پەرلەمانتاری هودا پار: بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک بەردەوامن
![پەرلەمانتاری هودا پار: بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک بەردەوامن پەرلەمانتاری هودا پار: بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک بەردەوامن](/img/NewsGallery/2025/2/5/441055/FeaturedImage/11a2d417-96dc-48af-ae5a-2822e96c3b53.webp)
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەین، کورمانجی و زازاکی کە زمانی دایکیانە هەڵبژێرن. خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری مێرسین و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی ڕۆژەڤ کرد.
فاروق دینچ لە سەرەتای راگەیەندراوەکەی یادی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی کرد و دواتر باس لە پرسی زمانی کوردی و دەرسەکانی بژاردە لە قوتابخانەکان کرد.
"بە رەحمەت یادی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی و تەواوی شەهیدەکان دەکەین کە لە لایەن دادگاکانی ئیستیقلال شەهید کراون"
فاروق دینچ لە سەرەتای راگەیەندراوەکەی یادی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی کرد کە لە لایەن دادگاکانی ئیستیقلال لە سێدارە درابوو و وتی، "بە رەحمەت و میننەت یادی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی و تەواوی زانایان دەکەین کە لە لایەن دادگاکانی ئیستیقلال بە شێوەیەکی مەزلوومانە شەهید کراون. بەڵێ، لەبەر ئەوەی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی بە شێوەیەکی گونجانی ئیسلام ژیاوە، شوێنکەوتووی ڕۆژئاوا نەبووە، دژایەتی تەقلیدی فرنگەکان کردووە و لە دژی سیاسەتی ئینگلیزپەرستی و فەڕەنساپەرستی وەستاوە لە لایەن دادگاکانی ئیستیقلال شەهید کرا. بەڵێ، لەدوای ئەو زانایانی وەک ئەو لە لایەن دادگاکانی ئیستیقلال شەهید کران. بەڵام ئەوانەی ستەمەیان بەردەوام کرد؛ هەوڵیان دا بە کودەتاکان، فشارەکان ئەم راستیە بشارێنەوە. لەگەڵ ئەم رەوشە دەنگی راستی شاراوە نەما و نامینێت. ئێمە تا کاتێک هەبین بەردەوام دەبین لە دۆزی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی، شێخ سەعید و تێکۆشانی ئیسلامی ئەوان و هیچ کات واز لەم رێگایە ناهێنین. بەم وەسیلەیە پیرۆزبایی شەهادەتی عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی و زانایانی وەک ئەو دەکەین و بە رەحمەت و میننەت یادیان دەکەم."
"بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک بەردەوامن"
دینچ لە بەرەوامی وتی، "دەبێت بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک لابدرێن. زمانەکانمان و رەنگەکانمان ئایەتەکانی خودان. زمان نابێتە هۆی دوژمنی بەلکو دەبێتە هۆی هەمدڵی. پەروەردگارمان بۆ یەکدڵی لە نێوانمان زمانەکان و رەنگەکانی خەلق کردووە. ئەمڕۆ بە داخەوە بەهۆی ئەو بیرانەی ژەهراوی کە لە لایەن ڕۆژئاوا لە ناومان بڵاو کراون دژایەتی زمانەکانمان و رەنگەکانمان دەکرێت. لە شوێنی ئەوەی لە دڵەکانمان خۆشەویستی هەبێت کین و ڕق لە بەرامبەر زمانەکان هەیە و دژایەتی دەکرێت. بەڵێ، لەمبارەیە لە وڵات هەنێک هەنگاوی گرنگ وەک کردنەوەکانی خولەکانی دەرسی کوردی، کەناڵی کوردی دەوڵەت، دەرسی بژاردەی کورمانجی و زازاکی لە قوتابخانەکان و کردنەوەی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆکان هاوێشترا. بەڵام بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک هێشتا بەردەوامن. ئێمە دەڵێین، دەبێت بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک لاببرێن."
"خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین"
دینچ لە کۆتاییدا لەبارەی دەرسەکانی بژاردە بانگێشتی قوتابییەکان و خانەوادەکانیان کرد و وتی، "لە دوو هەفتەی سەرەتایی مانگی شوبات قوناغی بژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست دەستپێ دەکات. بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەین، کورمانجی و زازاکی کە زمانی دایکیانە هەڵبژێرن. خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین. ئەگەر خاوەنداری لە دینەکەمان، زمانەکەمان، کەلتوورەکەمان و شارستانیمان نەکەین ڕۆژئاوای ئیمپریالیست هەموو کاتێک لەم برینەوە ئازارمان دەدات و لە شوێنی دۆستی دوژمنی لە ناوماندا دروست دەکات."
فاروق دینچ دواتر هەمان بانگێشتەی بە لەهجەی زازاکی زمانی کوردی دووبارە کرد کە زمانی دایکیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ محهمهد ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و بوارهكانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.
حوزەیفە خەتیب سەرۆکی لقی تورکیای یەکێتی زانایانی فەلەستین جەختی لەوە کرد، شەهید فەرماندە محەمەد زەیف هیچ کات وازی لە جیهاد نەهێناوە.