گەلی باتمان پشتگری خۆیان بە چارەسەیر مرۆیی هودا پار بۆ پرسی کورد راگەیاند

گەلی باتمان پشتگری خۆیان بە چارەسەیر مرۆیی هودا پار بۆ پرسی کورد راگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە پێدانی مافەکانی گەلی کورد دەبێتە هۆی بەهێزبوونی وڵات.
هودا پار لە ١٥-١٦ی شوبات وۆرکشۆپێک بە ناوی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کوردی لە دیاربەکر رێکخراو.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا، کەسایەتی ئەکادەمی و سیاسەتمەدار بەڕێوەچوو.
گەلی باتمان سەبارەت بە بەرنامەکە لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و پشتگری خۆیان بە هەوڵەکەی هودا پار راگەیاند.
"دەبێت دەرفەت بەو کەسانە نەدرێت کە هەوڵی چاندنی توخمی فیتنە دەدەن"
سەمەد یازکسز راگەیاند کە لە دڵەوە پشتگری لە قسەکانی هودا پار دەکات و وتی، "نابێت هیچ نەژادپەرستیێک لە نێوان کوردەکان و تورکەکان بکرێت. هەردووکیان هاوڵاتیانی رەسەنی ئەم وڵاتەن و ئەم شتە هیچ کات ناتوانرێت ئینکار بکرێت. هیچ کات نەژادپەرستی پەسەند ناکەین. بۆ مانەوەی ئەم وڵاتە پێویستە تورک و کورد شان بە شان بوەستن. ناتوانین ئەو ڕاستییە پشتگوێ بخەین کە تورک و کورد لە شەڕی مەلازگرددا تا شەڕی گالیپۆلی و تەنانەت تا شەڕی سەربەخۆیی شان بە شان وەستابوون. پێموانییە هیچ کێشەیەک لە نێوان تورک و کورددا هەبێت. هەندێک دەزگای راگەیاندن کە دەیانەوێت کێشەیەک وەک ئەوەی کێشەیەک وێنا بکەن، نابێ دەرفەتیان پێبدرێت."
"پێدانی ماف جوداخوازی نییە"
یازکسز لە بەردەوامی وتی، "پێدانی ئەو مافانەی کە شایەنیەتی بە کورد، بە دڵنیاییەوە جوداخوازی نییە. چونکە مافی هەموو هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە بە یەکسانی دابەش دەکرێت. ژیان، بیرکردنەوە بە ئازادی، مافی ژیان، مافی خوێندن بۆ هەموو مرۆڤەکان یەکسانن. تورکیا؛ وڵاتێکی دابەشنەکراوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە تا مەڕمەڕە. تورک و کوردیش وەک برا لەم وڵاتەدا بژین. ئێمە بە دڵ و گیان پیرۆزبایی لە هودا پار دەکەین کە هەنگاوێکی پێشەنگی لەو شێوەیەی ناوە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشدارییان کردووە. هەروەها ئێمە بە تەواوی پشتگیری لە چارەسەری مرۆیی هودا پار بۆ وۆرکشۆپی پرسی کورد دەکەین."
"بە چارەسەرکردنی پرسی کورد نەژادپەرستی لەناو دەچێت"
هاوڵاتیێکی دیکە بەناوی سوبحی شیمشەک ئاماژەی بەوە کرد، دەبێت پشتگری لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە دەیانەوێت سوودیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەبێت و وتی، "لەبری ئەوەی بیرکردنەوەیەکی نەرێنی بکەین، پێویستە بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی بکەین. گەلی کورد دەیەوێت دەوڵەت بە گەرەنتی دەستووری دان بە زمان و ڕەگەز و داب و نەریتی کوردەکاندا بنێت. هیچی تر. چونکە هەزاران ساڵە تورک و کورد وەک برا لەو خاکانە پێکەوە ژیاون. مێژوونووسان زۆر باش ئەمە دەزانن. من زۆر بە ئەرێنی دەزانم کە هودا پار ئەمەی هێنایە بەرنامەی کار. ئەمە بۆ وڵاتەکەمان زۆر گرنگە. ئەگەر پرسی کورد بەشێوەیەکی مرۆیی چارەسەر بکرێت، ئاژاوە لەم وڵاتەدا کۆتایی دێت، ئانارشی کۆتایی دێت و هەمووان ئارامی دەدۆزنەوە. بە چارەسەرکردنی پرسی کورد، ڕەگەزپەرستی لەناو دەچێت. ئەگەر ئەمە رووبدات وڵاتەکەمان خێراتر گەشە دەکات. پێویستە هەموو لایەک یەکبگرن لە دژی ئەو کەسانەی کە نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت."
"چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەم وڵاتە بەهێزتر دەکات"
هاوڵاتیێکی دیکە بە ناوی جەمال کانات وتی، "باوەڕ دەکەم وۆرکشۆپەکەی هودا پار زۆر گرنگ بوو. بەڵام باوەڕ دەکەم هەنێک لایەن بە هەڵەیی لە هودا پار تێگەشتوون. زیاتر لە هەزاران ساڵە تورکەکان، کوردەکان، لازەکان، چەرکەسەکان، عەرەبەکان و نەژادەکانی دیکە پێکەوە لەم خاکانە بە برایەتی ژیاون. بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد تەنها دیدار لە پەکەکەی چەکدار بەس نییە. دەبێت هەموو ئەو کەسانەی سوودیان بۆ ئەم بابەتە دەبێت وەک موخاتەب قبول بکرێن. بوونی پەروەردەیی بە زمانی دایک زۆر گرنگە. چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەم وڵاتە بەهێزتر دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی خنووسی پارێزگای ئەرزەڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ رووی دا.
یەحیا ئۆغراش بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. ئۆغراش وتی، "دەبێت هەر مرۆڤێک خاوەنی مافی گەشەپێدان و بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە قۆناغی پەروەردەییدا بێت."
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شاری بورسیای تورکیا بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدان" بە بۆنەی "مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان" رێکخست.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٣٠٦ گوند داخران.