زەکەریا یاپجیئۆغلو وەکیلی سەرۆکی گشتیی هودا پار سەبارەت بەو کۆریدۆرەی هەوڵ درا لە لایەن پەکەکە/یەپەگە دروست بکرێت باسی لەوە کرد، "ئایا ناوچەیە بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەرگری لێ کرا تاکو سوپای ئەسەد دووبارە بگەڕێتەوە و لەوێ بەجێ بێت،"
زەکەریا یاپجیئۆغلو وەکیلی سەرۆکی گشتیی هودا پار بەژداری بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی رووداو بوو و سەبارەت بە "ئۆپڕاسیۆنی کانی ئاشتی" چەند هەڵسەنگاندنێک ئەنجام دا.
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە هەلوێستی حکومەت باسی لەوە کرد، "حکومەتی بە قسە دەڵێت نایانەوێت بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی فورات بمێنن، هەروەها حکومەت دەڵێت؛ ئامانجمان ئەوەیە، یەپەگە لەگەڵ چەکەکانی قورسیان لە سەر سنوور دوور بخرێن و هەڕەشەیان بۆ سەر سنوور نەمینێت. ئەو شتە ڕووی دا. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکان باس لەوە دەکرێت، ئیتر سوپای سوریا یان هێزێکی تر لەوێ بەجێ دەبێت با بێت ئەوە گرنگ نییە. بەڵام بەم شێوەیەی وتمان ئەوە قسەی ئەوانە. بە قسە ئەو شتە دەڵێن، بەڵام نیەتیان چییە نازانین. بەڵام دەمانەوێت قسەیان ڕاست بێت."
"ئایا ئەوەندە منداڵی کورد بۆ گەڕانەوەی دووبارەی سوپای ئەسەد بە ناوچەکە گیانیان لە دەستدا؟"
لە بەردەوامی بەرنامەکە زەکەریا یاپجیئۆغلو لە وڵامی پرسیاری "تورکیا دەڵێت ڕێگە نادات 'کۆریدۆرێکی تیرۆر' لەوێ دامەزرێت. ئایا تورکیا بەهۆی دڵگرانی خۆی مافدارە؟" وتی، "ئێوە و زۆربەی کوردەکان بەو ناوچەیە دەڵێن ڕۆژاوا. بەڵام ئەو کەسانەی لەوێن (پەیەدە-یەپەگە) بە ناوچەکە دەڵێن 'بەڕێوبەرایەتی سەربەخۆی سوریای ڕۆژهەڵاتی باکوور." ئێمە دەڵێین پەیەدە-یەپەگە ئەوان دەڵێن هێزەکانی سوریای دیموکرات. هەروەها کاتێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و لەوێ بە کوردی قسە دەکەن و وشەی ڕۆژئاوا بە کار دێنن ئەوان دەڵێن 'لە ناو ئێمەدا براکانی عەرەب هەنە، بە کوردی نە بە عەرەبی قسە بکەن. کاتێک ئێوە دەڵێن ڕۆژئاوا ئەوان بەهۆی ئەو شتە ناراحەت دەبن." بە ڕاستی ئەو دەسهەڵاتەی لەوێ دەسهەڵاتێکی چۆنە کە نایانەوێت ئەو شتە ببینن. پێمان وایە ئەو دەسهەڵاتەی لەوێ دەسهەڵاتێکی یەک لەینە. یان بە وتەیەکی تر ئەو دەسهەڵاتەی لەوێ دەسهەڵاتی کوردەکان نییە، هی پەیەدە-یەپەگەیە.
لە ساڵی ٢٠١١ کاتێک شەڕی ناوخۆی سوریا دەستی پێ کرد لە ماوەی چەند مانگدا سوپای سوریا لە کوردستانی سوریا کشایەوە. لە نێوان سوپای ئەسەد و پەیەدە هیچ ڕووداوێک ڕووی نەدا و شەڕ دروست نەبوو. بەڵام پەیەدە هەستا و وتی، 'شۆڕەشێکمان ئەنجام دا و کوردستانمان دامەزراند.' پێم وایە پێشتر ئەوان لەمبارەیە ڕێک کەوتبوون و ئەسەد بەم مەرجە لە کوردستانی سوریا کشایەوە و ناوچەکە بەجێ هشت. بەڵام پەیەدە-یەپەگە دەستی بە چالاکی کرد تاکو پارتەکانی کوردی لەوێ لا ببات و ئەو شتە بۆ خۆی وەکو گرنگترین کار بینی. لە سەرەتا ١٦ پارتی کوردی لەوێ هەبوو، ئێستا چەندیان لەوێ مانەوە؟ کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ، پێشمەرگە لە دەروازەی خابوور دەرباز بوو و چووە پشتگری یەپەگە. دوای تێکچوونی داعش لە کۆبانێ یەپەگە چیی وت؟ 'لە ڕاستیدا پێشمەرگە هاوکاریێکی جدی بە ئێمە نەکرد. ئێمە کۆبانێمان لە دەست داعش دەرێنا.' ئەگەر کۆبانێ رزگار کرا بۆ چی گەلی کۆبانێ کە لە کوردستانی عێراق و لێرە دەژین ناگەڕێنەوە کۆبانێ؟ دوای ڕێکەوتنی تورکیا و ئەمریکا و ڕووسیا سوپای ئەسەد گەڕایەوە. دووبارە هیچ ڕووداوێک ڕووی نەدا و گولڵەیەک تەقە نەکرا. ئایا ئەوەندە منداڵی کورد بۆ گەڕانەوەی دووبارەی سوپای ئەسەد بە ناوچەکە گیانیان لە دەستدا؟"
"کوردەکان دەیانەوێت لە ستەمی پەیەدە رزگار بن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "پەیوەندیمان لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوا هەیە، سەبارەت بە بابەتەکە قسە دەکەین. هەرچەند لە میدیاکان نیشان نەدرێتیش ئەوان دەیانەوێت لە ستەمی پەیەدە رزگار بن. بەڵام وەکو عەفرین نە. پەیەدە لە عەفرین ستەمی کرد. دوای چوونی تورکیا بۆ ناو عەفرین ئەو گروپانەی پێ دەوترێت سوپای ئازادی سوریا و تورکیا پشتگری لێیان دەکات بەدەوام بوو لە ستەم کردن لە عەفرین. هەروەها دەبێت کە ستەمیان لە ستەمی پەیەدەش قورستر بێت. ئەگەر تورکیا لەو ئۆپڕاسیۆنەش هەڵەکە دووبارە بکات و ناوچەکە بدات دەستی ئەو کەسانەی پێ دەوترێت سوپای ئازادی سوریا ڕەوشەکە خراپتر و ناخۆشتر دەبێت."
"ڕۆژ ڕۆژی یەکێتییە. ئەگەر کوردەکان لە ناویاندا یەکێتی دروست بکەن، ئەو کات هەموو کەس لە بەرامبەریان ڕێز دەگرن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە پرسیاری "دەبێت کورد چی بکات؟" وتی، "ڕۆژ ڕۆژی یەکێتییە. ئەگەر کوردەکان لە ناویاندا یەکێتی دروست بکەن، ئەو کات هەموو کەس لە بەرامبەریان ڕێز دەگرن." دواتر سەبارەت بە پرسیاری "یەکێتیی کوردەکان چۆن دەبێت، چۆن کوردەکان دەتوانن پێکەوە بن؟" وتی، "زۆر رێکخراوی کوردەکان هەیە. بۆ نمونە پەکەکە لە یەکێتی چی تێدەگات؟ کاتێک باس لە یەکێتی دەکرێت ئەو شتەی دێتە بیری پەکەکە ئەوەیە؛ 'با هەموو کەس لە ژێر ئاڵای من ببێتە یەک و شوێنکەوتووی من بن.' ئەوان بە سەرۆکی خۆیان دەڵێن ئەو سەرۆکی نەتەوەیی تەواوی کوردەکانە. ئەوان دەیانەوێت هەموو کەس ببنە موریدی ئەوان و سەریان لە بەرامبەریان نزم بکەن. ئەوان پێیان وایە ئەگەر ئەو شتە ببێت لە ناو کوردەکان یەکێتی دروست دەبێت. بە پێی ئەوان ئەگەر کەسێک ئەو بیرە قبول نەکات دەبێت ژێر پێ یان ژێر ئاخ بکرێت. هەروەها دەبێت کە ئەوان لە سەر گۆڕی ئەو کوردانەی دەکوژن هەڵپەڕن و بڵێن 'کورد بوونە یەک.' لە نێوان ڕێکخراوەکانی کوردەکان جیاوازی هەیە، هەموو خاوەنی بیرێکن. هەنێکیان چەپگر و هەنێک ئیسلامی و هەنێک دیموکرات و هەنێکیان لیبەرالن. پێویست نییە ئەو کوردانەی وەکو یەکتر بیر ناکەن یەکتر بکوژن و خوێنی یەکتر برێژن."
"ئەگەر ئۆپڕاسیۆن لە دژی کوردەکان ئەنجام درابێت ئەو کات هەلوەستمان جیاواز دەبوو"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی تورکیا باسی لەوە کرد، "ئەگەر ئۆپڕاسیۆن لە بەرامبەر کوردەکان ئەنجام بدرێت ئەو کات ڕەوش دەگۆڕێت. بەڵام ئەوەندەی دەبینرێت ئۆپڕاسیۆن لە دژی پەکەکە/پەیەدە ئەنجام دەدرێت. منیش وا باوەر دەکەم، ئەگەر باوەڕیم بەم شتە نەبووایە ئەو کات هەلوێستەکەم جیاواز دەبوو. لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان رێفراندۆمێک بۆ سەربەخۆن ئەنجام درا. هەلوێستەکەمان سەبارەت بەم بابەتە دیارە. ئەو کات رەخنەمان لە تورکیا گرت. ئەگەر باوەڕمان کردبووایە پەیەدە نوێنەری کوردەکانە ئەو کات هەلوێستی من لە دژی ئۆپڕاسیۆن دەگۆڕا. بەڵام پێم وایە یەپەگە بۆ کوردەکان شەڕ ناکات. یەپەگە ڕێکخراوێکی کوردی نییە. یەپەگە ئەو کوردانەی دەیانویست لە بەرامبەر ستەمی ئەسەد بوەستن هەستا و دەرکەوت. یەپەگە بۆ ماوەی ٨ ساڵ شوێنەکە بۆ ئەسەد پاراست و ئێستا ڕادەستی ئەسەد دەکات."
"ئەگەر ئاک پارتی گوێ بیستی ئێمەیان کردبووایە ئەو کات ڕەوش جیاوازتر دەبوو"
زەکەریا یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە قسەی "ئایا ئاک پارتی گوێ بیستی هودا پار دەکات و گرنگی بە تیروانینیان دەدات" وتی، "خۆزگە وا بووایە. ئەگەر ئەو شتە راست بووایە نەماندەهشت هەڵە بکەن. ئەگەر حکومەت گوێبیستی ئێمەیان کردبووایە ئێستا لەو ڕەوشەدا نەدەبوو. ئێمە هیچ کات ناڵێین فولانەکەس ئەو شتەی وت بۆیە هەڵەیە و فولانەکەس ئەو شتەی وت بۆیە ڕاستە. ئێمە دەڵێین هەموومان دەمرین و دەچینە حزوری خودا. ئەو کەسانەی لە خودا دەترسن و بیری ئاخرەت دەکەن سەرئەنجامەکە چی دەبێت با بێت لە ناحەقی ناترسن و لە دوای دادپەروەریدا دەچن."
لە کۆتای بەرنامەکە یاپجیئۆغلو سەبارەت بە پرسیاری "ئایا لە تورکیا دادپەروەری هەیە؟ ئاک پارتی چی موحافەزە دەکات؟' وتی:
"تەنها لە تورکیا نە بەلکو لە تەواوی جیهان دادپەروەری نییە. چونکە ئیسلام نییە. مسوڵمان هەنە و ئیسلام نییە."
"ئێمە پارتێکی ئیسلامین. ئەگەر ئێوە بە ئاک پارتی بڵێن ئێوە پارتێکی ئیسلامین، ئەو شتە قبول ناکەن. ئاک پارتی پارتێکی موحافەزەکارە. سیستەمەکە دەپارێزێت." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."