٢ ساڵ بە سەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات تێپەڕ دەبێت کە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ باکووری هەژاند و بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس.
لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ کاتژمێر ٠٤:١٧ لە شارۆچکەی بازارجخی پارێزگای مەرعەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ و کاتژمێر ١٣:٢٤ لە شارۆچکەی ئەلبستانی پارێزگای مەرعەش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ رووی دا.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی کارەساتێکی گەورە لە پارێزگاکانی هەتای، عوسمانیە، سەمسوور، دیاربەکر، ڕحا، عەنتاب، کلیس، ئەدەنە، مەلەتی و ئیلازغ و ٥٣ هەزار و ٥٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٢١٣ کەسیش بریندار بوون.
دوای بوومەلەرزەکە تورکیا هۆشداری پلەی ٤ی هاوکاری نێودەوڵەتی دایەوە و دوای بوومەلەرزەکە ٩٣ وڵات بەشداریان لە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە کرد.
کاریگەری بوومەلەرزەکە بەسەر ١٤ ملیۆن کەس لە ١٢ پارێزگا و ١٢٤ شارۆچکە و ٦ هەزار و ٩٢٩ گوند و گەڕەک هەبوو و بووە هۆی ڕوخانی ژمارەیەکی زۆر خانوو.
بەهۆی رووداوەکە لە سەرانسەری تورکیا بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەندرا و لە ناوچەی بوومەلەرزەکە باری لەناکاو راگەیەندرا.
بەکۆی گشتی ٦٥٠ هەزار کارمەندی فڕیاگوزاری بەشداریان لە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە کرد. لە ناوچەکە ٦٤٥ هەزار خێمە و ٢١٥ هەزار و ٢٢٤ کۆنتەینەر دانرا و شوێنی حەوانەوە بۆ نزیکەی ٢.٥ ملیۆن کەس دروست کرا.
بەهۆی کارەساتەکەی سەدە لە ناوچەکە بوومەلەرزەکە لە ئاسمان و دەریا و زەویەوە ٣ ملیۆن و ٥٤٩ هەزار و ٤٤٣ بوومەلەرزەلێدراو چۆل کران.
هەروەها بە کۆی گشتی بەنرخی ١٤٨ ملیار و ٤٤٦ ملیۆن و ٧٣ هەزار و ٨٣٤ لیرەی تورکی هاوکاری بە بوومەلەرزەلێدراوەکان کرا.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی وەزارەتی سروشت، شارەوانی و گۆڕانی کەشوهەوا دەرکەوت کە زیان بە ٢ ملیۆن و ٣٨١ هەزار و ٨٨٨ باڵەخانە و ٦ ملیۆن و ٦١٢ هەزا رو ٦٨٥ خانوو گەشتووە.
هەروەها بۆ ئەو کەسانەی خانووکانیان ڕوخابوو دەزگای TOKİ (ئیدارەی گەشەپێدانی نیشتەجێبوون) دەستی بە دروستکردنی خانوو بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان کرد و بەشێک لە خانووکان رادەست کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ محهمهد ئهلحهسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و بوارهكانى هاوکاريی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "بانگێشتی تەواوی خانەوادەکان دەکەین، کورمانجی و زازاکی کە زمانی دایکیانە هەڵبژێرن. خاوەنداری لە زمانەکەمان و دینەکەمان بکەین."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دێرسم-پلەمور وەحیدە گونەش دایکی حاجی گونەش گیانی لەدەستدا کە بەهۆی خزمەتەکانی ئیسلامی چەندین ساڵ بەندکرابوو.