ناڕەزایەتی لە بەرامبەر چاپخانەیەک کە هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو

چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
چاپخانەیەک بەناوی پرتوکاکوردی کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە دەستیان بە فڕۆشتنی کاپێک کرد کە لە سەری نووسراوە، "مێر، مرن، کۆلەتی" (مێرد، مردن، کۆیلایەتی) و وێنەی ٣ ئافرەتیان لەسەر داناوە کە گوایە نوێنەرایەتی ئافرەتی کورد دەکات.
ئەم راگەیەندراوەکەی چاپخانەکە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد و بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ناڕەزایەتیان دەربڕی لە بەرامبەر چاپخانەکە.
بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بانگێشتیان کرد کە لە دژی ئەم پڕۆژەیانە بوەستن کە گەلی کورد دەکەنە ئامانج.
بەکارهێنەران ڕایانگەیاندووە کە پێکهاتەی خێزان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە گشتی لەسەر بنەمای مۆدێلی خێزانی فراوان دامەزراوە و پیاو ئەرکی جددی وەک دابینکردنی بژێوی خێزان و پاراستنی خێزانەکەی و درێژەدان بە ڕەچەڵەکی خۆی، بارگرانی لەسەر بووە.
ناڕەزایەتی هەنێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە:
موفید یوکسەل: ئەمە چۆن ڕەزالەتێکە
نەواب: لە سەر کاپەکە نووسیانە "مێرد، مردن، کۆیلایەتی." باخچەی ئەوانەی ناتەبایی دروست دەکەن لەگەڵ ئەم پڕوپاگەندە بێمانایەی کە ئامانج لێی چاڵکردنی ژن و پیاو بەرامبەر یەکترە، هەرگیز بەهار نەبینێت و هەرگیز ڕووناکی ڕۆژ نەبینێت.
کارغەزال: تا کاتێک پرتوکاکوردی داوای لێبردون لە گەلی کورد نەکات بایکۆتیان دەکەم! ئەم بێ ڕێزییە قبول ناکرێت. ئێمە گەلی کورد بە ئافرەت و پیاو و منداڵەکەی بەنرخین. نە ئافرەتی کورد، نەش پیاوی کورد شایەنی کۆیلایەتی نییە. ئەو دەست و بیرەی بیستان لە سەر میللەتی کورد بکێشن. بایکۆت!
فەخریا ئادسای: دروشمی یەکەم (ژن، ژیان، ئازادی) نیوەی تەمەنەکمان لێستاند. ئێمە بیرمان لەوە دەکرد کە چۆن لەمە رزگار بین ئەم جار ئەمە هات! فسبحان الله! ئەم قسە بێ واتا و پووچ و بێمانایانە لە کوێوە دەدۆزن؟!
ئەیشەم ژیندا: ئەمە چییە؟ ئامانج چییە، کێشە چییە؟ ئەگەر گاڵتە بێت هیچ خۆش نییە! ئیتر واز لەو بیرە بهێنن. هیچ کەس لە هیچ کەس بەرزتر یان نزمتر نییە. بۆ لەناوبردنی ستەمێک ناچار نین کە ستەمێکی دیکە بکەن! ئەگەر ئافرەت دایک بێت پیاویش باوکە. ئەگەر ئافرەت خوشک بێت، پیاویش برایە. هەردووکیان بەشێکن لە کۆمەڵگا.!
حوزەیفە یالچن: ئەمانە هەموو کاتێک خۆیان بە گەلەکەمان وەک زمانپارێز و وڵاتپارێز پێناسە کرد. بەڵام کۆیلە و ژێردەستی بێ دینەکانن. هەموو کاتێک لە دوای عەلمانیەت و ڕۆژئاوادا دەچن. بوونەتە سەگی ئەوان.
باهۆز: ئێمە گومانمان دەکرد کە چاپخانەیەکمان هەیە بە کوردی دەفڕۆشێت. بەڵام دوژمن کورد بووە و ئێمە ئاگامان لێ نەبووە! خودا نەفرەتتان لێ بکات و ڕەگەکانتان وشک بکاتەوە!
بەرەئال: ئایا ئێوە دەتوانەوێت خانووی کوردەکان وێران بکەن؟ ئێوە دەڵێن: نەخێر بۆ پیاو، نەخێر بۆ هاوسەرگیری، نەخێر بۆ منداڵ، نەخێر بۆ خانەوادە. ئەم 'چەکدارییەی فەمینیزم' کۆتایی کوردەکان دەبێت! ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی جیهان کۆمەڵناس و سیاسەتڤانەکانی ئاگادار لە دژی ئەم بێ عەقلیەتەن! خودا عەقل بدات!
پیرێ خەراباتێ: مێشکتان هەیە؟ خودا نفرین لە ئەحمەقەکانی وەک ئێوە بکات! "مێرد، مردن، کۆیلایەتی" ئایا لە سەر رووی زەوی هیچ کەسێک دروشمێکی ئەوەندە پیسی لەناو کۆمەڵگاکەیدا بەجێ کردووە؟ تا ئەو کاتەی ئێوە داوای لێبوردن لە گەلی کورد نەکەن من هیچ کات کتێب لێتان ناکڕم و دژایەتیتان دەکەم!(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."
یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.