پەیامی سەرۆکایەتی کاروباری پەروەردەیی هودا پار لەبارەی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک"

یەحیا ئۆغراش بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. ئۆغراش وتی، "دەبێت هەر مرۆڤێک خاوەنی مافی گەشەپێدان و بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە قۆناغی پەروەردەییدا بێت."
یەحیا ئۆغراش یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار و بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بە بۆنەی "٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" پەیامێکی بڵاو کردەوە و باس لە گرنگی زمانی دایک کرد.
"زمان، وەک شیری سپی دایک پاک و حەلالە"
ئۆغراش ئاماژەی بە ئایەتی ٢٢ی سورەتی ڕووم کرد و وتی، "هەموو زمانەکانی کە لە دونیا قسەی پێدەکرێت بەنرخن. هەر زمانێک دەوڵەمەندی و رەنگێکە. زمان ئاڵا، ناسنامە و کەلتووری گەڵێکە. زمان، وەک شیری سپی دایک پاک و حەلالە."
"دەبێت هەر مرۆڤێک خاوەن مافی بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە قۆناغی پەروەردەییدا بێت"
ئۆغراش لە بەردەوامی وتی، "زمانی دایکی هەر کەسێک بۆ خۆی و مێژوو و کەلتووری مرۆڤایەتی گرنگە. دەبێت هەر مرۆڤێک خاوەنی مافی گەشەپێدان و بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆی لە قۆناغی پەروەردەییدا بێت. ئەم مافە لە کاتی لەدایکبوون وەک مافی هەناسە وەرگرتن بە دەست دێت و داوایەکی سروشتییە.
ئەو توخمەی کە لە قۆناغێکی پاک و بێ تاواندا بەدەست دەهێنرێت و بە گەورەترین هەستی سەربەخۆیی لە باوەش دەگیرێت، زمانی دایکی مرۆڤە. لەم ڕووەوە ئەو بەها و مانایەی کە زمانی دایک بۆ کەسایەتی هەر مرۆڤێک زیاد دەکات، تا ڕادەیەک قووڵە. زمانی دایکی کەس لە زمانی کەسێکی تر بەنرختر نییە."
ئۆغراش لە کۆتاییدا وتی، "بەم وەسیلەیە 'ڕۆژی جیهانی زمانی دایک' بۆ هەموو خانەوادەکانی زمانی کە مەغدوور و بێبەش کراون پیرۆز بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی خنووسی پارێزگای ئەرزەڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ رووی دا.
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شاری بورسیای تورکیا بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدان" بە بۆنەی "مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان" رێکخست.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بارینی بەفر رێگای ٣٠٦ گوند داخران.