پەیامی وەقفی یەتیمەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان

وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکە باس لە گرنگی مانگی ڕەمەزان کرا و ئاماژە بەوە کرا، لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە.
جەمیل جاهید ئونسال هەماهەنگکاری گشتی وەقفی یەتیمەکان پەیامەکەی خوێندەوە.
ئونسال بە ئاماژەدان بەوەی کە نابێت هۆشیاری جێبەجێکردنی ئەرکی ئێمە بەرامبەر بە مسوڵمانانی غەززە بە شێوەیەکی دروست لەدەست بدرێت، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو دەستکەوتە مەعنەویانەی لە مانگی ڕەمەزاندا بەدەستمان هێناوە، پێویستە بپارێزرێن.
"ئەرکەکەمان لە بەرامبەر خوشک و برا مسوڵمانەکانمان بە حەقەکەی جێبەجێ بکەین"
جەمیل جاهید ئونسال وتی، "گەشتینە قۆناغی جیابوونەوە لە سەروەری یازدە مانگ، مانگی رەمەزان کە ژمارەیەکی زۆر جوانی، حیکمەت و بەرەکەتی تێدایە. داوا لە خودا دەکەین ئوممەتی موحەممەد بگێنێتە مانگێکی دیکەی رەمەزان کە حەسرەت چاوەڕوانی هاتنی دەکرێت. داواکارین لە پەروەردگارمان ئەو دەستکەوتانەی لە مانگی ڕەمەزاندا بەدەستمان هێناوە بیپارێزێت؛ ئێمە ئاواتەخوازین بە وەفا بمێنینەوە بۆ ئەو تەوبەیەی کە کردوومانە و ئەو بەخشندە و خێر و خێرانەی کە داومانن و هۆشیاری بەجێگەیاندنی ڕێکوپێکی ئەرکەکانمان بەرامبەر برا موسڵمانەکانمان لەدەست نەدەین. لەم مانگە پیرۆزەدا گلەیی لە لای پەروەردگارمان دەکەین لە ستەمکاران و لایەنگرانیان کە سەرەڕای ئەوەی دەزانن شەڕ و ڕشتن و خوێن ڕشتن و نادادپەروەری حەرامە ناوەستن، هەروەها گلەیی لە ئەو کەسانە دەکەین کە سەرەڕای ئەوەی کە ئیمکاناتیان هەیە پشتیوانیان ناکەن. هیوادارین سەهیۆنییەکان و هاوکارەکانیان کە ئاگر لە سەر مێز و خێمەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین دەبارێنن بە زووترین کات بە دەستی موسڵمانان لەناو ببرێن."
ئونسال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، مسوڵمانەکان لە لایێک بەهۆی هاتنی جەژن خۆشحالن و لە لایەکیش بەهۆی ستەم و ناحەقی و ئەسارەتی بە سەر گەلی فەلەستین و غەززە دێت غەمگینن و لە کۆتاییدا وتی، "لە ژێر شاهێدی و غەمگینی ڕژتنی خوێنی مسوڵمانەکان گەشتینە جەژنی ڕەمەزان. سەرەڕای ئەو کەسانەی کە ڕۆژانی خۆشیمان دەگۆڕن بۆ خەم، لە خودای مەزنمان دەپاڕێینەوە کە ئەم جەژنە پیرۆزە ڕەمەزانە ببێتە ئامرازێک بۆ ڕزگاربوون و یەکڕیزی هەموو جیهانی ئیسلامی، و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و ئازاد پێشوازی لێ بکەین و ئاهەنگی بگێڕین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.