لە دیاربەکر بەرنامەی "قودس و شەهادەت" بەڕێوەچوو

جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان بە بۆنەی مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان لە دیاربەکر بەرنامەی "قودس و شەهادەت" رێکخست.
بەرنامەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسی مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی لە ناوچەی شاری نوێی دیاربەکر بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا عومەر ئاکگول دەستیپێکرد و دواتر بە پێشکەشکردنی سروودەکان لەبارەی شەهیدەکان لە لایەن هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم بەردەوام بوو.
دواتر ئیلاهیاتناس بایرام سۆنمەز وتارێک لەبارەی گرنگی شەهادەت پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە شەهادەت خسارێک نییە و هەر شەهیدێک موژدەگانی هاتنی بەهار دەدات.
سۆنمەز وتی، "گەورەترین نموونەمان حەزرەتی سومەیرایە. ئەو دایکێک بوو کە منداڵێکی خۆی لە بەدر بۆ خودا فیدا کردبوو، منداڵێکی ٣ ساڵەی خۆی بە شێوەیەک گەورە کردبوو کە ئەبو جەهل بکوژێت. دوو کوڕەکەی و هاوسەرەکەی لە ئوحد لە رێگای خودادا فیدا کردووە ئەگەر ئێمە خوێنی منداڵەکانمان لە هی منداڵەکانی دیکە بەنرختر ببینین دەهاتووی ئیسلام تاریک دەبێت. بەڵام ئەگەر ئێمەش منداڵەکانمان وەک حەزرەتی سومەیرا گەورە بکەین و ئەوان بە شێوەیەک گەورە بکەین کە بۆ خودا ببێتە قوربان بە ئیزنی خودا کەسێکی هۆشیار هەزاران کەسی خەوتوو لە خەو هەڵدەستێنێت."
بایرام سۆنمەز لە بەردەوامی ئاماژەی بە قسەی ئەبو عوبەیدە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار و محەمەد زەیف وتبووی، "خوێنی فەرماندەکانمان لە هی منداڵ و موجاهیدەکانی غەززەیی بەنرختر نییە" و جەختی لەوە کرد کە دەبێت منداڵەکانمان وەک ئەڤیندارانی قودس پەروەردە بکەین.
بایرام سۆنمەز وتی، "ئێمە بەرپرسیارین کە منداڵەکانمان بەم فکر و بیرە پەروەردە بکەین. ئێمە ناچارین منداڵەکانمان بە شێوەیەک پەروەردە بکەین کە خۆشەویست و ئەڤیندارێن مزگەوتی ئەقسا بن. فێری منداڵەکانمان بکەین کە ئەو خاکانە هی ئێمەن و دەبێت ئەو خاکانە لە ژێر داگیرکەری جووڵەکەکان رزگار بکەین. ئەگەر ئێمە نەتوانین ئەنجامیش بدەین دەبێت ئەم بیر و فکرە بە منداڵەکانمان ببەخشین. زۆر باش بزانن کە ئەگەر ئێمە منداڵەکانمان بەم شێوەیە گەورە بکەین قودس ئازاد دەبێت."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، دەبێت گرنگی بەردەوامبوونی بایکۆت بدرێت و بانگێشتی مسوڵمانەکان کرد و وتی، "هاوکاری غەززە بکەن، پشتگری لە جیهاد بکەن." و لەبارەی رابەرانی وڵاتەکانی ئیسلام کە دەڵێن، "ئێستا کاتەکەی نییە، مومکین نییە موداخەلە بکەین، ئێمە ئێستا ئامادە نین!" جەختی لەوە کرد کە ئەوان بەم هەڵوێستانە خۆیان دەخەنە ناو خەتەر.
بەرنامە بە پێشکەشکردنی سروود لە لایەن هونەرمەندان بەردەوام بوو و بە خوێندنی دوعا لە لایەن نازم شیمشەک کۆتایی هات.
پێش لەم بەرنامەکە لە کاتەکانی بەیانی بەرنامەیەک لە هەمان شوێن بۆ ئافرەتەکان رێکخرابوو.
لە بەرنامەی ئافرەتەکان جەخت لەوە کرابوو کە جیهاد و تێکۆشانی ئیسلام تەنها بۆ پیاوان فەرز نییە و هەروەها دەبێت ئافرەتەکانیش لە مەیدانی جیهاد ئامادە بن و دەبێت منداڵەکانیان بەم بیرە گەورە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند کە مانگی ١١ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.
شەهید مەلا غیاث الدین بارلاک ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا ٣١ ساڵ پێشتر بە دەست ئیعتیرافچیەکان شەهید کرا کە لە لایەن دەوڵەتی نهێنی تورکیا لە زیندان ئازاد کرابوون.
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدەکان و بەرخۆدانی فەلەستین" رێکخست.