کە دوای نوێژی هەینی بۆ شەهیدەکان نوێژی مردووی غیانی ئەنجام بدەن.
نەوەکانی سەلاحەدین ئەیوبی کە لە یەکەم ڕۆژی ئۆپڕاسیۆنی ئەقسا پشتیوانی خۆیان بە ئۆپڕاسیۆنەکە راگەیاندووە و هەموو هەفتەیەک بەرنامە و چالاکییەکانی جۆراجۆریان رێکدەخست دوای راگەیاندنی شەهادەتی فەرماندەکانی قەسامی بۆ ئەنجامدانەوەی نوێژی مردووی غیابی لە مزگەوتی گەورەی دیاربەکر کۆبوونەوە.
مەراسیمەکە لە لایەن رێکخراوەکانی مەدەنی ئیسلامی دیاربەکر رێکخرا و دوای ئەنجام درانی نوێژی هەینی نوێژی مردووی غیابی ئەنجام درا و راگەیەندراوێکی میدیایی بڵاو کرا.
"بۆ ئەوان خۆشحال و بۆ خۆمان غەمگینین"
دوای نوێژی هەینی محەمەد عەلی زەکبەیک غازی کەشتییەکەی ماڤی مەڕمەڕە کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بریندار بوبوو لە سەر ناوی رێکخراوەکان راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، لەبەر ئەوەی ئوممەت ئەم قارەمانانەی لە دەستداوە غەمگینن بەڵام لەبەر ئەوەی پلەی شەهادەتیان بەدەستهێناوە خۆشحالن و وتی، "کاتێک ناوی ئەم شەهیدانە ئاشکرا کرا لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەوان نەبووین غەمگین بووین. ئەم شەهیدانەی ناویان ئاشکرا کرا تەمەنیان دەوروبەری ٦٠ ساڵە و ٣٠ ساڵ لە تەمەنیان بۆ دۆزی خودا فیدا کردوون. هەوڵیان دا، زەحمەتیان کێشا و لە بەرامبەردا خودا بەرزترین پلە کە شەهادەتە بەوان بەخشی. قودس شارێکی پیرۆزە و نیشانەیەکی تایبەتی خودایە (جل جلاله). ئەو خاکانە بە خوێنی یەحیا علیه السلام بەرەکەتدار بووە و لە تەواوی مێژوودا بە خوێنی مومینەکان ئاوادان بووە. ئێمە غەمگینین بەڵام هەروەها خۆشحالین. خودا ژمارەیەکی زۆر برامان دوای خزمەت بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک شەهید بردە لای خۆی. بۆ ئەوان خۆشحال و بۆ خۆمان غەمگینین. دەبێت ئەمڕۆ ڕەش بپۆشین. چونکە ئوممەت ئەم قارەمانانەی لە دەستدا."
"بۆ تێگەشتن لە ئیسلام تەماشای غەززە بکەین بەسە"
زەیبەک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئوممەت پێویستی بە قارەمانەکانی بەم شێوەیە هەیە و وتی، "إن شاء الله، باوەڕ دەکەین لە دوای خۆیان عەگیدەکانی بەم شێوەیەیان هشت. ئەمڕۆ وەک ئەوەیە ئوحد روویداوە و حەزرەتی حەمزە شەهید بووە. بۆمان محەمەد زەیف حەمزە و موسعەب بن عومەیری سەردەمە. ئەوانیش گیانیان فیدا کردبوو. وەک حەنزەلە کاتێک هاوسەرگیریان کردبوو خانەوادەکانیان بەجێ هشتبوو. بۆ تێگەشتن لە ئیسلام پێویست ناکات تەماشای مێژوو بکەین، تەماشای غەززە بکەین بەسە. ئێمەش دەبێت بۆ فیداکردنی مال و گیانمان ئامادەکاری بکەین. ئەمە گاڵتە نییە. ئایا ئەوانەی ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن، دەتوانن ئەو سەبر و کۆڵنەدانە نیشان بدەن کە ڕۆژەکە هات؟ چونکە ئەم قارەمانە بەختەوەرانە بە جدی وەستابوون، ناچار بوون دڕندەییەکانی ئیسرائیل و هاوکارەکانیان، ئەمریکا، ئەوروپا و ئەوانی دیکە، بخەنە سەر ئەژنۆ رژێمی داگیرکەر ناچار بکەن کە لەگەڵ حەماس کە وەک رێکخراوی تیرۆرست ناوی دەبات لە سەر مێزی دانوستان دانیشێت. خوای گەورە قارەمانەکانی وەک عیزەدین قەسام لە هەموو خاکەکانی دونیا دروست بکات و پشتیوانیان بکات."
"تەواوی زلهێزەکانی جیهانی لە بەرامبەر ئەوان شکەستیان خوارد"
دوای راگەیەندراوەکەی زەیبەک، مەلا رەمزی ئوچار ئەندامی دەستەی کارگێڕی إتحاد العلماء وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "قوتابخانەی غەززە فێری ئێمە مسوڵمانەکان، دوژمنەکانی ئیسلام و تەواوی ئەو مرۆڤانەی هێشتا ویجدانیان نەمردووە کرد کە ئەو تێکۆشانەی ساڵانێکە لە کتێبەکانی مێژوویی و ژیانی پێغەمبەر دەخوێنین دووبارە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. مێژوو نیشانی ئێمەی دا کە ئەمڕۆ لە غەززە کەسانێک هەن کە مال، گیان و منداڵەکانیان لە رێگای خودا فیدا دەکەن. هەروەها منداڵەکانی بچووکی غەززەییش ئەو تەسلمیەتەی حەزرەتی ئیبراهیم علیه السلامیان فێری ئێمەیان کرد کە کاتێک فرێ دەدرا بۆ ناو ئاگر پێشانی دابوو. لەبەر ئەوەی قارەمانەکانی غەززەیی هاوکاری دینی خودا، کتێبی خودا و مزگەوتی ئەقسایان کرد خوداش یارمەتی ئەوان دایەوە. تەواوی زلهێزەکانی جیهانی لە بەرامبەر ئەوان شکەستیان خوارد. ئەو قارەمانانە فێری ئێمەیان کرد کە چۆن باس لە موسعەب و ئەبو دوجانە بکەین. قارەمانەکانی غەززەیی بە چەتە و ئیمپریالیستەکان ئەم پەیامەی دایەوە، 'بۆمب، چەک و فڕۆکەکانتان لە بەرامبەر گەنجانێک کە ئیمانیان بە خودا هێناوە پووچ و هیچە."
"قارەمانەکانی غەززەیی فێری دونیایان کرد کە ٤٧١ ڕۆژ لە ژێر زەوی چۆن دەتوانرێت ئەسیرەکان بپارێزرێن"
ئوچار لە بەردەوامی وتی، "پیاوە ئازاکانی غەززە ئەبو عوبەیدەیان بە ئێمە ناساند کە دەمامکی هەموو ئەو ستەمکارانەی هەڵدا کە فرمێسکی تیمساحیان دەگریا و هاواریان دەکرد بۆ ئاشتی و ئازادی و مافی ژنان و مافی مرۆڤ لە جیهاندا. پیاوە ئازاکانی غەززە هەموو مرۆڤایەتیان فێری بنەمای دادپەروەری لە ئیسلامدا و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەسیرەکان لە ئیسلامدا کرد. سەرەڕای مەحاڵەکانی ٤٧١ ڕۆژ لە ژێر زەوی و لە تونێلەکاندا، سەرەڕای هێرشەکانی باندی داگیرکەر کە هیچ بەردێکی نەگۆڕاوی نەهێشتەوە، پیاوە ئازاکانی غەززە جیهانیان فێرکرد کە چۆن ئەسیرەکان بپارێزن."
ئوچار لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، حەماس پێش لەوەی لە ساڵی ١٩٩٠ دەستی بە دروستکردنی تونێلەکان بکات محەمەد زەیف هەموو ڕۆژێک لە ماڵێکدا مێوان بوو بۆیە وەک زەیف ناودار بوو و وتی، "لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خانووی محەمەد زەیف هاوسەر و کچەکەی شەهید بوون. کاتێک پرسیار لە خەسووی محەمەد زەیف کرا کە کچەکەت شەهید بووە چی دەڵێی وتبووی، 'ئەمە دۆزێکی گەورەیە من کاتێک کچەکەمی بە محەمەد زەیف دامەوە ئاگام لەم ڕۆژانە هەبوو. ئەگەر ١٠٠ کچم هەبێت و بزانم هەمووی ئەمانە بە سەر ئەوانیش دێت دووبارە کچەکەم بە محەمەد زەیف دەدەم.' ئێستا لە غەززە، فەلەستین، ئوردن، میسڕ و دیاربەکر مسوڵمانەکان ئەم دروشمە دەڵێن، 'ئێمە پیاوەکانی محەمەد زەیفین."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.
نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین."