"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" لە دووەم ڕۆژەکەیدا بەردەوامە

"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار رێکخرراوە لە دووەم ڕۆژەکەیدا بەردەوامە.
"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار رێکخراوە و دوێنێ دەستی پێکرد، ئەمڕۆ بە دانیشتنەکانی سێیەم و چوارەم بەردەوام دەبێت.
لە دانیشتنەکانی ئەمڕۆ چەندین کەسایەتی ئەکادەمی، سیاسی و زانا وتار پێشکەش دەکەن و باس لە لایەنەکانی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی پرسەکە دەکەن.
بەرنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبن:
دانیشتنی ٣یەم: بەڕێوبەر: دکتۆر سراج الدین ئاسلان
وتاربێژەکان:
حوسێن سوودان: مافەکانی مرۆیی بە پێی زمان و نەتەوە لە ئیسلامدا
عبدالرحمان کورت: تیروانینی مێژوویی لایەنە ئیسلامییەکان بە پرسی کورد
کایا کارتال: گفتوگۆ لەبارەی پرسی کورد لە سەر بناغەی دەستووری و یاسایی
عبدالصمد یالچن: فرە زمانی و فرە کولتوری لە سەرچاوە و پراکتیزە ئیسلامییەکان
دانیشتنی ٤م: بەڕێوبەر: پارێزەر محەمەد ئاکار
وتاربێژەکان:
بەکر بیچەر: سەرچاوە و دەرئەنجامەکانی پرسەکە
سەعید یوجە: پرسی کورد و چارەسەرییەکەی لە ریسالەی نوور
موفید یوکسەل: خەتەری بێ چارەسەرمانەوەی پرسەکە
سەرکان رامانلی: ئێمە هی یەکترین
وۆرشۆپەکە بە خوێندنی بەیاننامەی کۆتایی بە زمانەکانی کوردی و تورکی کۆتایی دێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی خنووسی پارێزگای ئەرزەڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ رووی دا.
یەحیا ئۆغراش بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. ئۆغراش وتی، "دەبێت هەر مرۆڤێک خاوەنی مافی گەشەپێدان و بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە قۆناغی پەروەردەییدا بێت."
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شاری بورسیای تورکیا بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدان" بە بۆنەی "مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان" رێکخست.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٣٠٦ گوند داخران.