فاتیمە بینگۆل کە بەهۆی ڕەفاندنی کوڕەکەی بۆ سەر چیا بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بووە وتی، منداڵەکەم قوربانی هەدەپە ناکەم.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا بە بەژداری ٥٦ خانەوادە لە ڕۆژی ٧٧مدا بەردەوامە.
فاتیمە بینگۆل کە بۆ کوڕەکەی توونجای بینگۆل بەژداری چالاکی دانیشتن بووە باسی لەوە کرد، منداڵەکەی قوربانی هەدەپە ناکات.
فاتیمە بینگۆل باسی لەوە کرد، "من منداڵەکانم بە ئاسانی گەورە نەکرد. منداڵەکانمان ڕەفاند و دڵەکەمان سووتاند. بۆ منداڵی ڕەنفێندراوم لێرە هەوڵ دەدەم. تا مردن چاوەڕوانی هاتنی منداڵەکەم دەبم."
فاتیمە بینگۆل وتی، "توونجای قوربانی هەدەپە ناکەم. بۆ ئەوەی کوڕەکەم قوربانی ئەوان بێت گەورەم نەکرد. ٥ ساڵە بە حەسرەتی ئەو دەسووتم. بۆ ئەوەی منداڵەکانم نەبینن دەگریم و ئەوانیش غەمبار نەبن لە گوشەی دیوارەکان بە تەنهایی دەگریم. مافی هیچ کەس نییە ئەو شتە بە سەرماندا بینێت. بۆ ئەوەی منداڵەکانمان گولڵە تەقە بکەن گەورەمان نەکرد." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.