پەیامی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ جەژنی رەمەزان

وەقفی ئەڤیندارێن بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای کرد کە ببێتە وەسیلەی خێر بۆ ئوممەتی ئیسلام.
عومەر چەلیک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە سەر ناوی وەقفەکە پەیامەکەی خوێندەوە و وتی، "داوا دەکەین کە جەژنی رەمەزان ببێتە وەسیلەی خێر بۆ تەواوی ئوممەت و کۆتایی هاتنی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لە شارەکانی ئیسلام و دروستبوونەوەی بیری ئوممەتبوون لە نێوان مسوڵمانەکان."
"جەژنەکان ڕۆژی دووبارە دروستبوونەوەی بیری یەکێتی و یەکڕیزیە"
چەلیک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە جەژنەکان کۆبوونەوەیە بە بیرێکی تەوحیدی دوای مانگێک ڕۆژوو وەک ئیفتارێکی بە کۆمەڵە و وتی، "گەشتینە جەژنێکی دیکەی رەمەزان. ئەگەر غەمگینیش بین دوای مانگێک بە ڕۆژوو، خوێندنی قورئان، عیبادەتەکانی نافیلە، زیکر و دوعا لە ناو خۆشحالی هاتنی جەژندایین. شایەد لەبەر ئەوەی ئەوەندەی پێویست سوودمان لەو کەشوهەوا مەعنەوییە وەرنەگرت و لێی جیا دەبین ناڕاحەت بین. بەڵام لەبەر ئەوەی بە ڕۆژوو بووین، تەراویحمان کرد، هەر کاتێکی مەعنەویمان بە عیبادەت تێپەڕاند لە ناو خۆشیدایین. لە ڕاستیدا جەژنەکان ڕۆژی دووبارە دروستبوونەوەی بیری یەکێتی و یەکڕیزییە. ئێمە پێمان وایە کە کۆمەڵگا تەنیا بە زیندووکردنەوەی ئەم دینامیکییە مەعنەوی بە باشترین شێوە، و ئەم ڕۆژە جوانانە، کە یەکێکە لە دروشمەکانی ئێمە، دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بێتەوە؛ هەروەها پرۆسەیەکی شادی و یەکڕیزی و هەڵسوکەوتی پێکەوە."
چەلیک ئاماژەی بەوەدا کە "دروست نییە ئەم ڕۆژە جوانانەی جەژن بە ڕۆژانی پشوو بناسرێتەوە بە شێوەیەک کە دژایەتی کەشوهەوای ڕۆحییان بکات، و بکرێتە بەفیڕۆدانێک کە دژایەتی هاودەنگی و هاوکاری بکات" و وتی، "پێویستە بە تایبەتی سەردانی گەورەکانی خێزان و خزم و دراوسێ و هەژاران و کەمدەرامەتان بکرێت، پێویستە گەردەنئازایی لە یەکتر بکرێت و هۆشیاری بۆ تێپەڕاندنی کەشوهەوای مەعنەوی دروستبکرێت."
"لە غەززە هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دەدرێت"
چەلیک لە بەردەوامی باس لە کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەکانی کە لە وڵاتانی ئیسلام بەردەوامە کرد و وتی، "لە غەززە و یەمەن و ژمارەیەکی زۆر شاری ئیسلام کارەساتەکانی گەورە کۆمەڵکوژییەکان، برسێتی، داگیرکاری و قەیرانەکانی مرۆیی بەردەوامن. ئازار و فرمێسک و دڵتەنگی بەسەر ئەم خەڵکە ستەملێکراوەدا دەسەپێنرێت. خۆشییەکانمان دەگۆڕدرێن بۆ خەم، ئازارەکانمان بۆ توڕەیی. ئێمە هاوبەشی خەم و پەژارەی ئەم خوشک و برا ستەملێکراوانەین، هەست بە شەرم دەکەین کە نەتوانین وەک پێویست هاوکارییان بکەین. سڵاو لە موجادەلەی شەرەفمەندانە و قارەمانانەیان، پیرۆزبایی شەهیدبوونیان لێدەکەین، هیوادارین هۆشیارییان لە جیهاد لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا بڵاوبێتەوە. لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە کە ئەم جەژنە ببێتە ئامرازێک بۆ ئەوەی موجادەلەیان سەرکەوتوو بێت و داگیرکاری و کۆمەڵکوژییەکان کۆتایی پێبێت و ئازار و فرمێسکەکان بگۆڕن بۆ خۆشی."
چەلیک لە کۆتاییدا وتی، "ئێمە وەک وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی هەموو خەلکەکەمان دەکەین. داوا دەکەین کە جەژنی رەمەزان ببێتە وەسیلەی خێر بۆ تەواوی ئوممەت و کۆتایی هاتنی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لە شارەکانی ئیسلام و دروستبوونەوەی بیری ئوممەتبوون لە نێوان مسوڵمانەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگای سێواس ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."