وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر و پلاتفۆرمی قودسی ئازاد: کاتی هەستانەوەیە بۆ قودس

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر و پلاتفۆرمی قودسی ئازاد بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس گردبوونەوەیەکی میدیایی رێکخست.
جەمیل جاهید ئونسال هەماهەنگکاری گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە سەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر و پلاتفۆنی قودسی ئازاد راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و بۆ ئوممەتی ئیسلام باس لە گرنگی قودس کرد.
ناوبراو وتی، "ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی قودسە... قودس ناوی رەحمەتێکە دابەزیوە سەر زەوی. بە شوێنی پێی پێغەمبەر پیرۆز کراوە. قودس دەرگایەکە بەرەو ئاسمانەکان کراوەیە. قودس بەرخۆدانە، چاوەڕوانبوون بە دوعایە، دەرگای سەرکەوتوونە کە بە عەدالەت دێت. قودس یەکێکە لە پیرۆزترین شارەکانی سەرزەوی. لێرە مزگەوتی ئەقسا هەیە کە یەکەم قیبلەی ئیسلامە. قودس نیشانەی سیمبۆلی حیکمەتی ئیلاهییە. مزگەوتی ئەقسا تەنها شوێنێکی عیبادەت نییە هەروەها مێوانێکە ڕۆحەکان رۆناک دەکات."
"کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بێ دەنگی لە بەرامبەر تاوان لە دژی مرۆڤایەتی"
ئونسال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە قودس لە ژێر داگیرکاری رژێمی تیرۆری سەهیۆنیدایە و وتی، "قودس کە ئەمڕۆ نوێنەرایەتی شەرەف و روومەتی مسوڵمانەکان دەکات لە ژێر دەستی پیسی داگیرکەرانی سەهیۆنی زاڵم دەناڵێت. هێرشەکانی کۆتایی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە جارێکی دیکە ئاستی وەحشیبوونیان نیشان دەدات. داگیرکەران لە لایێک بەردەوامن لە غەسبکردنی شوێنەکانی پیرۆز لە قودس و دەوروبەرەکەی و لە لای دیکە بە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری لە غەززە خوێنی مسوڵمانەکان دەڕێژێت. وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت ئەمریکا بەردەوامن لە چەکدارکردنی داگیرکەران و پشتگری ئابووری لەوان. بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوامە لە بێ دەنگی لە بەرامبەر ئەم تاوانانە."
"جووڵەکەکانی سەهیۆنی چاویان نەک هەر لەسەر فەلەستین بەڵکوو لەسەر جوگرافیای ئیسلامیش داناوە"
ئونسال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، "دۆزی قودس تەنها هی گەلی فەلەستین نییە بەلکو دۆزی هەموو مسوڵمانەکان و مەزلومەکانە. تێکۆشان بۆ ئازادی مزگەوتی ئەقسا ئەرکی هەر مومینێکە. چونکە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر کە بە پشتگری ئەمریکا و هێزە ئیمپریالیستەکان قودسیان داگیرکردوون چاویان نەک هەر لەسەر فەلەستین بەڵکوو لەسەر جوگرافیای ئیسلامیش داناوە. رووداوەکانی دوای تۆفانی ئەقسا وەک دەرفەتێکە بە ئوممەتی ئیسلامی دراوە. منداڵە قارەمانەکانی فەلەستین بە تۆفانی ئەقسا بەرەیەکی گەورەیان لە دژی سەهیۆنییەکان کردوون. لەم رێگایەدا فەرماندە و دەیان هەزار کەسیان وەک شەهید فیدا کرد و بەڵێنیان داوە تاوەکو ڕزگاری قودس بەردەوام دەبن لە تێکۆشان."
"بانگێشتی جیهانی ئیسلام دەکەین؛ کات کاتی هەستانە"
ئونسال لە کۆتایی بانگێشتی کرد، "لێرەوە، لەم گۆڕەپانە، بانگەواز بۆ هەموو جیهانی ئیسلامی دەکەین لە ڕۆژی جیهانی قودس؛ کاتی ئەوە هاتووە لە خەو هەڵسێتن و خۆتان بهەژێنن! ئێمە چیتر ئەو لوکسەمان نییە کە تەنانەت بۆ ساتێکیش بێباکی بمێنینەوە. کاتی ئەوە هاتووە بە هانای ئەو برا قارەمانانەمانەوە کە لە پێناو ڕزگارکردنی قودس ڕاوەستاون و ئومەتیان بانگ کرد بۆ هاوکاریکردن لە هاوارەکانیان، وە بۆ ئەو ژن و پیاو و منداڵە چەوساوە و بێبەشانە بوەستینەوە کە دەڵێن، ئایا یارمەتیدەر نییە؟ شەڕی رزگاری قودس دەستی پێکردووە. بەندەکانی ساڵیحی خودا دەستیان بە جیهاد کردوون، هاوکاریان بکەن. هاوکاری شەڕڤانەکانی دۆزی قودس بکەن. براکانمان چاوەڕوانی ئوممەتی ئیسلامن. لەم شەڕەی ئیمان و کوفر، حەق و باتیل، لە شەڕی فورقاندا بە ماڵ، گیان، زمان و بایکۆتەکانمان لە رێگای رزگاری قودسدا بچین.
پیرۆزبایی ڕۆژی قودسی تەواوی مسوڵمانەکان دەکەین و داوا لە خودای گەورە دەکەین لە نزیکترین کاتدا ئەم ڕۆژە لە قودسێکی ئازاد یاد بکەین. بە رەحمەت و میننەت یادی خوشک و براکان دەکەین کە لەم رێگایەدا بەدەلیان داوە. خودا ئێمەی بکاتە لە بەندەکانی بە شەرەف کە بۆ ئەم دۆزە پیرۆزە موجادەلە دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگای سێواس ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
رێکخراوی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا بەردەوامە لە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاری بە سەر یەتیم و هەژارەکاندا.
چاپخانەیەک کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە لە راگەیەندراوێکی خۆی هاوسەرگیری وەک "مردن و کۆیلایەتی" وەسف کردبوو. ئەم رەوشە بووە هۆی ناڕەزایەتی گەلی کورد.
وەقفی یەتیمەکان بەهۆی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باسی کرد، "لە کاتێکدا کە هەموو جیهانی ئیسلام لە ناو خۆشی جەژندایە غەززە بەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆساید لەناو غەمگینیدایە."