رامانلی وتەبێژی هودا پار: بە گشتی پشتگری لە پرۆسەی داماڵینی چەک لە رێکخراوەکە دەکەین

سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان دەردەبڕین، بێ هیچ گومانێک، بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک لە ڕێکخراوەکە کە ئێستا لە ئارادایە."
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار و پەرلەمانتاری باتمان لەبارەی وۆرکشۆپی هودا پار لەبارەی پرسی کورد کە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە دیاربەکر رێکخرا لە پەڕلەمانی تورکیا کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست.
رامانلی لەبارەی وۆرکشۆپەکە وتی، "ئەم وۆرکشۆپە کە ئەنجاممان دا، بە ڕوونی دەرکەوتووە کە چارەسەر دەبێت چی بێت، تەنانەت ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی پرسی کورد. سوپاسی هەموو بەشداربووان دەکەم کە بە بیرۆکە و پێشنیار و بۆچوون و تەنانەت ئامادەبوونیان هێزیان بەم وۆرکشۆپە دوو ڕۆژە بەخشی."
"لەبەر ئەوەی هودا پار لەبارەی پرسی کورد دەستپێشخەری بە ئەستۆ گرتووە کەسانێک ناڕاحەت بوون"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "ئەم پرسەی کە زیاتر لە سەدەیەکە قسەی لە سەر دەکرێت و چاوەڕوانی چارەسەرییە و زیاتر لە ٤٠ ساڵە دەبێتە هۆی ڕژتنی خوێنی مرۆڤەکان دەبێت هەرچی زووە چارەسەر بکرێت. دەستنیشانکردنی کێشەکە و پێشکەشکردنی چارەسەری بەرپرسیارێتی هەموو کەسە. لە رابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر حیزبی سیاسی، رێکخراوی مەدەنی و رۆشنبیر پێشنیارەکانی جیاواز لە یەکتر پێشکەش دەکەن بەڵام لەبەر ئەوەی هودا پار لەبارەی پرسی کورد دەستپێشخەری بە ئەستۆ گرتووە کەسانێک ناڕاحەت بوون. ئێمە هۆکاری ئەم ناڕاحەتییە زۆر باش دەزانین. تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کەس بە روونی و ئەوەندە ئاشکرا نەیتوانیبوو هۆکاری کیشەکە دەستنیشان بکات. لە ڕاستیدا هۆکاری کێشەکە زۆر ئاسان و ڕوونە. ئەم پرسە کە بەرهەمی عەقڵیەتی ڕەتکردنەوە و ئینکاریگەر و ئاسیمیلاسیۆنی و سەپاندن و تەنانەت کۆمەڵکوژی ئیدارەی تاکە حیزبە، ئەمڕۆ لە لایەن نوێنەرانی ئەو عەقڵیەتەی کە ئەو مەسەلەیەی دروست کردووە و هۆکارە ڕاستەقینەکانی دەشاردرێتەوە."
"هودا پار سوێندی خواردووە کە تورک و کورد بکەنە برایەک لەگەڵ پرەنسیپەکانی ئیسلام کە لە مەلازگردەوە وای لێکردوون ببنە برا"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "هودا پار بۆتە ئامانجیان چونکە ئەم پەردانەی ڕوخاندووە. ئێمە هۆکاری ئەوە دەزانین کە هێرش دەکەنە سەرمان و سووکایەتیمان پێدەکەن، بەڵام دەمانەوێت هەموو خەڵکیش ئەوە بزانن. ئەم عەقڵیەتە کەمالیستی و ڕەگەزپەرست و فاشیستییە کە ئینکاری کورد دەکات، زمانەکەی قەدەغە دەکات، بەرگەی بوونی ناگرێت و سوێند دەخوات کە وەک پەنابەر و کرێچی و سواڵکەری ئەم وڵاتە بیانهێڵێتەوە، پێویستە بزانێت کە هودا پار سوێندی خواردووە کە تورک و کورد بکاتە برا، بیانکاتە یەک و بەیەکەوە ئەو کارە بکات بەگوێرەی بنەماکانی ئەو ئیسلامە پیرۆزەی کە لە مەلازگردەوە تورک و کوردی کردۆتە برا. هەرچی پێویست بێت بۆ ئەو مەبەستە درێغی ناکات."
"با ببینین کێ دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت؟"
رامانالی لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر جەهەپەی کە هێرش دەکاتە سەر هودا پار و وتی، "ئێمە دەمانەوێت هەموو لایەک بزانن کە ئەمە هۆکاری ڕاستەقینەی ئەوەیە کە نوێنەری ئێستای ئەم عەقڵیەتە ڕەگەزپەرست و فاشیست و سەپاندن و ئینکاریگەرە، سەرۆکی پارتی جەهەپە، هەوڵی بوختان و بێناوبانگ و خنکاندنی پارتەکەمان دەدات لە ژێر تۆمەتدا. جەهەپە کە پارتی ئێمەی کردۆتە ئامانجی بوختان و پڕوپاگەندەی خراپ بڕیار نییە کۆتایی بەو چالاکیانە بهێنێت. با ببینین کێ دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و کێ لەگەڵ برایەتی کورد و تورکدایە. با بزانین کێ لەگەڵ دامەزراندنی برایەتی هەزار ساڵەی ئەم وڵاتەیە لە چوارچێوەی یەکڕیزی و یەکپارچەیی، بە شێوەیەک کە درێژدەبێتەوە بۆ ١٠ هەزار ساڵی داهاتوو."
"نە ئاپۆئیزم نەش کەمالیزم سوودێکی بۆمان نییە، بە هەمان شێوەیەی سوودی بەعس بۆ عەرەبەکان نەبووە"
رامانلی لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد، کەمالیزم و ئاپۆئیزم بران و وتی، "ئێوەش پێشتر راپۆرتی پرسی کودتان ئامادە کرد. چەندە زوو لە بیرتان چووە؟ ئێوەش و کەسانێکی دیکەش بە هۆکارەکانی جیاواز باستان کردووە کە دەبێت ئەم پرسە چارەسەر بێت. چی دەڵێن؟ 'ناتوانین لەسەر زەمینەی هودا پار کۆببینەوە.' راستە، ئێوە تەنها دەتوانن لەسەر زەمینەی قەندیل کۆببەن چونکە لەگەڵ ئاپۆئیستەکان کە ئایدۆلۆژیای نزیکتان هەیە زۆر بە ئاسانی رێکدەکەون. برا دوانەی کەمالیزم ئاپۆئیزمە. بە هەمان شێوەیەی لەگەڵ بەعسی عەرەبی کەسوکارن. نە ئاپۆئیزم نەش کەمالیزم سوودێکی بۆمان نییە، بە هەمان شێوەیەی سوودی بەعس بۆ عەرەبەکان نەبووە."
"ئەو شتەی ئێمەی کردووە برا ئیسلامی عەزیزە"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "هەموو کاتێک هەوڵ دەدەن ئەو شتەی ئێمەی لە مەلازگردەوە کردووە برا بشارێنەوە. ئەو شتەی ئێمە کردووە برا ئیسلامی عەزیزە. هیچ شتێکی دیکە نییە. هەر کاتێک باس لە چارەسەری ئیسلامی دەکەین ئێوە تۆڕە دەبن و تێکدەچن و دەستی بە هێرش دەکەن. بەردەوام دەبین لە تێکبردنتان. رێگە نادەین ئاسوودە بن. متمانەتان بەم شتە هەبێت. بە پێشاندانی ئێمە وەک دوژمنی کۆماری، وەک دوژمنی ئاڵا ناتوانن کردەوەکان و بیرەکەتان بشارنەوە. تورکەکان، کوردەکان، لازەکان، چەرکەسەکان و ئەو قەومانەی دیکەی کە ئێستا ناتوانم هەژمار بکەن، لە کۆماری تورکیا پێکەوە وەک برا دەژین، إن شاء الله. دروستکردنی ئەمە لە سەر بناغەی دادپەروەری ئەرکی و بەرپرسیارێتی هەموومانە."
"کاتێک جەهەپە باس لە ئافرەت دەکات هیچ جیاوازی لەگەڵ ئەو ڕێوییانە نییە کە دەڵێن 'بژی ئازادی مریشکەکان"
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە جەهەپە دوژمنی ئافرەتە و وتی، "هەوڵ دەدەن لەبەردەم کۆمەڵگا ئێمەی وەک دوژمنی ئافرەت پێشان بدەن. جەهەپە ئەو پارتەیە کە سەرۆکەکەی پۆستەکەی لەدەستدا، چونکە وێنەی نەشیاوی ئەو لەگەڵ ئافرەتێکی نایاساییدا دزەپێکرا بۆ ڕای گشتی. لە مێژووی کۆماری تورکیادا هیچ سەرکردەیەکی حیزبی تر نییە کە بەم هۆیەوە پێگەی خۆی لەدەست بدات. تەنها سەیری ئۆنلاین بکەن و بزانن ئەو حزبەی کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە و ئەندامانی پەرلەمان و کاندیدەکانی پڕن لە دۆسیەی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان پارتی گەلی کۆمارییە. کاتێک پارتی گەلی کۆماریخواز داوای دروشم دەکات کاتێک باس لە ژنان دەکرێت، ئەوان هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ئەو ڕێویانە نییە کە دەڵێن 'بژی ئازادی مریشکەکان.' الحمد لله هودا پار خاوەن ناسنامەیەکی پاکە. حیزبێک نییە پەیوەست بێت بە سووکایەتی و توندوتیژی و، ببورن، دەستدرێژی. هەموو ئەم تۆمەتانە سەر بە جەهەپەن و لە ناسنامەی ئەواندا هەیە."
"ئێمە وەک هودا پار، ئێمە داواکەری مەسەلەی کوردین نەک شایەتحاڵی"
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان وەک هودا پار خاوەنی پرسی کوردین و وتی، "ئێمە وەک هودا پار، ئێمە داواکەری ئەم بابەتەین نەک شایەتحاڵەکانی، بەو هۆشیارییە مامەڵە دەکەین کە پرسی کورد ٤٠ ساڵە گیانی گەلەکەمانی بەفیڕۆدا و ئایندەی نەوەکانمان تاریک کردووە. ئێمە خاوەنی ئەم بابەتەین نەک چاودێر. پێویستە هەموو لایەک ئەمە بزانن و ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک لە رێکخراوەکە دەردەبڕین کە ئێستا لە ئارادایە. ئەگەر بتوانرێت پرسی کورد لەسەر پلاتفۆرمێک کە لە چەک و توندوتیژی و تیرۆر ڕزگاری بێت، تاوتوێ بکرێت، دڵنیابن کە چارەسەرێکیش دەبێتە مومکین."
"ئەوانەی ئامانجیان قەتیسکردنی پرسی کوردە لە کەوانەی تیرۆر و بە بێ چارەسەری بۆ هەتا هەتایە، پێویستە بزانن کە حەماسەتەکەیان بێهودە دەبێت"
رامانلی لە کۆتاییدا وتی، "ئەوانەی بەرگری لە دۆخی ئێستا دەکەن، کە دەیانەوێت ئەم پرسە بە چارەسەرنەکراوی بمێنێتەوە، ئامانجیان قەتیسکردنی پرسی کوردە لە نێو کەوانەکانی تیرۆر و بە بێ چارەسەریی بۆ هەتا هەتایە، پێویستە بزانن کە حەماسەتەکەیان بێهودە دەبێت. ئەم کەمالیزمە ڕەنگە هەندێک چەپ و هەندێک لیبراڵ و هەندێک عەلمانی و دواتر هەندێک ناسیۆنالیستی ژەهراوی کردبێت، بەڵام وازهێنان لە عەقڵیەتی ئینکاریگەری کەمالیزم کە دژی سروشتی مرۆڤە، تاکە رێگای رزگاری ئێمەیە. ئێمە وەک هودا پار دەیسەلمێنین کە دەتوانین لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیادا (پەڕلەمانی تورکیا) هەموو کێشەکانمان لەسەر بنەمای یاسایی و لە ڕێگەی سیاسەتی مەدەنییەوە تاوتوێ بکەین و تەنانەت چارەسەری بکەین، وەک هەمیشە دەیکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی خنووسی پارێزگای ئەرزەڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ رووی دا.
یەحیا ئۆغراش بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. ئۆغراش وتی، "دەبێت هەر مرۆڤێک خاوەنی مافی گەشەپێدان و بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە قۆناغی پەروەردەییدا بێت."
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شاری بورسیای تورکیا بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدان" بە بۆنەی "مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان" رێکخست.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٣٠٦ گوند داخران.