حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین سەبارەت بە شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
خەتیب ئاماژەی بەوە کرد، شەهید محەمەد زەیف و فەرماندەکانی دیکە بۆ خەلک نمونەیەکن و دەبێت ئوممەت بەهێزتر پشتگری لە تێکۆشانی موجاهیدەکانی غەززەیی بکات.
خەتیب جەختی لەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست راگەیەندراوە بەڵام تێکۆشان بەردەوام دەبێت و سەرکەوتنێکی گەورە نزیکە.
خەتیب باسی لەوە کرد، کاتێک رابەرەکان لە ڕیزی پێشەوە شەڕ دەکەن خەلک زیاتر خۆڕاگری دەکەن و وتی، "موجاهیدەکانی زۆر بەهێزتر لە محەمەد زەیف و یەحیا سینوار دێن."
"باوەڕ دەکەم لە دوای محەمەد زەیف و یەحیا سینوار موجاهیدەکانی بەهێزتر دێن"
ناوبراو وتی، "ئەگەر دەمانەوێت نمونە بین، لە پێشەوە بین، دەبێت لە ڕیزی یەکەمدا بین. ئەگەرنا تێکۆشانەکەمان سەرکەوتوو نابێت. بۆیە ئێمە دووبارە دوعا دەکەین و باوەڕ دەکەم لە دوای محەمەد زەیف و یەحیا سینوار موجاهیدەکانی بەهێزتر دێن، فەرماندە و رابەرەکانی بەهێزتر دێن و سەرکەوتنی ئیسلام زۆر لە نزیکدا دەبێت، إن شاء الله. خۆزگە مسوڵمانەکانی دیکە پشتگریێکی جدیان بە موجاهیدەکانی غەززە بدایە بەڵام ئوممەت ئەم جار سەرکەوتوو نەبوو و پشتگریێکی جدی نەدایەوە."
"بۆ شەهید محەمەد زەیف شتێکی گرنگتر لە ئیمان نەبوو"
خەتیب لە بەردەوامی وتی، "یەکێک لە گرنگترین لە تایبەتمەندییەکانی خاوەن ئیمان بوو. شایەد ئەمە وەک وشەیەکی بەسیت بێت بەڵام باوەڕ بکەن بۆ شەهید محەمەد زەیف شتێکی گرنگتر لە ئیمان نەبوو. دوای ئیمان خاوەن ئیرادە بوون، دڵسۆز بوون، گرنگیدانەوە بە ئوممەت، بیرکردن لە ئیمان و مەزلوومەکان. دواتر کارکردن بە شێوەیەکی سیستەماتیک، واتە کارکردن بە شێوەیەکی راست و بە پلان. وەک لە تۆفانی ئەقسا بینیمان کە پلانێکی چۆن هەبوو و چۆن ئامادەکاری بۆ کرابوو؟ بە ستراتیژیایەکی زۆر باش دوژمنەکانیان فریودایەوە و الحمدلله سەرکەوتوو بوون و ئێستا ئەم سەرکەوتنە دەبینین."
"سەهیۆنییەکان لە هیچ ئامانجیان سەرکەوتوو نەبوون"
خەتیب لە کۆتاییدا وتی، "ئێستا بە ئەگەرێکی گەورە ئاگربەست بەردەوام دەبێت. قۆناغی یەکەم ٤٢ ڕۆژ. قۆناغی دووەم لە مانگی رەمەزان دەستپێ دەکات، إن شاء الله. بە ئەگەرێکی گەورە ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت، چونکە دوژمنەکان، سەهیۆنییەکان لە هیچ یەکێک لە ئامانجەکانیان سەرکەوتوو نەبوون، لە ماوەی ١٥ مانگ هیچ شتێکیان نەکرد. بە گشتی شکەستیان خوارد. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شکەست نەخۆن جارێکی دیکە شەڕێکی بەم شێوەیە ئەنجام نادەن، بە ئیزنی خودا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ محهمهد ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و بوارهكانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەین، کورمانجی و زازاکی کە زمانی دایکیانە هەڵبژێرن. خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.