لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.
رووداوەکە دوێنێ نیوەڕۆژ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور رووی دا.
دەستنیشان کرا، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنترۆل دەرچووە و لە بەردەکان کەوتووە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا وەحیدە گونەش و ٤ کەسی دیکەی ناو ئۆتۆمبێل بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی ئافاد، تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران بەڵام وەحیدە گونەش لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لەدەستدا.
حاجی گونەش کوڕی وەحیدە گونەش بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٠٠ بەندکرابوو و تاوەکو ساڵی ٢٠١٩ لە زیندان مابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.
نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین."
لە دیاربەکر دوای نوێژی هەینی بۆ شەهید محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی قەسامی نوێژی مردووی غیابی ئەنجام درا.