نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین."
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بارزانی راگەیاند، "پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و پهسهندكردنیدا، به‌شدار بوون.
سوپاس و پێزانینى تایبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به بودجه و مووچه و شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یهكجاریى پرسى مووچه و شایسته دارایییهكانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەین، کورمانجی و زازاکی کە زمانی دایکیانە هەڵبژێرن. خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.